بیرەوەرییەکانی کوشتن (٢٠٠٣)

له‌لایه‌ن: - سۆز عەتا سۆز عەتا - به‌روار: 2023-01-11-10:55:00 - کۆدی بابەت: 10872
بیرەوەرییەکانی کوشتن (٢٠٠٣)

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

بیرەوەرییەکانی کوشتن (بە ئینگلیزی: Memories of Murder) فیلمێکی تاوانکاری و درامی و هەستبزوێنی کۆریای باشوورە, لە ساڵی ٢٠٠٣ لەلایەن دەرهێنەر بۆنگ جوون هۆ (Boong Joon-ho) کاری دەرهێنانی بۆ کراوە, نووسەران (بۆنگ جوون هۆ Bong Joon-ho، کیم کوانگ ڕیم Kwang-rim Kim، شیم سۆنگ بۆ (Sung-bo Shim) چیرۆکی فیلمەکەیان نووسیووە. سیناریۆی فیلمەکە لەلایەن بۆنگ و شیمەوە لە شانۆیی (وەرە بۆ بینینم Come to See Me) ساڵی (١٩٩٦)ـوە وەرگیراوە کە باس لەهەمان بابەتی فیلمەکە دەکات. بیرەوەرییەکانی کوشتن توانی ستایشکردنێکی باش لەلایەن ڕەخنەگرانەوە بەدەستبهێنێت؛ هاوکات براوەی ٣٣ خەڵات و پاڵێوراوی پێنج خەڵات بووە و ڕیزبەندی ١٩٦ـمین فیلمی لە نێوان ٢٥٠ باشترین فیلمەکاندا گرتووە. فیلمەکە لە دوو کاتژمێر و ١٢ خولەک پێکهاتووە و نمرەی (٨.١)ـی لە سایتی IMDb وەرگرتووە. ئەم فیلمە لە چیرۆکی ڕاستی یەکەمین تاوانبار و بکوژی زنجیرەیی کۆرییەوە وەرگیراوە کە لە نێوان ساڵانی ١٩٨٦ بۆ ١٩٩١ لە واسۆنگ (Hwaseong) لە پارێزگای جۆنگی (Gyeonggi) ڕوویداوە. 

چیرۆکی فیلمەکە (بێ سپۆیڵ)

ساڵی ١٩٨٦ لە پارێزگایەکی بچووکی کۆریا، دوو لێکۆڵەر لەگەڵ دۆسیەیەکی تاوانبارێکی نەناسراو کە دەستدرێژی کردووەتە سەر چەندین ئافرەت و دواتر کوشتوویانن, کێشەیان بۆ دروست دەبێت. 

چیرۆکی فیلمەکە (سپۆیڵ)

ساڵی ١٩٨٦ـدا لە پارێزگای جۆنگی کۆریای باشوور, دووەم ئافرەتی گەنج بە کوژراویی دۆزرایەوە، کە دەستدرێژی کرابووە سەر و دەمی بە جل و بەرگی ژێرەوەی بەسترابوو. لێکۆڵەران (پارک دوو مان) و (چۆ یەنگ کو) کە دوو لێکۆڵەری ناوخۆیی گەمژە بوون بە بێ هیچ ڕێگەیەکی گونجاو دەستیانکرد بە لێکۆڵینەوەیەکی دڕندانە و بێ بەزەییانە لە گومانلێکراوەکانی ڕووداوەکە، بێ ئەوەی هیچ دەرەنجامێکیان دەست بکەوێت. لێکۆڵەر سیپ تیەی یوون لە سیئۆلەوە دێتەوە تاوەکوو یارمەتی لێکۆڵینەوەکان بدات بۆ دۆزینەوەی بکوژە زنجیرەییەکەی ئافرەتە کوژراوەکان. 

کەسایەتییەکانی ناو فیلمەکە

سۆنگ کانگ هۆ (Song Kang-ho)
کیم سانگ کیۆنگ (Kim Sang-kyung)
کیم ڕۆی ها (Kim Roi-ha)
پارک های ئیڵ (Park Hae-il)
سۆنگ جای هۆ (Song Jae-ho)
بایەن هی بۆنگ (Byun Hee-bong)
ڕیو تیەی هۆ (Ryu Tae-Ho)
پاڕک نۆو شیک (Park No-shik)
یۆم های ڕێن (Yeom Hye-ran)


سەرچاوەکان



326 بینین