ناوهڕۆك
ناساندن
کتێبی جەنگ هیچ ڕووخسارێکی ژنانەی نییە (بە ئینگلیزی: unwomenly face to war) کتێبێکە لە چەشنی بەڵگەنامە. لە ساڵی ١٩٨٥ لەلایەن سڤاتلانا ئەلێکسڤیچ نووسەری بیلاڕووسی نووسراوە. کتێبەکە بە زمانی ڕووسی نووسراوە، لە هەمان کاتدا براوەی خەڵاتی نۆبڵە.
ناوەڕۆک
ئەم کتێبە گێڕانەوەی چیرۆکی چیرۆکی زیاتر لە ٢٠٠ ژنە کە بەشداریان لە جەنگی دووەمی جیهانی کردووە و پلە و پۆستی جیاوازیان هەبووە لە نێو هێزەکانی یەکێتیی سۆڤێت. نووسەر لە بارەی کتێبەکەیەوە دەڵێت "ڕووداوەکانم وەک خۆی باس کردووە و هیچ وشەیەکی زیاترم لە بارەی ئەو ژنانەوە نەنووسیوە کە لەم کتێبەدا ناویان هاتووە".
ئەم ژنانەی لە کتێبەکەدا ناویان هاتووە بە دۆخێکی ئێجگار سەختدا تێپەڕبوون، کاتێک چوونە ناو سەربازگەکان لەلایەن سەربازە نێرەکانەوە وەک سەماکەر و لەشفرۆش سەیر دەکران، کارە سەختەکانیان بە ئافرەتەکان دەکرد و خۆیان پاڵیان دەدایەوە. هەندێک لە ژنەکان کە چوونە ڕیزی سوپا دەستگیراندار بوون و هەندێکی تریان خێزاندار و خاوەنی منداڵی ساوا بوون، وازیان لەم ژیانە هێنا کە خوا بۆ ئەم مەبەستە دروستی کردبوون، لە پاڵ پیاوەکان شەڕیان کرد. هەندێکیان دەست و قاچیان پەڕی، هەندێکیان کوژران و ناویان لە بیرکرا.
ئەم ژنانە هەر یەکەیان چیرۆکێکی ناخ هەژێنی هەیە بە جۆرێک دەدوێن کە وێنای ژیانە پڕ لە سەختی و دژواریان دەکەن لە بەرەکانی جەنگ و سەربازگەکان. سەرەڕای ئەو خزمەتەی کردیان بۆ سوپای سۆڤیەت لە کۆتایی جەنگی دووەمی جیهانیدا تەنها بە مەدالیایەک ڕێزیان لێ گیرا و ئیتر لە بیرکران.