سوودەکانی لالەنگی

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2020-12-09-19:42:00 - کۆدی بابەت: 618
سوودەکانی لالەنگی

ناوه‌ڕۆك

لالەنگی

لالەنگی میوەیەکە لە جۆری تێکەڵییەکان، میوەی نارنگی لە نارج بچکۆلەترە، تامی خۆش و شیرینە، گەییوەکەی توێکڵێکی ناسک و نەرمی هەیە و ە بە ئاسانی لە گۆشتی میوەکە دەبێتەوە، باشترین جۆری لالەنگی لە لای بەمی کرمانە، داری لالەنگی بەهۆی چەقاندنی تۆوەکەی بەدیدێ، لە داری نارنجیش متوربە (پەیوەندی)ـی دەکەن.

تایبەتمەندی

 ١. میوەی لالەنگی خاونی ڤیتامینەکانی B2 ,PP ,C ,B1 ,A ـیە، جا لەبەر ئەوە هێندیك لە نیازەکانی لەش بەو ڤیتامینانە دابین دکا.
 ٢. هەرچەندە خوێی کانی نارنگی، لە هی پرتەقاڵ کەمترە هەر بەو هۆیە هێورکەرەوەیەکی باشە بۆ لیزگەیدەمارەکانی لەش.
 ٣. لالەنگی، میزهێنەرە لەو رێگایەوە ژارەکانی لەش دەکاتە دەرێ.
 ٤. لالەنگی وەک میوە تێکەڵییەکانی دیەک، سەرگێژە دەرمان دەکا.
 ٥. لالەنگی چونکە ڤیتامین C  ـی تێدایە، کاری دڵ رێکوپێک دەکا.
 ٦. لالەنگی لکانی خوین کە دەبێتە هۆی توندبوونی رەگی خوێن، ماسینی دیوارەی دەماری گەورە و رەش هەڵگەرانی دەماری خوێن، ئیفلیجی ناتەواو، دووشاخە ئەوانە چارە دەکا.
 ٧. لالەنگی خاوەنی ڕەچەلەکی سازکەری خوێنە.


سەرچاوەکان



1628 بینین