باڵندەکانی دەریا

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2020-12-28-16:45:00 - کۆدی بابەت: 919
باڵندەکانی دەریا

ناوه‌ڕۆك

باڵندەکانی دەریا


زاناکان باڵندەکان دەكەن بە دوو بەشی سەرەکییەوە، ئەوانیش: باڵندەی وشکایی و باڵندەی ئاوییەکان كە بەڕاستی حەزیان لە دەریایە، پێیان یارمەتی دەدات بۆ مەلەکردن و پەڕەکانی لەشیان چەورە و تەڕ نابێت، ئەم جۆرە باڵندانە دڵخۆش نابن ئەگەر بێت و دوور بخرێنەوە لە دەنگی شەپۆلەکانی ئاو و بۆنی ئەو ئاوە شۆرەی دەریا.

ئەلباترۆس

خێراترین باڵندە ئاوییەکان باڵندەی جۆری (ئەلباترۆس--فطرس)ە، هەر چەندە ئەم باڵندەیە لەشی قورسە، بەڵام دەتوانین پێی بڵێین: پاڵەوانی فڕینی ماوە دوور، ئەم جۆرە باڵندەیە چەندەها ڕۆژ بەدوای کەشتییەکانەوە لە ئاسمان دا دەمێنێتەوە، باڵەکانی ڕاست دەگرێت و کە جار دەیان جوڵێنێت، بەڕاستی دەریاوانە و دەتوانێت بە ئاسانی زەریاکان ببڕێت، بڕینی زەریاکان لای ئەو وەکو وەرزشێک وایە، دەریاوانەکان دەڵێن: ئەم باڵندەیە دەتوانێت بە فڕینەوە بخەوێت، کام بەلەم باش و خێرایە ئەلباترۆس لەو باشتر و خێراتر شەپۆلەکانی دەریا دەبڕێت، ئەلباترۆس هەر کاتێک بیەوێت دەفڕێت، لەو کاتەی کەشتییەکە لە وشکاییەوە دەست دەکاتە گەشتەكەی هەتا ئەو کاتەی گەشتەكەی تەواو دەکات و پاشان دەگەڕێتەوە وشکایی، ئەم باڵندەیە هەر بە شوێنیەوەیەتی، دەریا ماڵی باڵندەی (ئەلباترۆسە) و تەنها لە هێلکەکردندا بەجێی دەهێڵێت و ڕوو دەکاتە کەنارەکانی دەریا، هەر لەوێ بەچکەکانی بەخێو دەکات تا فێری فڕین دەبن و پاشان جارێکی تر دەگەڕێتەوە دەریا، لە باڵندەی ئەلباترۆس سووکتر باڵندەی (فرقاتە) کە لە دەریا گەرمەکاندا هەیە، دوو باڵی هەیە وەکو داسن و کلکیشی زۆر درێژە، ئەم جۆرە باڵندەیە بەبێ ماندووبوون لە ئاسماندا دەفڕێت، وا دیارە زۆر حەزی لە فڕینە، بەڵام زۆر ئارەزووی دزیکردنی هەیە، بە زۆر ماسی دەکاتە دوو کەرتەوە لەگەڵ ئەو باڵندانەی کە لەخۆی خاوترن، وەکو ئەم بەهێز نین.
زۆربەی باڵندەکانی دەریا ماسی ڕاو دەکەن،بەڵام ژیرترینیان قەلەڕەشی دەریاییە، ئەم باڵندەیە لە ژێر ئاو مەلە دەکات، بۆ ئەم مەبەستە هەر دوو باڵ و پێیەکانی بەکار دەهێنێت، جارێکیان دانەیەک لەم باڵندانە کەوتە داوی یەکێک لەو دووانەی کە بۆ قرژاڵەکان لە قووڵایی (٣٦) مەتردا دانرا بوو.

جلمی دەریا

جۆرێکی تری باڵندەی دەریا پێی دەوترێت: (جلمی دەریا)، ڕەنگی ئەم باڵندەیە وەکو ئەوە وایە چاکەتێکی ڕەش و کراسێکی سپی لەبەر کردبێت، دەنووکێکی گەورەی هەیە، خەتێکی زەرد و شین و سوریشی تێدایە،هەر وەکو ئەوە وایە کە کڵاوێکی لەسەر کرد بێت، دەریاوانەکان بە (تووتی دەریا) ناوی دەبەن، لە ڕێگای دەنووکییەوە دەتوانێت ماسی بگرێت، هەروەها هێلانە لە کەنار دەریاکان دروست دەکات، باڵندەی (نەوڕەس) و(خەتافی دەریا) لە باڵندەکانی تر زیاتر لای خۆمان ناسراون، ئەم دوو باڵندەیە زیاتر بەسەر ئاوە شیرینەکانەوە دەسووڕێنەوەو ماسییە مردووەکان دەخۆن، بۆیە لەبەر ئەم ئیشە باشیان بۆ ژینگە، هەق وایە ڕاوکردنیان قەدەغە بکرێت.

خەتافی دەریا

باڵندەی (خەتافی دەریا) بچووکە و زۆر زیرەکە لە چوونە ژێر دەریا، ڕاوچییەکان چاودێری دەکەن، بزانە لە چ شوێنێکەوە دەچێتە ژێر ئاو، ئیتر دەزانن ئەو شوێنە ماسی زۆرە، جۆرێکی تری باڵندە ناوی (خەتافی جەمسەرییە)، هێلانەکەی لە هاویندا لەوپەڕی جەمسەری باکوور دروست دەکات، پاشان بۆ ماوەی زیاتر لە (١٧,٥٠٠) کیلۆمەتر دەفڕێت تا وەرزی زستان لە ناوچەی جەمسەری باشووردا بەسەر ببات، ئەم باڵندەیە زۆر حەزی لە تیشکی خۆرەو ساڵێک و (٨) مانگی لەو شوێنە دەژیت کە تیشکی خۆری لێ نابڕێت.

قەتقاتی ئاڵتونی

کۆچکردنی (قەتقاتی ئاڵتونی) زۆر سەیرە، ئەم باڵندەیە لە (ئاساکاوە) بەرەو دوورگەکانی (هاوای) دەفڕێت کە ماوەکەی (٣٨٠٠) کیلۆمەتر، سەیری کۆچکردنی ئەم باڵندەیە لەوەدایە کە چۆن دەتوانێت ئەو دوورگانە لە زەریای ئارام بدۆزێتەوە!؟ باڵندەی (بەجەع) شێوەیەکی زۆر ناوازەی هەیە، دەنووکی ئەوەندە گەورەیە لە سکی زیاتر خواردن یان با بڵێین ماسی دەگرێت، ئەم باڵندەیە گەورەیەو لە هەندێک لە دوورگەکانی پیرۆ لەوانەیە ڕۆژانە (١٠٠٠) تەن ماسی ڕاو بکەن و بیخۆن، باڵندەی (نوهی) باڵندەیەکی جوانە، دەریاوانەکان بارەڕیان وایە کە ئەم باڵندەیە بەردەوام پێش باران و ڕەهێڵە دەردەکەوێت، بۆیە ئەم ناوەیان لێناوە، یەکێکی تر لەو باڵندانەی دەریا ناوی (طیطوي)ە، هەر چەندە ئەم باڵندەیە بچووکە، بەڵام خێرایە و دەتوانێت خواردن بۆ خۆی پەیدا بکات، لەدوورگە بەردینەکان بە درێژایی کەنارەکانی (ئیسکۆتلەندا) خەڵکی هێلکەی باڵندەکانی دەریا کۆ دەکەنەوەو دەیخۆن، هەروەها خەڵکی ئەو پەڕی باکوور (ئەسکیمۆ) هەندێ باڵندەی بچووک بەتۆڕی دەستی ڕاو دەکەن کە ناوی (کۆتری دەریا)یەو تا زستان هەڵی دەگرن---پاشان دەیخۆن، هەروەها هەندێ کەلوپەلی گەرمی ژێرەوە لە پێستەکەی دروست دەکەن.

پەنگوین

سەیرترین باڵندەی دەریا (پەنگوینە--بطریق) کە توانای فڕینی نییە و بەزۆری لە ناوچە جەمسەرییەکانی باشووردا دەردەکەون، لە ڕێگەی باڵەکانیانەوە لە ژێر دەریا مەلە دەکەن و ڕاوی ماسی دەکەن، ئەم باڵندەیە کاتێک مرۆڤ دەبینێت ڕا ناکات و ناترسێت، بگرە هەر وەکو ئاژەڵی ماڵی وایە، بەڕاستی دەوەستێت و هەندێ دەنگی سەیر دەردەکات وەکو چۆن قسە بکات، سنگی سپییە و لەشی ڕەشە، بەڵام تێیدایە، هەر وەکو ئەوە وایە کە کڵاوێکی لەسەر کردبێت، دەریاوانەکان بە (تووتی دەریا) ناوی دەبەن، لە ڕێگای دەنووکییەوە دەتوانێت ماسی بگرێت، هەروەها هێلانە لە کەنار دەریاکان دروست دەکات، باڵندەی (نەوڕەس) و (خەتافی دەریا) لە باڵندەکانی تر زیاتر لای خۆمان ناسراون، ئەم دوو باڵندەیە زیاتر بەسەر ئاوە شیرینەکانەوە دەسووڕێنەوەو ماسییە مردووەکان دەخۆن، بۆیە لەبەر ئەم ئیشە باشیان بۆ ژینگە، هەق وایە ڕاوکردنیان قەدەغە بکرێت.
باڵندەکانی (خەتافی دەریا) بچووکەوە زۆر زیرەکە لە چوونە ژێر دەریا، ڕاوچییەکان چاودێری دەکەن، بزانە لە چ شوێنێکەوە دەچێتە ژێر ئاو، ئیتر دەزانن ئەو شوێنە ماسی زۆرە، جۆرێکی تری باڵندە ناوی (خەتافی جەمسەرییە)، هێلانەکەی لە هاویندا لەوپەڕی جەمسەری باکوور دروست دەکات، پاشان بۆ ماوەی زیاتر لە (١٧,٥٠٠) کیلۆمەتر دەفڕێت تا وەرزی زستان لە ناوچەی جەمسەری باشووردا بەسەر ببات، ئەم باڵندەیە زۆر حەزی لە تیشکی خۆرەو ساڵێک و (٨) مانگی لەو شوێنە دەژیت کە تیشکی خۆری لێ نابڕێت.

قازی دەشتی

زۆر جار باڵندەی وشکایی دەڕواتە ناو دەریاوە، (قازی دەشتی) زۆر جار کاتێک لە وەرزی زستاندا بەرەو باشوور دەفڕێت، لە دەریادا دەحەوێنەوە، ئەمانە بە کۆمەڵ دەفڕن لەسەر شێوازی ژمارە (٧)، لە پێش هەر کۆمەڵێک نێرەیەکی بە تەمەن هەیە، زیرەکی و دونیا دیدەیی پێوە دیارە، چونکە لەمەوپێش زۆر سەفەری لەم جۆرەی کردووە، دەزانێت کام شوێن باشە بۆ وەستان و حەوانەوە، چەندەها جار تۆ گوێت لێی بووە کە دەنگیان لە ئاسمانەوە دێت، هەر وەکو دەنگی ئۆتۆمبێلێکی دوورە.
هەتا وەکو باڵندەی (تەنانە) کە بچووکترین باڵندەیە دەتوانێت (٨٠٠) کیلۆمەتر بفڕێت، واتا لە کەنداوی مەکسیکەوە بۆ ئەمەریکای ناوەڕاست و باشوور.
ئەم باڵندانەی کە باسمان کرد جگە لە بەشێکی کەم نەبێت هیچی تر نییە کە دەتوانن لەسەر دەریا بژین و چەندەها ڕێگای دوور ببڕن لەکاتی کۆچکردنیاندا.


سەرچاوەکان



1458 بینین