دڕکە و مێکوتە

له‌لایه‌ن: - ئاکار قطب الدین - به‌روار: 2020-12-23-20:58:00 - کۆدی بابەت: 832
دڕکە و مێکوتە

ناوه‌ڕۆك

دڕکەومێکوتە

دڕکەومێکوتە نەخۆشیەکی ڤایرۆسی سارییە کە زۆرتر لە منداڵانی تەمەن ٥ تا ٩ ساڵدا هەیە و دیارە بەڵام لەهەر تەمەنێکی تریشدا لەوانەیە توش ببێت ماوەی دیاریدانی ١١ تا ٢١ ڕۆژە وە بەپەیوەندی کردنی منداڵی توش بوو لەگەڵ منداڵی ساغدا دەگوازرێتەوە وە پێش ٢٤ کاتژمێر لە دەرکەوتنی لەسەر پێست توش بوو دوچاری تایەکی زۆر بەهێز دەبێت کە لەسەرخۆی دەچێت . لیرەکانی دڕکەومێکوتە بە شێوەی لیری شەکەری و بە شێوەی قەترەی فرمێسک دەردەکەون و لە پێشدا لەسک و سنگدا دەست پێدەکەن پاشان بۆ دەم و چاو و دەست و پێ . ئەم لیرانە کون دەبن و ئاو و جەراعەتەکەیان دێنەدەرێ ئەم نەخۆشیە لە ٢٤ کاتژمێر پێش دیاریدانەوە تا کاتێک دەرگای لیرەکانی دەبەسترێتەوە ٧ تا ٨ ڕۆژی پێدەچێت کە ماوەی ساری بوونەکەی بەسەر دەچێت دەنا لەوماوەیەدا ترسی زۆری لێدەکرێت بۆ بڵاوبوونەوە. 

نیشانەکانی دڕکە و مێکوتە

  • لەهۆش چوون.
  • ئارەزوو  و نەکردنی خواردن.
  • لیرەکان بەشێوەی فرمێسک دەردەکەون و بەڕەنگی شەکەری .
  • خوران.

پێشگیری و دەرمانەکانی دڕکە و مێکوتە

ڤاکسینی ڕایمۆند گلوبولین ( rzig ) ئەگەر لە پێش ٧٢ کاتژمێر پێش تێکەڵ بوونیی بەم نەخۆشییە لەگەڵ ساغدا پێشگیری بکرێت . لەکاتی تووش بوون بە ئەم نەخۆشییەپێویستە بۆ کەمکردنەوەی خورانەکەی دەرمانی دەرەکی واتە ئەوانەی کە بە شێوەی مەڵحەملە پێست دەدرێن بەکاربهێنرێت وەک : (لاسیۆن کالامین) یان دەرمانی خواردنی دژی خوران وەک (ئەنتی هیتامینەکان) بەکاربهێنرێت بە بەرگەگرتن لە ئیلتیهاب کردنی دووبارەی نەخۆشیەکەش پێویستە منداڵ هەموو ڕۆژێک بشۆردرێت.لەو منداڵانەدا کە توشی نەخۆشیەکە بوون هیچ کاتێک نابێت ئەسپرینیان لێ بدرێت یاخود پێبدرێتدەنا بۆی هەیە تووشی (سندرم ری) ببن . بۆ دابەزاندنی پلەی تای نەخۆشییەکە دەتوانرێت (ئاسیکلوڤیر) لە ٤٨ کاتژمێری یەکەمی دەست پێکی نەخۆشیەکە سوودی لێوەربگرێت لە چاک بوونەوەی خێرای نەخۆشدا زۆر بەسوودە.


سەرچاوەکان



4507 بینین