ڕامز جەلال

له‌لایه‌ن: - بەڵێن سامان بەڵێن سامان - به‌روار: 2023-03-13-01:08:00 - کۆدی بابەت: 11175
ڕامز جەلال

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

ڕامز جەلال یان رامز جەلال (بە عەرەبی: رامز جلال، بە ئینگلیزی: Ramez Galal)، ناوی تەواوی ڕامز محەمەد ئەحمەد جەلال تۆفیقە و نواندنکار و پێشکەشکاری بەرنامەی ترسناک و گاڵتەئامێزە، لە ٢٠ـی نیسانی ساڵی ١٩٧٣ لە قاهیرەی پایتەخت لەدایکبووە. دەرچووی پەیمانگای هونەری بەشی نواندن و دەرهێنانە لە ساڵی ١٩٩٥، هەندێک ڕۆڵی کورتی بینیوە لە فیلمەکاندا تاوەکوو ئەوەی یەکەم ڕۆڵی لە فیلمی (أحلام الفتى الطايش) وەکوو ئەکتەری سەرەکی لە ساڵی ٢٠٠٧ـدا. چەندین بەرنامەی ترسناک و گاڵتەئامێزی بەرهەمهێناوە کە لە ساڵی ٢٠١١ بە بەرنامەی (ڕامزی دڵی شێر) دەستی پێکرد و دوای ئەوە چەندین بەرنامەی بەو ناوەوە پێشکەشکرد.

زانیاری گشتی
ناوی تەواو ڕآمز محەمەد ئەحمەد جەلال تۆفیق
لەدایکبوون ٢٠ـی نیسانی ساڵی ١٩٧٣، قاهیرە، میسڕ
نەتەوە میسڕی
ئایین موسڵمان
الأب جەلال تۆفیق
برا یاسر جەلال
پیشە نواندکار، پێشکەشکاری بەرنامە
زمان عەرەبی، ئینگلیزی
ماوەی کارکردن ١٩٩٣ـەوە بەردەوامە
خەڵات
خەڵاتی باشترین بەرنامە بۆ بەرنامەی (رامز حول العالم)ـی وەرگرتووە

ژیانی تایبەتی

کوڕی دەرهێنەری شانۆیی جەلال تۆفیق و برای هونەرمەند یاسر جەلالە، لە قوتابخانەی قەسری سەرەتایی دەستی بە خوێندن کردووە، دواتر گواستوویەتیەوە بۆ قوتابخانەی ئۆرمان، لە قۆناغی ناوەندیشدا ڕووی لە قوتابخانەی جیزەی ناوەندی کردووە. دوای ئەوەی خوێندنی کۆتایی هات، ڕامز بڕیاریدا پەیوەندی بە پەیمانگای هونەرەوە بکات و بەشی نواندن و دەرهێنانی هەڵبژارد، بەهۆی زۆر ڕۆشتن لەگەڵ باوکی بۆ شانۆ لەکاتی پرۆڤەی باوکیدا لەگەڵ هونەرمەندە بەناوبانگەکانی وڵآتەکەیدا، ئەمەش وایکرد خۆشەویستییەکی زۆری بۆ هونەری نواندن هەبێت.

ژیانی هونەری

یەکەم کار کە ڕامز کردوویەتی لە کاتی خوێندنی پەیمانگادا بووە، ئەویش لە شانۆگەری (جوز و لوز) بووە کە ئەحمەد بەدر، ئایدە ڕیاز، سوعاد ناسر و حەسەن حوسنی ڕۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕن. لە سەرەتاکانییدا لە چەندین ڕۆڵی لاوەکیدا بەشداری کردووە، لەوانە زنجیرەی تەلەڤزیۆنی بەناونیشانی (الرجل الطيب) کە هونەرمەندی کۆچکردوو سەلاح زولفەقار ڕۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕێت پاشان زنجیرەی (ناس ولاد ناس)، پاشان (الوعد الحق) و (القضاء في الإسلام)، پاشان (أنت لست زوجي).

پاشان لە زنجیرەی (حياة الجوهري) گەڕایەوە و ئەم زنجیرەیە بە جووڵەیەک بۆ دەرکەوتنی و بەناوبانگبوونی لەنێو خەڵکدا، ئەم زنجیرەیە هەریەکە لە یوسرا و موستەفا فەهمی ڕۆڵی سەرەکییان تێدا گێڕا و لە دەرهێنانی وائیل عەبدوڵڵا بوو. یەکەم فیلم کە بەشداری تێدا کردووە فیلمی (٥٥ إسعاف) بوو لەگەڵ محمد سەعد و ئەحمەد حیلمی و غەدە عادل و لە دەرهێنانی مەجید ئەلهەواری بوو.

بەرنامە شێتانەکانی ڕآمز

بەرنامەیەك لە ناو بەرنامەیەكی تردا، ئەو زنجیرە بەرنامەیەیە کە ساڵانە لە مانگی ڕەمەزاندا پەخش دەکرێت لە کەناڵی mbcـەوە و لەلایەن ڕامزەوە پێشکەش دەکرێت. شێوازی بەرنامەكەی ڕامز جەلال بریتییە لە بانگهێشتکردنی میوانەکە بۆ بەرنامەیەک بە سیناریۆیەک کە میوانەکە نازانێت پێشکەشکاری بەرنامەکە ڕامزە، بەمشێوەیە دوای گەیشتنی میوانەکە بە ئامانجەکە، ڕامز دەست دەکات بە ترساندنی میوانەکە لە بەرنامەکەدا و خستنە بارودۆخێکی ترسناک و ناخۆشی میوانەکە. زۆرجار لە کۆتایی بەرنامەکەدا وا لە میوانەکە دەکات کە ستایشی ڕامز بکات.

بەهۆی بەرنامەەکانی ئەم دوایانەی ڕامزەوە بەتایبەت بەرنامەی (رامز مجنون رسمی) هەوڵی ئەوە دەدرا كە بەرنامەكەی ڕامز جەلال لە پەخش كردن بوەستێندرێت و لە وڵاتی میسڕ نمایش نەكرێت، بەهۆی ئەوەی كە ئەو بەرنامەیە كامێرای شاراوە نییە و گاڵتەكردن و لێدانە لە هەست و كەسایەتی میوانەکان. بەشێك لە ڕاگەیاندكاران و ڕۆژنامە عەرەبییەكانیش پێیان وایە كە ئەو بەرنامەە درووست كراوە و بەشێك لەو هونەرمەندانەی دەبنە میوانی بەرنامەەکە ئاگادار كراونەتەوە و لەبەرانبەردا بڕە پارەیەكیان وەرگرتووە. سەرەڕای هەموو ئەمانەش زنجیرە بەرنامەەکەی ڕامز بەردەوامە و بۆ ڕەمەزانی ساڵی ٢٠٢٣ بەرنامەێک پێشکەش دەکات بەناوی (رامز نيفر إند).

فیلمەکانی

ساڵ ناوی فیلم کەسایەتی
١٩٩٤ رجل في دوامة  
١٩٩٨ ساعة الانتقام یوسری
٢٠٠١ ٥٥ إسعاف مەجدی
٢٠٠٣ ميدو مشاكل ڕەمزی
٢٠٠٤ حبك نار تارق
٢٠٠٤ الباشا تلميذ حەمزە
٢٠٠٥ غاوي حب وەلید
٢٠٠٥ عيال حبيبة مومس
٢٠٠٥ أحلام عمرنا دکتۆر محەمەد
٢٠٠7 أحلام الفتى الطايش  
٢٠٠٨ شبه منحرف ناسڕ
٢٠٠٩ حد سامع حاجة سامی
٢٠١٢ غش الزوجية حازم
٢٠١٤ مراتي وزوجتي حیسام
٢٠١٦ كنغر حبنا خالید
٢٠١٨ رغدة متوحشة ڕەغدە-ئیسماعیل
٢٠١٩ سبع البرمبة عومەر
٢٠٢١ أحمد نوتردام ئەحمەد نۆتردام
٢٠٢٣ أخي فوق الشجرة عەلائـ-بەهائـ

زنجیرەکانی

بەرنامەکان ساڵ ڕۆڵ
رامز حول العالم ٢٠٠٩ ئامادەکاری بەرنامە
رامز حول العالم ٢ ٢٠١٠ ئامادەکاری بەرنامە
رامز قلب الأسد ٢٠١١ پێشکەشکاری بەرنامە
رامز ثعلب الصحراء ٢٠١٢ پێشکەشکاری بەرنامە
رامز عنخ آمون ٢٠١٣ پێشکەشکاری بەرنامە
رامز قرش البحر ٢٠١٤ پێشکەشکاری بەرنامە
رامز واكل الجو ٢٠١٥ پێشکەشکاری بەرنامە
رامز بيلعب بالنار ٢٠١٦ پێشکەشکاری بەرنامە
رامز تحت الأرض ٢٠١7 پێشکەشکاری بەرنامە
رامز تحت الصفر ٢٠١٨ پێشکەشکاری بەرنامە
رامز في الشلال ٢٠١٩ پێشکەشکاری بەرنامە
رامز مجنون رسمي ٢٠٢٠ پێشکەشکاری بەرنامە
رامز عقله طار ٢٠٢١ پێشکەشکاری بەرنامە
رامز موفي ستار ٢٠٢٢ پێشکەشکاری بەرنامە
رامز نيفر إند ٢٠٢٣ پێشکەشکاری بەرنامە


سەرچاوەکان

72 بینین