ناوهڕۆك
سەرەتا
لە فایلی نەخۆشی ئافرەتاندا هەنێک هێما هەیە زۆر گرنگە بۆ کەسی پسپۆڕ و چاودێری تەندروستی چونکە بەرکەوتنیان لەگەڵ فایلی نەخۆشەکەدا هەیە.
گرنگترین هێماکان لە فایلی ئافرەتی دووگیان
- [GPA]
- G=gravida
- P=para
- A=abortion
هێمای [G] واتە ژمارەی ئەو دووگیانیانەی کە نەخۆشەکە هەیبووە.
هێمای [P] واتە ژمارەی ئەو جارانەی کە منداڵێکی زیندووی بووە.
هێمای [A] بە واتای ژمارەی ئەو مناڵانەی کە لەبارچوونە.
نموونە: [G7P5A2] مەبەست ئەوەیە ٧ جار دووگیان بووە، ٥ جار منداڵی بووە، دوو جار لەبارچووە.
هەندێک جار بەم شێوەیە دەبێت، نموونە: [G9P6A2]
واتە ٩ جار دووگیان بووە و ٦ جار منداڵی بووە و ٢ جار لەبارچووە. ئەگەر ژمارەی لەبارچوونەکان و ئەوەی کە هەیبوو کۆ بکەینەوە دەردەکەوێت ٨، ئەمە واتەی ئەوە دەگەینەێت لە ئێستادا دووگیانە، بەڵام نازانی مناڵەی ئەژێت یان لەبار ئەچێت.
سەرچاوەکان
53 بینین