ناوهڕۆك
ڕێژەی منداڵبوون لە ساڵی ٢٠٢٢ لە عێراق
ڕێژەی منداڵبوون لە عێراق ڕوو لە هەڵکشانە، لە ساڵی ٢٠٢٢ نزیکەی یەک ملیۆن منداڵ لەدایکبوون، لە هەرێمی کوردستان لە ساڵی ٢٠٢٢ نزیکەی ٤٠ هەزار منداڵ لەدایکبوون.
سەیف ئەلبەدر لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە لە ساڵی ٢٠٢٢ کە ٩٠٣,٠١٦ منداڵ لە ناوخۆی عێراق و هەروەها ٣,٠١٥ منداڵی تریش لە دەرەوەی عێراق لەدایکبوون.
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ڕوونیکردەوە، له‌كۆی ئه‌و منداڵانەی لە ساڵی ٢٠٢٢ لەدایکبوون، ٤٦٣,٣٢٧ منداڵی کوڕ و هەروەها ٤٤٢,٣٢٧ منداڵی کچ بوون.
بە گوێرەی ڕاگەیندراوێکی وەزارەتی تەندوستی عێراق، شارەکانی بەغداد، بەسڕە و نەینەوا لە ڕیزبەندی ئەو شارانەدان کە زۆرترین منداڵیان تێدا لەدایکبووە. شاری بەغداد ڕیزبەندی یەکەمە و بەسڕە دووەمە و نەینەواش سێیەمە لە ڕووی ژمارەی زۆری لەدایکبوونەوە.
ئەوەشی ڕوونکردەوە، هاووڵاتییان بۆ پڕۆسه‌ی منداڵبوون، به ڕێژه‌ی له‌سه‌دا ٧٦ نه‌خۆشخانه حكوومییه‌كان، له سه‌دا ١٣ نه‌خۆشخانه تایبه‌ته‌كان و له‌سه‌دا ١,٣ بنكه ته‌ندروستییه‌كانیان به‌كارهێناوه، هاوکات ٥١٢,٧٤٦ منداڵ به‌شێوه‌ی سروشتی له‌دایكبوون و ٣٩٠,٢٧٠ هەزار منداڵیش له ڕێگه‌ی نه‌شته‌رگه‌ری لە دایکبوون.
هەروەها زۆرترین له‌دایكبوونه‌كان له ده‌ره‌وه‌ی عێراق، له توركیا، ئه‌ڵمانیا، سوید، به‌ریتانیا، ئوستوڕاڵیا، ئێران، سووریا، ئوردن و ئیماڕات تۆماركراوه.