باشترین کات بۆ بەرکەوتنی تیشکی خۆر لە هاویناندا

له‌لایه‌ن: - شارا نەوزاد شارا نەوزاد - به‌روار: 2023-03-31-21:41:00 - کۆدی بابەت: 11272
باشترین کات بۆ بەرکەوتنی تیشکی خۆر لە هاویناندا

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

باشترین کات بۆ بەرکەوتنی تیشکی خۆر لە هاویناندا (بە ئینگلیزی: Best time for sun exposure in summer، بە عەرەبی: أفضل وقت للتعرض لأشعة الشمس في الصيفبەرکەوتنی تیشکی خۆر بە مەبەستی وەرگرتنی کۆمەڵێک سوودی جەستەیی و تەندروستییە، چونکە لە تیشکی خۆردا چەندین تیشک هەن کە دەتوانن سوود بە مرۆڤ بگەیەنن، بۆ نموونە دەتوانن لە دروستکردنی ڤیتامین D یارمەتیدەر بن، کاری هۆرمۆنی میلانین باشتر دەکەن، هەروەها دەکرێت کاریگەرییەکی باشییان هەبێت لەسەر باری جەستە و دەروونی کەسەکان.

باشترین کات بۆ بەرکەوتنی تیشکی خۆر بەپێی ڕۆژ و وەرز و تەنانەت شوێنی جوگرافی و دۆخی کەش و هەوا ئەوەی ئاخۆ هەوری هەیە یاخود ئاسمان ساماڵە دەگۆڕێت. هەروەها تەنانەت پێستی کەسەکەش لێرەدا گرنگی هەیە لە ڕووی ڕێژەی ماددەی میلانین، ئەو کرێم و دژە خۆرانەی بەکاریدەهێنێت، هەروەها جلوبەرگی پۆشراویش. بوونی ئەو هەمەجۆر هۆکارانەی کار دەکەنە سەر بڕی تیشکی خۆر و گەیەشتنی بۆ پێستی کەسەکان ئەوە دەرەخات، ئەگەر بە هەمان کاتژمێری وەک یەکیش مرۆڤەکان خۆیان بدەنە بەر خۆر هەمان بڕی تیشک وەرناگرن.

باشترینی کاتی ڕۆژ بۆ بەرکەوتنی تیشکی خۆر

لە هاویناندا باشترین کات بریتییە لە کاتژمێرەکانی پێش کاتژمێر ١١ـی پێش نیوەڕۆ هەروەها کاتژمێرەکانی دوای کاتژمێر چواری دوای نیوەڕۆ. لەو کاتانەدا تیشکی خۆرەکە ئەوەندە بەهێز نییە کەسەکە بێزار بکات بە گەرمییەکەی و هەروەها زیانی پێ بگەیەنێت. پێویستە دووربکەوینەوە لە خۆدانە بەر تیشکی خۆر لە ناوەڕاستی ڕۆژ دا کاتژمێرەکانی نێوان ١١ـی نیوەڕۆ بۆ ٤ـی دوای نیوەڕۆ. بەتایبەت کاتێک تیشکی خۆرەکە گەرمییەکی تاقەت پروکێنی دەبێت یاخود سێبەری کەسەکە نزمتر دەبێت لە باڵاکەی. دەبێت ئەوە بزانین بە دوورکەوتنەوەمان لە خۆدانە بەر خۆر لەو کاتانەی ڕۆژ دەتوانین پارێزگاری بکەین لە سووتانەوەی پێست لەبەر خۆر، برینداربوونی خانەکانی پێست و تەشەنەسەندنی شێرپەنجەی پێست.


سەرچاوەکان

230 بینین