پۆلێنهكان
گهڕانی بابهتهكان
گهورهترین ئینسكلۆپیدیای كوردی
پۆلێنهكان
گهڕانی بابهتهكان
كۆی گشتی: 171
پۆلێنكردن
ئهلف و بێ
بهروار
سیسارک
زانیاری
باڵندەکان
سیسارک (بە ئینگلیزی: Common buzzard)، جۆرێک باڵندەیە و زیاتر لە ٢٠ جۆری جیاوازی هەیە، نشینگەکەی دەکەوێتە وڵاتە جیاوازەکان لە سێ کیشوەری ئاسیا و ئەورووپا لەگەڵ ئەفریقا، جێگەی ژیانکردنیشی لە ناوچەی نزیک درەختەکانەوە دەبێت.
شاخ
زانیاری
زانیاری هەمەڕەنگی زانستەکانی زەوی
شاخ (بە ئینگلیزی: mountain، بە عەرەبی: جبل)، شاخ بەشێکی بەرزە لە توێکڵی زەوی و بە گشتی بە لا تیژەکانییەوە بەردی چینی ژێرەوەی زەوی دەردەخات، شاخ بە هەبوونی ناوچەی لووتکە لە بان جیادەکرێتەوە و لە گردیش گەورەترە، هەروەها بەلایەنی کەمەوە 300 مەتر لەسەر زەوی دەوروبەرییەوە بەرزدەبێتەوە
شام
زانیاری
وڵاتەکان
وڵاتانی شام یان وڵاتی شام (بە عەرەبی: بلاد الشام، بە ئینگلیزی: Levant) بریتییە لە کۆمەڵێک وڵاتی عەرەبی کە دەکەونە ڕۆژئاوای کیشوەری ئاسیا، لە ئێستادا لە هەریەک لە وڵاتی سووریا، لوبنان، ئوردن، فەڵەستین و چەند ناوچەیەکی بچووکی باشووری تورکیا پێکهاتووە. ئینسایکلۆپیدیای زانیاری
شانشینی عوممان
زانیاری
وڵاتەکان
وڵاتی عومان یان عوممان یاخود شانشینی عومان (بە عەرەبی: سلطنة عُمان، به ئينگلیزی: Oman) وڵاتێکی عەرەبییە و دەکەوێتە ڕۆژئاوای کیشوەری ئاسیا، هەروەها دەکەوێتە بەشی باشووری ڕۆژهەڵاتی نیمچە دوورگەی عەرەبی و سەر بە وڵاتانی کەنداوی عەرەبییە.
شەنگەهای
زانیاری
شار و هەرێمەکان
شەنگەهای (بە ئینگلیزی: Shanghai یان Shang-hai)، یەکێکە لە چوار شارەوانێتییەکانی کۆماری گەلی چین، ئەم شارە دەکەوێتە باشووری ڕێژگەی ڕووباری یانگتسی و ڕووباری هوانگپوو دەڕژێتە ناوییەوە، لە ساڵی 2020دا ژمارەی دانیشتوانی شەنگەهای 24.87 ملیۆن کەس بوو
شووتی - شفتی
زانیاری
میوە و سەوزە
ناوەکەی یان سوورە یان کەمێک زەردباوە، تۆیەکەی یان ڕەشە یان سوورە. لە زۆر کۆنەوە لە میسڕ هەبووە و لە ئاسیا و لە خوارووی ئەوروپاش هەبووە پێش مەسیح (علیه السلام). بۆ شکانی تێنوویەتی کاتی وەرزی هاوینە زۆر بەسوودە. لە مانگی ئەیارەوە هەیە تاوەکو مانگی تشرینی دووەم. ئینسکلۆپیدیای زانیاری
شوێنە گەشتیارییەکانی ئیستەنبووڵ
زانیاری
شوێنە گەشتیارییەکان
شوێنە گەشتیارییەکانی ئیستەنبوڵ (بە عەرەبی: الوجهات السياحية في اسطنبول، بە ئینگلیزی: Istanbul´s tourism destinations) شاری ئەستەنبول یان ئیستەنبول یەکێکە لە شارە دێرینەکانی جیهان کە کەوتووەتە وڵاتی تورکیا و لە نێوان هەردوو کیشوەری ئاسیا و ئەورووپادایە،
عەرەب
زانیاری
زاراوە هەمەڕەنگەکان
نەتەوەی عەرەب یان گەلی عەرەب (بە عەرەبی: العرب، بە ئینگلیزی: Arabs) لقێکن لە گەلە سامییەکان کە بە شێوەیەکی سەرەکی لە جیهانی عەرەبیدا لە هەردوو بەشی ئاسیا و ئەفریقا چڕبوونەتەوە، جگە لە کەنارەکانی ڕۆژهەڵاتی ئەفریقا. هەروەها بە شێوەی کەمینە لە ئێران و تورکیا بوونیان هەیە، ئینسایکلۆپیدیای زانیاری
فلیپین
زانیاری
وڵاتەکان
وڵاتی فلیپین (بە ئینگلیزی: Philippines)، دەکەوێتە باشووری ڕۆژهەڵاتی کیشوەری ئاسیا و ڕۆژئاوای زەریای هێمن، لە ٧١٠٠ دوورگە پێکدێت، وڵاتەکە بە سیستەمی دەستووری کۆماری بەڕێوەدەبرێت و ساڵانە لە ١٢ی مانگی حوزەیران ئاهەنگی سەربەخۆیی لە وڵاتی ئیسپانیا دەگێڕێت
ڤێتنام
زانیاری
وڵاتەکان
ڤێتنام (بە ئینگلیزی: Vietnam)، دەکەوێتە باشووری ڕۆژهەڵاتی کیشوەری ئاسیا، لە ڕۆژهەڵات و باشوورەوە لەگەڵ باشووری دەریای چین، هەروەها لە باکوورەوە لەگەڵ وڵاتی چین هاوسنوورە، لە باشووری ڕۆژئاوادا لەگەڵ کەنداوی تایلەند و لە ڕۆژئاوادا لەگەڵ کەمبۆدیا و کۆماری دیموکراتی لاو هاوسنوورە
‹
1
2
...
8
9
10
11
12
13
14
...
17
18
›