زانیاری لەسەر شێ

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2020-12-24-20:32:00 - کۆدی بابەت: 841
زانیاری لەسەر شێ

ناوه‌ڕۆك

شێ

شێ ئاماژەیە بۆ بونی هەڵمی ئاو لە هەوادا، لە ئەنجامی کرداری هەڵمین (ئارەقە+بوون بە هەڵم-تبخر+نتح)، وە سەرچاوەی سەرەکی هەڵمی ئاو برتیە لە خاک و ڕوبەرە ئاویەکان و ڕووەک، وە چەندین هۆکار کاریگەری هەیە لەسەر تێکڕای هەڵمین (ئارەقە+بەهەڵم بوون)، کە گرینگترینیان پلەی گەرمی و با و شێی هەوا و پەستانی هەوا و خوێیە تواوەکانی ناو ئاو و فراوانی و قوڵی ڕوبەرە ئاویەکان و شەپۆلەکان و ئاستی ئاوی ژێر زەوی و پێکهاتەی فسیۆلۆجی ڕوەکەکانن، بەهەڵم بوونی ڕاستەقینە بریتیە لە بڕی هەڵمین (ئارەقە+بەهەڵم بوون) لەسەر ئەو ڕووانەی کە داپۆشراوە بە گژوگیای کورت، بەهەڵم بوونی شاراوە و ڕاستەقینە یەکسانن ئەگەر خاک شێدار بێت، وە بەکەم بونەوەی شێ کەمدەکەن.

بڕی شێ لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی دیکە و لە کاتێکیەوە بۆ کاتێکی دیکە جیاوازە، بە شێوەیەک کە لە ناوچە جەمسەریە بەستوەکاندە زۆر کەمە یان نییە، بەڵام لە ناوچە یەکسانییە گەرمەکاندا دەگاتە ٤٪، وە توانای هەوا لە هەڵگرتنی هەڵمی ئاودا جیاوازە و بەپێی پلەی گەرمیەکەی دەگۆڕێت، هەوای گەرم توانای هەڵگرتنی هەڵمی ئاوی زۆو و هەوای سارد توانای هەڵگرتنی هەڵمی ئاوی کەمە، وە خاڵی تێربوونی هەوا بریتیە لەو بڕە هەڵمەی ئاو کە هەوا توانای هەڵگرتنی هەیە لە پلەیەکی گەرمی دیاریکراودا.

پێوەرەكانی شێی هەوا

شێی ڕەها

بریتیە لە بڕی هەڵمی ئاو (گم) لە قەبارەیەکی دیاریکراوە هەوادا (مەتر سێجا)، وە شێی ڕەهای تێربوو بریتیە لە بارستەی هەڵمی ئاوی پێویستی بە تێربوونی (مەتر سێجا) لە هەوایەک کە پلەی گەرمی دیاریکراو بێت.

شێی جۆری

بریتیە لە ڕێژەی بارستەی هەڵمی ئاو (گم) لە بارستەی هەوای شێداردا (کگم)، وە شێی جۆری تێربوو بریتیە لە بارستەی هەڵمی ئاوی پێویست بە تێربوونی (کگم) لە هەوایەکی شێداری پلەی گەرمی دیاریکراودا.

هاوکۆلکەی تێکەڵبوون

ڕێژەی بارستەی هەڵمی ئاوە (کم) لە بارستەیەک هەوای وشکدا (کگم) ، وە هاوکۆلکەی تێکەڵبوونی تێربوو بریتیە لە بارستەی هەڵمی ئاوی پپێویستی بە تێربوونی (کگم) لە هەوای وشکدا، کە پلەی گەرمیەکەی دیاریکراوبێت.

خاڵی ئاورینگ

بریتیە لەو پلە گەرمیەی کە هەوا سارد ددەکاتەوە تا دەیگەیەنێتە دۆخی تێربوون، واتە بەهۆی ساردبوونەکەوە دەگاتە دۆخی تێربوون.

شێی ڕێژەیی

بریتیە لە بڕی هەڵمی ئاوی راستەقینە لە هەوادا (پەستانی هەڵمی ئاوی ڕاستەقینە) بۆ بڕی هەڵمی ئاوی پێویستی بۆ تێربوونی هەوا (پەستانی هەڵمی ئاوی تێربوو) لە پلەیەکی گەرمی دیاریکراودا، وە ئەو پێوەرەی کە زیاتر بڵاوە و بەکاردێت دەکەوێتە نێوان (سفر و ١٠٠)

وە دەکرێت بە دوو ڕێگە ڕێژەی شێ زیادبکرێت: زیادکردنی هەڵمی ئاو لە ڕێگەی بەهەڵم بونەوە، یان ساردکردنەوەی هەوا، وە نزمبوەنەوەی پلەی گەرمی هەوا پلەی تێربوونی هەوا یان پەستانی هەڵمی ئاوی تێربوو کەمدەکات، کە ئەمەش دەبێتە هۆی زیادبونی بەهای شێی ڕێژەیی، وە شێی ڕێژەیی لە شەو و لە زستاندا زیاترە وەک لە ڕۆژ و لە هاویندا، بەهۆی جیاوازی پلەی گەرمیەوە.


سەرچاوەکان



3401 بینین