كۆی گشتی: 419
پۆلێنكردن
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت زانیاری
ئەم هەرێمە ئاوهەواییە، لە ناوچەیەکەی بچوکی باشووری کوردستان دایە، کە لە نێوان بەندەری ڕیگەوە، هەتاکوو باشووری بەهبەهان، لەسەر کەنداوی فارس هەڵکەوتووە، ئەو هەرێمەیە لە بیابان پێک هاتووە و پلەی گارما لە هاویندا بۆ ٥٠ پلەی سانتیگارادە بەرز دەبێتەوە ئینسكلۆپیدیای زانیاری
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت زانیاری
ئەم هەرێمە بەشەکانی باکوور و باکووری ڕۆژهەڵات واتە ناوچەی شاخاوی دەگرێتەوە، لە ڕووی گەرمییەوە بە زستانی زۆر سارد و هاوینی فێنک ناسراوە، لە ڕووی دابارینەوە، ئەم هەرێمە تاکە هەرێمە بەفرێکی ئەستووری لێدەکەوێ، ئینسكلۆپیدیای زانیاری
زانیاری هۆنراوە
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت زانیاری
بە باڵەبانی چ ژانێک بتژەنم؟ بتنێم بە لالێوی کام شوانی حەسرەت و گوناهمەوە؟ تا بیستنم بە بارانی ئەم دۆزەخە شیرینە گوڵ گوڵی و تەڕ و پاراو بێ؟ بە کام ڕەگی تێر ئاو بە ئازار، پژوپۆت شێت بکەم؟ بۆئەوەی لە خاچی ئەم باڵا سوورەی ئاسۆمەوە بئاڵێن؟ لە پێدەشتی ئەم گومانە زەرد و بەرینەدا کام ئەسپی یەقین بئاژوێم؟
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت زانیاری
هەستیاری بە ئاو (بە ئینگلیزی: Aquagenic urticaria، بە عەرەبی: الشریة المائیة یان حساسیة الماء) حاڵەتێکی دەگمەنی هەستیارییە لە کاتی بەرکەوتن لەگەڵ ئاودا پێستەکە تووشی لیر و خوران و سووربوونەوە دەبێت، پلەی گەرمی ئاوەکە هەر چەندێک بێت هەستیاری دروست دەکات.
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت زانیاری
هەشت پێ (بە عەرەبی: أخطبوطيات، بە ئینگلیزی: octopus)، لە کۆمەڵەی بێ بڕبڕەکاندا پۆلێندەکرێت و لە پلەی ئەو جۆرە ئاژەڵانەیە کە ملی نییە و سەری ڕاستەوخۆ بە جەستەیەوە نوساوە، سەرێکی دیاری هەیە لەگەڵ دەمێک کە بە ٨ پێ دەورەدراوە و هەریەکەیان چەند مژەرێکی سادەی تێدایە.
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت زانیاری
ھۆكارە‌ سە‌رە‌كییە‌كانی تووشبوون بە‌ قە‌بزی بە‌گشتی ئە‌و خۆراكانە‌ی فایبە‌ریان كە‌م تێدایە‌، كە‌می جوڵە‌، كە‌مخواردنە‌وە‌ی ئاو و ئە‌نجامنە‌دانی وەرزش. ئینسكلۆپیدیای زانیاری
زانیاری هۆنراوە
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت زانیاری
هەڵبەستێکم لێ بزر بوو وەکوو بڵێسەی ئاگر بوو هەڵبەستێک شیرین، گەرم، جوان پڕ بێ لە جۆش، هیوای ژیان ئاوازەی وەکوو خوڕەی ئاو گەش وەکوو پرشنگی خۆرەتاو ڕەوانتر، لە ئاوی ڕووبار سپی وەکوو بەفری نزار هەڵبەستێک بێ تەڕ و ناسک دوور بێ لە گریان و هەنسک پاراوتر و ئاڵتر لە دەم لێی نەنیشتبێ تۆزی خەم
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت زانیاری
بەیانی (٧) دانە خورما هیچی تر نەخۆی تا نیوەڕۆ، نیو کاتژمێر پێش نانی نیوەڕۆ  (٧) دانە خورما بخۆ، نابێت نیوەڕۆ گۆشت و چەوری و شیرینی هەویر کاری بخۆیت، دەبێت شتێکی سادە و کەم چەوری بێت، پاش نانی نیوەڕۆ بە (٢٠)خولەک سێ پەرداخ ئاو بخۆرەوە.
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت زانیاری
ئەوانە بەسوودن بۆ سەرما بردن هەڵمژینی هەڵمی ئاو کە چەند پەلکە ئۆکالینتۆس لە ناویدا بکوڵێت، شا پنگ و ئۆکالیبتۆس و مەرزنجۆش  هەرسێکیان تێکەڵ بکە و لەناو لیترێک ئاودا بکوڵێت و نەخۆشەکە قوماشێک بەسەر سەریا بدات و هەڵمەکەی هەڵبمژێت بۆ ماوەی (١٠) خولەک.
زانیاری مێرووەکان
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت زانیاری
جاڵجاڵۆکە لە هەموو کەش و هەوایەکدا دەژێت، لە هەوا، لەسەر ئاو، لە وشکانی و لەژێر ئاو. لاشەی جاڵجاڵۆکە جیاوازن، لە (٨) سانتیمەترەوە تا ئەندازەیەک کە بە چاو نابینرێت. جاڵجاڵۆکەی گورگی دەتوانێت تەیر و چۆلەکە بخوات و دەشێت تا (١٥) ساڵ تەمەن بکات. ئینسكلۆپیدیای زانیاری