سوودەکانی قەیسی

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2020-12-11-14:18:00 - کۆدی بابەت: 646
سوودەکانی قەیسی

ناوه‌ڕۆك

قەیسی

قەیسی میزەیەمی وەک وەک هەڵوژە دەچێت، ڕەنگی زەرد چەقالەی هەیە کە مێشکەکەی شیرین و هەندێکیش لەوان تاڵن، ئەوەی شیرینە دەخورێت.شوێنی پەیدا بوونی هەوەڵی ئەو میوەیە، وڵاتی چینە لە حاڵی حازردا لە چین دارستانی خۆڕستیئەو میوە دەست دەکەوێت، لە سیبریش چەند جۆر قەیسی هەیە لە بەرامبەر سەرمادا زۆر خۆڕاکرن، لقەکانی قەیسی لە هوڵوو گەورەترن و قورسترن،گوڵی قەیسی لە تەنیشتەوە و لەبەشی یەکساڵەی پرۆی قوڵە یەدیدێ هەر کام لەو چرۆیانە( یان لق و پۆپی) دوایی سێ ساڵ بەرهێنان، وشک دەبن لەبەر ئەوە دەبێت قەیسی گەورە و باڵغ گشت ساڵێک بۆ خاوێن کردنەوەی ئەو لق و پۆپانەی کە وشک بوون و هاندانی دارەکە بۆ دەرکردنی لقی بەری دیکە و تازە بە هەڵپەڕتاوتن سووک کەن، لە ئێراندا دەتوانن و چاوەڕوان دەڵکرێت نزیک بە ٢٥٠ تۆن لە هێکتارێکدا بەرهەم هەڵگرن، چونکە گەردی قەیسی حاڵەتی لکانی هەیە با لە گەرد برژانی ئەو هیچ نەخشێکی نییە، ئەو گەرد پرژاندنە بەهۆی جڕو جانەوەرەوە دەکرێت، جا لەبەر ئەوە پلوورەدانانی مێش  لە نێو باخ شوێنەواری باشی هەیە بۆ زیادکردنی بەرهەم و بەری دارەکان، بەشی زۆری دارەکان خۆیان بەردێنن و نیازیان بە داری گەردپرژێن نییە.
لە جۆرە گرنگەکانی قەیسی ئێراندا دەتوانین ئەوانەی خوارەوە ناو بەرین: ١_قەیسی شەمس٢_قەیسی شەکرپارە ٣_ قەیسی نەخجەوان ٤_قەیسی سووری شاڕوود ٥_ قەیسی قیسی
جۆری شەکرپارە لە زۆربەی ناوچەکانی ئێران دەچەقێنرێت.
قەیسی جۆری قیسی چکۆلەیە و باش نییە کە زیاتر بە شێوەی وشکەوە کراو(لەتکە) کەڵکی لێ وەردەگرن، جگە لەوانەش نزیک بە ٩٥ جۆری دیکە قەیسی لە ئێراندا هەیە بە شێوەی ناوخۆیی دەچەقێنران کە هیچیان باش نین، قەیسی بە عەرەبی پێی دەڵێن مشمش.

تایبەتمەندییەکانی

 ١.قەیسی باشترین  دەرمانە بۆ کەم خوێنیت.

 ٢.قەیسی بۆ بۆ ڕزگاری  لە کزی بە کەڵکە.

 ٣.ڕۆنی چەقالە قەیسی پێست نەرم دەکات.

 ٤.قەیسی مرۆڤ بای پێ دەکات، چارەشی ئەوەیە مێشکی چەقالە قەیسی شیرین (چەقالە خۆش) بخۆیت.

 ٥.قەیسی خاوەنی مەوادی کانە وەک: ئاسان ، فۆسفۆڕ، کلسیۆم، مس، خاوەنی ڤیتامینەکانی A,B1,B2,Cیە لەو بارەوە قەیسی میوەیەکە خۆراکی، هێزدەرە و شادی هێنەرە.

 ٦.قەیسی، هەڵدانی لەش زیاد دەکات و لەش لە بەرامبەر نەخۆشییەکاندا خۆڕاکر دەکات.

 ٧.قەیسی میوەیەکی هێزدەرە، لەوبارەوە و بۆ ژنانی دووگیان و ئەو کەسانەی کە تازە لە نەخۆشی  هەستانەوە و ڕەوا دیتراوە.

 ٨.قەیسی چونکە ڤیتامین Aی تێدایە هۆی  بەهێزکردنی چڵمەکان، پێست، موو بەهێز کردنی ڕووناکی چاوە.

 ٩.میوەی قەیسی گەیوو چونکە ڤیتامینی Bی تێدایە بۆ دەرمانی نەخۆشییەکان دەماری و ڕۆحی وەک بێهۆشی ڕەوانی، بێخەوی، ماندوویەتی زۆر، گێژی، شت لە بیرچوونەوە و شتی کەش بە کەڵکە.

 ١٠.میوە و مێشکی  شیرینی چەقالە قەیسی، چونکە ڤیتامین Cی یان تێدایە و بۆ بەهێز کردنی لەش، لابردنی هۆکاری تێکچوونی گەورەنەبوونی منداڵان، پێشگیری لە نوێنڕێژی پووک و مانگانەی ژنان، زیاد کردنی بەربەرەکانی لەش و خۆڕاگری لە بەرامبەر میکرۆبەکاندا و ژەهرەکان شوێنەواری حەتمی هەیە.

 ١١.میوەی قەیسی چونکە هەندێک ئەسید سالیسلیکی تێدایە، لە چارەکردنی ئەو نەخۆشانەی بە ژانی جمگە و باداری گیرۆدەن بە کەڵکە. 

 ١٢.خواردنی ٥ گرام رۆنی مێشکی چەقالە قەیسی شیرین، داگیرسانی گەروو ناهێڵێت.

 ١٣.ئەگەر ڕۆژی بەیانی  و نیوەڕۆ و شەو ٢ تا ٣ دڵۆپ لە ڕۆنی مێشکی چەقالە قەیسی تاڵ لە گوێت کەی ژانی گوێچکە هێدی دەکاتەوە.

 ١٤.تێهەڵسوونی ڕۆنی مێشکی چەقالە قەیسی تاڵ، لەو جێگایەی دەخورێت  بۆ هێورکردنەوەی خورووی دەوگای زاوزێ شوێنی باشی هەیە.

 ١٥.قەیسی، فێنکە و ئیشتیاهێنە.

 ١٦.قەیسی بۆ نەهێشتنی توونیەتی و چارەی بێوەسیری بە قازانجە.

 ١٧.قەیسی میوەیەکی ئیشتیهاهێنە، خۆراکیە، قەبزکەرە، فێنکە و بۆ دەمارەکان بە کەڵکە و بەهێزت دەکات، بۆ زارۆکان بە هەوەڵین خۆراک ناسێندراوە کە لە قایم کردنی خانووی ئێسکەکان و ڕایەڵ و پۆی لەش نەخشی بنەڕەتی بە ئەستۆوەیە.

 ١٨.قەیسی لە بەهێز دردنی ئێسقانەکان و تان و پۆی لەش بایەخێکی زۆری هەیە.

 ١٩.قەیسی خانە (سلول) کانی لەش زیندوو ڕادەگرێت، هەڵسووڕانی ئەوان زیاد دەکات.

 ٢٠.قەیسی عومر درێژ دەکات و مرۆڤ چالاک و هەڵسووڕاو دەکات.

 ٢١.لەتکە قەیسی( قەیسی وشک) باشترین دەرمانی زارە.

 ٢٢.لەتکە قەیسی واتە ( قەیسی وشک) دەزگای هەزم ڕێک و پێک دەکات و باشتر وایە بە ئاو بیشۆنەوە و لە ئاوی گەرمدا تەڕی بکەن لێی گەڕێن شەوێک و وەمێنێ، پاشان یەک لیمۆی ترشی تێخەن بەیانی لە خورێنی بیخۆن و ئاوەکەشی بخۆنەوە.

 ٢٣.دەتوانن کوتراوی خونچەی قەیسی لە جیاتی مەڵحەم بۆ ڕاگرتنی خوێنڕێژی برینگەلی دیوی دەرێ کەڵکی لێ وەردەگرن.

 ٢٤.گەڵای قەیسی کوڵێنراو بە شێوەی مەڵحەم کەڵکی لێ وەردەگرن بە تێهەڵسوون لەسەر، ماسیوی پێستی لادەبات.

 

وریایی و پارێز

 ١. دەبێ لە زێدەڕەوی واتە زۆرخواردنی قەیسی خۆ بپارێزن چونکە زۆر خواردنی قەیسی دەبێتە هۆی تێکچوونی هەرس و شێوانی ڕیخۆڵە و لە ئاکامدا تووشی زگچوون دەبن.

 ٢. ئەو کەسانەی کە خاوەنی خەرگی لاوازن دەبێ لە زۆرخواردنی قەیسی خۆ بپارێزن.

 ٣. ئەگەر بەردەوام قەیسی بخۆن ماوەیەکی زۆر دەبێتە هۆی وەی لکەی سپی پێستی لە لەشتان پەیدا بێ.

 ٤. قەیسی مرۆڤ بای پێدەکا و دەبێتە هۆی پەیدابوونی قرقێنەی ترش.

 ٥. چەقاڵە قەیسی تاڵ مەوادێکی ژەهری (بە ناوی ئەسید سیاندریک و ئەسید پرۆسکی تێدایە) کە لە هەلومەرجی تایبەتدا ئازاد دەبن لەبەر ئەوە خواردنی مێشکی چەقالە قەیسی تاڵ مەترسیدارە.

 ٦. قەیسی بۆ ئەوانەی سروشتی ساردیان هەیە خراپە و بۆ خۆپاراستن لەو خراپیە، (بۆ پوچەڵ کردنەوە) دەبێ شەکر و رازیانە بخۆن.

 ٧.قەیسی بۆ ئەو کەسانەی ئێحساسی سووتانەوە یان باکردنی گەدە دەکەن خراپە.


سەرچاوەکان



1747 بینین