گەلەی پشکنین

له‌لایه‌ن: - بەڵێن سامان بەڵێن سامان - به‌روار: 2023-03-08-22:10:00 - کۆدی بابەت: 11148
گەلەی پشکنین

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

گەلەی پشکنین یان گەلەی هەواڵگری (بە یابانی: 調査兵団، بە عەرەبی: فيلق الاستطلاع، بە ئینگلیزی: Survey Corps) کۆمەڵەیەکی سەربازییە لە ئەنیمی هێرش بۆ سەر زەبەلاحەکان و چالاکترین بەشداری لە شەڕی ڕاستەوخۆ و لێکۆڵینەوە لە زەبەلاحەکان دەکات، هەروەها کاریان دەکرد بۆ گەڕانەی مرۆڤەکان بۆ دنیای دەرەوە. یەکێکن لە باشترین لقە سەربازییەکان چونکە لێهاتووییان هەبوو لە بەکارهێنانی مانۆڕە سەربازییەکان. سەرەڕای زۆری شکست و بەدەستهێنانی سەرکەوتنێکی کەم، بەڵام هێشتا هێمای "هیوای مرۆڤایەتی" بوون بەو نیشانانەی کە بە "باڵە ئازادەکان" ناسراوبوون. هیواخواز بوون ڕۆژێک بێت، هەوڵەکانیان جیهان بگۆڕێت و بتوانن ئەوەی لە مرۆڤایەتی سەندراوەتەوە بیگەڕێننەوە.

دوای ئەوەی ڕاستییەکان دەربارەی زەبەلاحەکان ئاشکرا دەبن، گەلەی پشکنین سەرنجی خۆی خستە سەر شەڕکردن لەگەڵ مارلی و جیهانی دەرەوە. دوای ئەوەی شەڕی ئاسمان و زەوی کۆتاییهات، پاشان گەلەی پشکنین لەگەڵ لقە سەربازییەکانی تری ژێر دەسەڵاتی یێگارییەکان تێکەڵکران و بوونە یەک سوپای یەکگرتوو.

ئەرک

ئەم بەشە سەربازییە بەرپرس بوو لە گەڕان و وەرگرتنەوەی خاکی مرۆڤەکان لە زەوییە پڕ لە زەبەلاحەکان لە ڕێگەی دانانی بنکەی بچووک، کەمپ و قەڵا لە ناوچە ئازادکراوەکانی دەرەوەی دیوارەکان. ئەم لقە سەربازییە زۆرترین ڕێژەی مردنی هەبووە. پێش شکاندنی دیوار ماریا لەلایەن زەبەلاحی گەورەوە. بەردەوام بە زەوییەکانی دەرەوەی دیوارەکەدا دەگەڕان، بەڵآم هەرگیز نەیانتوانی دوور بڕۆن بەهۆی ئەو قوربانییە زۆرانەی کە بەهۆی هێرشی زەبەلاحەکانەوە تووشی دەبوون.

دوای ڕووخانی دیواری ماریا، دەستیانکرد بە دانانی پێداویستییەکان لە ناوچەی تروستی دیواری ڕۆزەوە بۆ ناوچەی شیغانشینا لە دیواری ماریا وەکوو ئامادەکارییەک بۆ چاککردنەوەی ڕووخاوییەکە و وەرگرتنەوەی دیواری ماریا. ئەم ئۆپراسیۆنە دوو مانگ دوای تاج دانانی هیستۆریا ڕیس گەیشتە ئاستێک، هەرچەندە بەنزیکەی هەموو سەربازەکانی گەلەی پشکنین ژیانیان کەوتە مەترسییەوە.

ئەرکێکی تریان چاودێری و لێکۆڵینەوە لە زەبەلاحەکان بوو. بە لەبەرچاو گرتنی سەلامەتی سەربازەکان، زانیارییەکی زۆر ئاشکرا بوون، وەکوو بەرگەگرتنی ئازارەکانی زەبەلاحەکان، هەروەها وابەستەییان بە تیشکی خۆر و زیرەکی. لەگەڵ زانینی ئەوەی کە ئێرن یێگار هێزی ئەوەی هەیە بگۆڕێت بۆ زەبەلاح، لێکۆڵینەوەیەک ئەنجامدرا بۆ ئاشکراکردنی ڕادەی تواناکانی وەکوو زەبەلاحێک. ئەمەش زانیاری گرنگ دەدات بە گەلەی پشکنین لەکاتی مامەڵەکردن لەگەڵ دوژمنەکانیان.

دوای وەرگرتنەوەی ئێرن یێگار لە پۆلیسی سەربازی، پاراستنی بوو بە ئامانجێکی سەرەکی گەلەی پشکنینەکان. لە چەندین ئۆپراسیۆندا سەربازەکان وایان لێکرابوو کە ژیانیان بخەنە مەترسییەوە بۆ پاراستن و بەرگریکردن لێی. دوای ئەوەی گەلەی پشکنین ڕاستی جیهانەکەیان بۆ دەرکەوت، وەکوو سیخوڕ و هێزی تایبەت لە شەڕی دژی مارلی و وڵاتانی تر کە وەکوو هەڕەشە سەیریان دەکردن، خزمەتیان کرد.

پێکهاتەی سەربازی

گەلەی پشکنین بچووکترین لقی سەربازی بوو لە ڕووی ئەندامەوە، لە سەرەتادا قەبارەی گشتی نزیکەی ٣٠٠ سەرباز بوو. ئەم ژمارە سنووردارەی خۆبەخشان تاکوو دەهات کەمتر دەبوویەوە بەهۆی مردن و ناوبانگێکەوە بوو کە ئەوانەی بەشداری دەکەن لە گەلەی پشکنین دەمرن یاخود بە کەمئەندامی و برینی گەورە و مەترسیدارەوە دەگەڕێنەوە، هەر بۆیە دەترسان لە پەیوەندیکردن بە هێزەکەوە. هەرچەندە ٣٠٠ ژمارەی سەربازە باوەکانە لە گەلەکەدا، بەڵام چەندین ئۆپراسیۆن هەبووە کە بە نزیکەیی لەلایەن ١٠٠ سەربازەوە ئەنجام دراون.

جگە لە هێزی مرۆیی، سوود لە هێزی ئاژەڵەکان وەردەگیرا، تەویلەکان بە گشتی ٦٠٠ ئەسپی بەخێوکراوی تایبەتی لەخۆ گرتبوو. ئەم ئەسپانە بە گەوهەرێکی ناوازە ناسراون چونکە خاوەنی خێرایییەکی زۆر و توانای بەرگەگرتنی زۆر باشیان هەبوو هەروەها بە میزاجێکی ئارامەوە بەخێو دەکران. لەگەڵ ناساندنی هێزی زەبەلاحی هێرشبەر لەلایەن ئێرن یێگار و دواتر زەبەلاحی گەورەوە کە لەلایەن ئارمین ئارلێرتەوە وەرگیرابوو، پۆلیسی هەواڵگری سەرپەرشتی بەسەریاندا دەکرد و وەک بەردی بناغە بۆ ئۆپەراسیۆنە جیاوازەکان بەکاریاندەهێنا.

سەرکردایەتیکردنی گەلەی پشکنین

لەژێر سەرپەشتی ئێروین سمیس

لە سەردەمی فەرماندەی سیانزەهەمدا کە ئێروین سمیس بوو، ئەم فەرماندەیە دەسەڵاتی بەسەر چوار سەرۆک گرووپ، یەک سەرۆک تیمی باڵا، هەشت سەرکردەی تیم، شەش پزیشک، پێنج پزیشکی ڤێتێرنەری ئەسپەکان و ٢٧٠ سەرباز هەبووە. گەلەی پشکنین دابەشببوو بەسەر ١٠ تیمدا کە هەر تیمێک سەرکردایەتی تیمێکی دەکرد. هەر سەرکردەیەکی تیمەکە وەڵامی سەرکردەکانی گرووپەکەی دەدایەوە، ئەوانیش لە بەرامبەردا وەڵامی فەرماندەکەیان دەدایەوە.

تیمی یەکەم کە سەرۆکی باڵای تیمەکە سەرۆکایەتی دەکات، بەرپرسیارە لە سیخوڕی کردن و دەستنیشانکردنی دوژمنەکان لە گەشتەکاندا، لە کاتێکدا تیمەکانی هەشتەم تاکوو دەیەم وەکوو یەکەیەکی لۆجستی کار دەکەن و پێداویستییەکان بۆ گەشتەکە هەڵدەگرن.

کاپتن لیڤای ئاکەرمان کە بە "بەهێزترین سەربازی مرۆڤایەتی" ناوزەد دەکرێت، ڕاستەوخۆ ڕاپۆرتی بۆ فەرماندەکە دەنارد. هەروەها فەرماندەی یەکەی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکان بوو. هەروەها ئێرن یێگار، کە خاوەنی زەبەلاحی هێرشبەر و هیوای مرۆڤایەتی بوو لە یەکەی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکاندا دەستنیشانکرا.

لەژێر سەرپەشتی هانجی زۆی

دوای شەڕی ناوچەی شیغانشینا، گەلەی پشکنین نزیک بوو لە لەناوچوون، چونکە تەنها نۆ سەرباز لە شەڕەکەدا ڕزگاریان ببوو. هانجی زۆی وەکوو فەرماندەی چواردەیەم لەلایەن ئێروین سمیسەوە لە کاتی کودەتاکەدا دەستنیشانکرا لە ئەگەری لەناوچوونی فەرماندەکە، دواتر بەپێی وەسێتنامەیەک هانجی زۆی بوو بە چواردەیەم فەرماندەی گەلەی پشکنین.

لە ماوەی چوار ساڵی بوون بە فەرماندەیی هێزەکە، ژمارەیەکی زۆر لە خۆبەخشەکان پەیوەندییان بە هێزەکەوە کرد، کە لە نێویاندا گواستنەوە بوو لە لقەکانی ترەوە. تاکوو ئەو کاتەی کە هێرش دەکەنە سەر لیبریۆ لە مارلی، ئەوەندە سەربازیان هەیە بۆ ئەوەی چەندین گرووپ لە یاریگاکەدا جێگیر بکەن، هەروەها جارێکی تر پێکهاتەکانیان ڕێکدەخەنەوە.

لەکاتی هێرشەکەیان بۆ سەر مارلی، ئارمین ئارلێرت بە هێزی زەبەلاحی گەورە، لە کاتی ئەرکە مەیدانییەکاندا لە تەنیشت فەرماندەکە جێگیر ببوو، هەروەها کاپتن لیڤای ئاکەرمان پێگەی خۆی وەک دەستی ڕاستی فەرماندەکە دەپاراست و وەکوو فەرماندەی مەیدانی ڕۆڵی دەگێڕا لە شەڕەکاندا.

هەروەها گەلەی پشکنین چێژیان لە هاوبەشی لەگەڵ خۆبەخشانی دژە مارلی وەردەگرت، چونکە چەندین سوودیان وەردەگرت لەڕووی پێشکەوتنی تەکنەلۆژیا، خزمەتگوزارییە پێشکەوتووەکان و خزمەتگوزاریی دوو بریکاری.

لەژێر سەرپەشتی یێگارییە یاخیبووەکان

بەبێ ئاگاداری ئەندامەکان، ئێرن یێگار و فڵۆک لە پشت پەردەوە ڕێکخستنیان کرد و یەکەی یێگاریستەکانیان دامەزراند. دوای دەستگیرکردنی ئێرن و هەڵکوتانە سەر لیبریۆ، فڵۆک سەرکردایەتی یێگاریستەکانی دەکرد و هانی یاخیبوونی دەدا لە تەواوی سوپاکەدا. ئەم کارە گەلەی پشکنینی کردە دوو بەرەوە، یێگاریستەکان و سەربازە دڵسۆزەکان. هەروەها کۆتایی بە هاوبەشی گەلەکە هێنا لەگەڵ خۆبەخشانی دژە مارلی.

لەژێر سەرپەشتی ئارمین ئالێرت

ئەو کاتەی ئارمین ئارلێرت وەک فەرماندەی پانزەیەم دەستنیشانکرا، یەکەی دڵسۆزی گەلەی پشکنین کەمببوویەوە بۆ پێنج ئەندام. فەرماندەکە فەرماندەیی ڕاستەوخۆی بەسەر هەموو ئەندامەکاندا هەبوو، کاپتن لیڤای ئاکەرمان سەرەڕای برینەکانی دەستەڕاستی ئارمین بوو. ئۆنیانکۆبۆن لەگەڵ ئەوەی دەیویست ڕاماڵینەکە ڕابگیرێت، خزمەتگوزاری فڕۆکەوانی و هاوکاری تەکنیکی پێشکەشی تیمەکەی ئارمین دەکرد.

ئارمین دەیتوانی بۆچوونە ستراتیژییەکانی خۆی بەسەر گەلەکەدا بسەپێنێت، تەنانەت لەگەڵ هاوپەیمانەکانیشیدا. لە گۆڕەپانەکەدا ئەندامەکان ڕایان وابوو کە بەرەو ئەرکەکە بڕۆن. هەروەها لە نەبوونی فەرماندەدا، کاپتن لیڤای دەسەڵاتی بەڕێوەبردنی ئەندامەکانی دەپاراست.

تاکتیک و ستراتیژی گەلەی پشکنین

بەهۆی ئەو زیانە گەورە و ترسناکە بەردەوامانەی کە لەسەر دەستی زەبەلاحەکان تووشی دەبوون، گەلەی پشکنین ناچار بوو زیرەکانەتر بجەنگن بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانیان. گەلەی پشکنین ئەسپەکانی وەک یەکێک لە سەرچاوە سەرەکییەکان بەکارهێنا بۆ گەڕان بەدوای ناوچەیەکدا کە هیچ سەرچاوەیەکی دەستبەسەرداگرتنی تێدا نەبوو لەکاتی بەکارهێنانی مانۆڕە سەربازییەکان، وەکوو دار و تەلارەکان.

پێکهاتەی دەستنیشانکردنی دوژمن لە مەودای دوورەوە

ئەم تاکتیکە لەلایەن فەرماندەی پێشوو ئێروین سمیسەوە پەرەی پێدراوە، کلیلی ئەم پێکهاتەیە خۆپاراستنە لە زەبەلاحەکان. لەبەر ئەوەی گەلەی پشکنین توانای ئەوەی نییە شەڕ لەگەڵ هەموو زەبەلاحێکدا بکات لە دەرەوە، هەروەها سەربازەکانی گەلەی پشکنین بەسەر ناوچەکاندا بە فراوانی بڵاوبوونەتەوە، ئەمەش زۆرترین بەرچاوی گەلەکە بەدیار دەخات لای زەبەلاحەکان. لەگەڵ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر زەبەلاحێکدا، گوللەی گڕداری سووریان دەتەقاند وەکوو ئاماژەیەک بۆ هەبوونی مەترسی و ئاگادارکردنەوەی هەموو ئەو سەربازانەی کە کە گڕدارەکەیان بینیوە، ئەمەش وایکردووە ئێروین بە خێرایی لە بوونی زەبەلاح ئاگادار بکرێتەوە. پاشان ئێروین گوللەیەکی گڕداری سەوزی بەویستی خۆی دەتەقاندەوە بۆ گۆڕینی ئاڕاستەی پێکهاتەکە و هەموو ئەو سەربازانەی لەگەڵیدا دەبوون هەمان کاریان دووبارە دەکردەوە. بەڵام کاتێک تووشی زەبەلاحێکی نائاسایی دەبوون گوللەی گڕداری ڕەشیان دەتەقاند. پێکهاتەی دەستنیشانکردنی دوژمن لە مەودای دوور بەمشێوەیە پێکهاتبوو لە چەند بەشێک:

ڕێنیشاندەرەکانی پێشەوە

پێکهاتبوو لە متمانەپێکراوترین سەربازەکان، بە درێژایی ڕیزی پێشەوەی تەواوی پێکهاتەکە بڵاودەبوونەوە. ئەم ئەندامانە زۆرترین بەرکەوتنیان لەگەڵ زەبەلاحەکاندا هەبوو، بە بەکارهێنانی گوللەی گڕداری سوور، سەربازەکانی تری پێکهاتەکەیان لە بوونی زەبەلاحەکان ئاگادار دەکردەوە.

تیمی پاڵپشتی ڕێنیشاندەرەکان

ئەم تیمە ماوەیەک مەودایان هەبوو لە پێکهاتەکەدا لەگەڵ ڕێنیشاندەرەکانی پێشەوە، کە ئەگەر پێویست بووایە یارمەتییان دەدان لە شەڕدا. ئەم سەربازانە بەرپرسیار بوون لە ڕاگرتنی هێرشی زەبەلاح لە لای ڕاستی پێکهاتەکە لە کاتی گەشتی ٥٧ـەم بۆ دەرەوەی دیوارەکان.

فەرماندەیی

فەرماندەی گەلەی پشکنین لەبەشی پێشەوەی پێکهاتەکە بوو، ڕێک لە پشت تیمەکانی ڕێنیشاندەرەکانی پێشەوە. کاری فەرماندە ئەوەبوو کە فەرمان لەسەر دۆخی گەشتەکە دەربکات، بە لەبەرچاو گرتنی ئەو بڵێسەی کە لەلایەن ماوەی پێکهاتەکەوە تەقێندرابوون، ئەمانیش دەستیان دەکرد بە تەقاندنی گوللەی سەوزی گڕدار بۆ ئاگادارکردنەوەی گەلەی پشکنین لە گرتنەبەری ڕێڕەوی نوێ. فەرماندە ژمارەیەکی کەم پیاوی لەگەڵ بوو کە کاری ئەوان گواستنەوەی پەیامی زارەکییە بۆ ماوەی پێکهاتەکە.

تیمی ڕیلەی

بە شێوەیەکی سەرەکی لە سەربازە تازە وەرگیراوەکان پێکهاتبوون، کاری ئەوان تەقاندنی گوللەی گڕدار بوو، هەروەها ئەرکیان ئاگادارکردنەوەی تیمی فەرماندەیی بوو لەکاتی بینینی زەبەلاحەکان لە ڕێگەی گوللەی گڕداری سەوز و ڕەشەوە، هەروەها ئاگادارکردنەوەی ماوەی پێکهاتەکە لەکاتی گۆڕینی ڕێڕەو. هەموو ئەندامانی گەلەی ڕاهێنانکاری ١٠٤ کە بەشدارییان لە گەلەی پشکنیندا دەکرد، بەشێک بوون لە تیمەکانی ڕیلەی. ئەرکەکەیان لە ماوەیەکدابوو کە ناوچەیەکی تاڕادەیەک پارێزراو بوو لە پێکهاتەکەدا چونکە ئەزموونیان نەبوو لە ڕووبەڕووبوونەوەی زەبەلاحەکان. هەروەها تیمی ڕیلەی بەدرێژایی گەشتەکە سوار ئەسپە یەدەگەکان دەبوون. دێتا نیس و لووکی سیس لە تیمی ڕیلەی بوون لە ٥٧ـەمین گەشتی گەلەی پشکنیندا

تیمەکانی پاسەوانی عەرەبانەکان

ئەم تیمە لە نێوان تیمەکانی ڕیلەی و عەرەبانەکاندا بوون، کاریان پاراستنی عەرەبانەکان بوو، ئابێل بەشێک بوو لە ٥٧ـەمین گەشتی گەلەی پشکنیندا.

عەرەبانەکان

ئەم یەکەیە لە عەرەبانە دارەکان پێکهاتبوو کە سیستمێکی تایبەتی هەڵواسینی هەبوو، هەریەکەیان لەلایەن دوو ئەسپەوە ڕادەکێشرا و دوو سەرباز کاریان لەسەر دەکرد. کاریان هەڵگرتنی پێداویستییە گرنگەکانە بۆ گەشتەکە وەکوو خۆراک، غازی مانۆڕەکان، پێداویستی پزیشکی و مانۆڕە سەربازییەکان. ئەم بەشە زۆرترین جار ڕووبەڕووی هێرشی زەبەلاحەکان دەبوونەوە هەر بۆیە لە قووڵترین شوێنی پێکهاتەکەدا ڕێیان دەکرد، عەرەبانەکان لە ٥٧ـەمین گەشتی گەلەی پشکنیندا ڕۆڵێکی سەرەکییان هەبوو، چونکە بە نهێنی ئەو پارچە تۆپخانانەیان هەڵگرتبوو کە بڕیار بوو بۆ گرتنی زەبەلاحی مێینە بەکاربهێنرێن.

فریاکەوتن

ئەم گرووپە لە پێکهاتەکەدا کە لە بەشی ناوەڕاست و دواوە و لە پشت هێڵی عەرەبانەکانەوە بوون. ئەم هێزە لەلایەن گرووپەکەی لیڤای ئاکەرمانەوە لە ٥٧ـەمین گەشتی گەلەی پشکنیندا سەرپەرشتی دەکرا. ئەرکیان بریتیبوو لە پاراستنی ئێرن و ڕاکێشانی زەبەلاحی مێینە بەرەو دارستانەکە و دەستگیرکردنی بوو.

هێزی پاڵپشتی

ئەم هێزە پێکهاتبوو لەو سەربازانەی کە لە پشتەوەی پێکهاتەکەوە بوون، بەرپرسیار بوون لە ئاگاداربوون لە جووڵەی زەبەلاحەکان و مەترسییان بۆ سەر گەلەی پشکنین.

ئەم پێکهاتە زیانەکانی گەلەی پشکنینی بە ڕێژەی ٣٠٪ـی کەمکردبوویەوە. بەڵام ئەگەر کەشوهەوا خراپ بووایە ئەم پێکهاتەیە بێ سوود دەبوو، بەتایبەت لەکاتی بارانبارین چونکە لەکاتی تەقاندنی گڕدارەکان، دووکەڵەکە نەدەبینرا و پێکهاتەکە نەیاندەتوانی ئاگایان لەیەکتری بێت و زەبەلاحەکان ببینن.

دانانی تەڵە

گەلەی پشکنین دووجار تاکتیکی بۆسە و تەڵەیان بەکارهێناوە بۆ هێرشکردنە سەر زەبەلاحەکان و دەستگیرکردنیان، کە بەمجۆرە بووە:

  1. ئامانجەکە ڕادەکێشرێت بۆ ناوچەیەک کە هێزەکانی گەلەی پشکنین زۆرترین توانایان هەیە، وا لە ئامانجەکە بکەن بەرەو دارستانێک بڕوات بۆ بەکارهێنانی مانۆڕەکان، یاخود بەرەو ژێر زەوی کە زەبەلاحەکان ناتوانن بجوڵێن تێیدا.
  2. دواتر ئامانجەکە بە چەکێکی تایبەت بێتوانا و سڕ دەکرێت.
  3. سەربازەکان چواردەوری ئامانجەکە دەگرن و ڕێگری لە هەڵهاتنی دەکەن.
  4. ئەگەر ئامانجەکە ڕزگاری بوو وەکوو زەبەلاحی مێینە، سەربازەکان پێویست بوو لەسەریان ڕێگری لە هەڵهاتنی بکەن و سڕی بکەن یان دووبارە گرووپ دروست بکەنەوە بۆ دەستگیرکردنی.

شەڕی ناو شار

بۆ هەڵکوتانە سەر لیبریۆ، گەلەی پشکنین سەربازەکانی بە زیرەکانە بەکارهێنا، وای لێکردن دزە بکەنە ناو مارلییەکانەوە. بۆ ئەم مەبەستە، گەلەی پشکنین وەشانێکی دەستکاریکراوی ئامێری مانۆڕی ڕاست و چەپی بەکارهێنا کە ڕێگەی دەدا تاکوو چوار پارچەی تیژ لەسەر قۆڵی پێشەوە دابنێن. هەروەها گەلەی پشکنین دەمانچەی تاکە تەقەی بە دەمانچەی نیمچە ئۆتۆماتیک گۆڕی. ئەم جۆرە گۆڕانکاریانە وایکرد کە گەلەی پشکنین بتوانن بەشداری شەڕی پیادە بکەن، لە هەمان کاتدا دەیانتوانی بەو هێزەوە ڕووبەڕووی زەبەلاحەکانیش ببنەوە. هەروەها گەلەی پشکنین دەستیکردبوو بە بەکارهێنانی قەناس و تەقەمەنی دەستی و نارنجۆکەکان لە شەڕەکەیاندا دژی مارلی بە لەناوبردنیان لە تەلارەکان یان تەڵەدانان بۆ کاروانی مارلییەکان کە بە شەقامە تەسکەکانی شارەکاندا دەڕۆیشتن.

ئەندامانی گەلەی پشکنین

  1. فەرماندەکان: فەرماندەی ١١ـەمی گەلەی پشکنینەکان، کەیث شەیدس، ئێروین سمیس، هانجی زۆی، ئارمین ئالێرت
  2. سەرۆکی گرووپ: مایک زاکاریاس
  3. کاپتنی گرووپ: لیڤای ئاکرمان
  4. جێگری کاپتنی گرووپ: مۆبلیت بێرنەر
  5. ئەفسەری فەرماندەیی: جان کریستن
  6. سەرۆکی تیمەکان: لیما، لاودا، ڕاشاد، دێرک، مارلێنی، کلاوس، سەربازە قژ ڕەشەکە، داریوس بایەر، دێتا نیس
  7. ئەفسەر: میکاسا ئاکرمان، کۆنی سپرینگەر
  8. ئەفسەری پلەبەندی: کێجی
  9. ئەندامەکانی گرووپ: هیستۆریا، ڕاینەر، ویم، لویس، هۆڵگەر، تۆماس، ئێرن، فڵۆک، ئۆلیڤەر، ساشا، یومیر، بێرتۆڵد


سەرچاوەکان

274 بینین