ئەنفلۆنزا

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2020-12-28-16:27:00 - کۆدی بابەت: 917
ئەنفلۆنزا

ناوه‌ڕۆك

ئەنفلۆنزا

ئەنفلۆنزا جۆرێکە لە (ڤایرۆس)ی کۆئەندامی هەناسەدانی سەرەوە سێ جۆر ڤایرۆس هەیە لەوانە جۆرەکانی ( A, B, C)جۆرێک لەم دەستە ڤایرۆسانە لەگەڵ یەکتری دا جیاوازن نەر (١٠) ساڵ جارێک جۆرێک لەم ڤایرۆسە بڵاودەبێتەوە کە لەگەڵ ئەوەی تر جیاوازە . ئەو جۆرە تازەیە هیچ خۆپاراستنێکی زییە هەمووان تووشی دەبن.
ئەم ڤایرۆسە لە هەر (شارێک)وە بێت ناوی ئەو شوێنە بەخۆیەوە دەبێت وەک (ئەنفلۆنزای هۆنگکۆنگی) یان (ئەنفلۆنزای ئەفغانی) بەشێوەی گشتی ئەم نەخۆشیە نیشانەکانی لە نیشانەی سەرماخوردەگی دەچێت بەڵام ئەم زۆر توندترە و بەشێوەی ئێشی ماسولكەكان، گەرووئێشە ، کۆکەی ووشک ، سەرئێشە ، گەوورەبوونی لەوزەتێن ، ئاو هاتن لە چاو ، گەوورەبوونی لوت ، لەهۆش چوون ، خیسەخیسی سنگ ، ئاوهاتن لە لووت ، پژمە ، ڕیپۆقی چاوەکان . ئەم نەخۆشیە بۆ دەرمانەکانی پێویستە دەرمانەكانی تایبەت بە سەرماخوردەگی بەکاربێت.
وە ئەگەر ئەنفلۆزاکە لە جۆری (A) بوو ئەوا دەتوانین دەرمانی دژە ڤایرۆسی (ئەمانتادین) کە دەرمانێکی باشە بەکاربهێنرێت.
ئەو بەساڵاچووانەی کە لە سەروی (٧٥) ساڵەوەن کاتێک تووشی بوون دەبێت چاودێریەکی باش بکرێت دەنا دووچاری مەرگ دەبن.


سەرچاوەکان



1125 بینین