سیستمی ژینگە

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2020-12-28-23:56:00 - کۆدی بابەت: 933
سیستمی ژینگە

ناوه‌ڕۆك

سیستمی ژینگە 

سیستمی ژینگە لە کارلێکی ڕەگەزە سروشتیە جیاوازەکانی وەک (ئاو و هەوا و خاک و بوونەوەرە زیندوە ڕوەکی و ئاژەڵیەکان و ئاو) پێکدێت، وە کاریگەری ئەم ڕەگەزانە و کارلێکاین لەگەڵ یەکتریدا لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی دیکە جیاوازە، ئەمەش دەبێتە هۆی پێکهێنانی سیستەمێکی ژینگەیی جیاواز لە هێڵی یەکسانیەوە تا جەمسەرەکان.
سیستمی ژینگە لە ڕەگەزە جیاوازەکانی وەک پێکهاتە زیندوو و نازیندووەکان پێکدێت، وە کارلێکی هەموو ڕەگەزەکان لە سیستمی ژینگەدا و کاریگەربوونی هەندێکیان بە هەندێکی دیکەیان دەبێتە هۆی پێکهێنانی سیستمێکی ژینگەیی هاوسەنگ، وە پێکهاتووە زیندووەکان دابەش دەبن بۆ ئەمانەی خوارەوە:

١- ڕەگەزە ئاو و هەواییەکانی وەک پلەی گەرمی و شێ و با و ڕووناکی.
٢- ڕەگەزەکانی وەک ئاو و خاک و تایبەتمەندیە کیمیاوی و فیزیاییەکانی.
٣- ڕەگەزەکانی دیکەی وەک ئۆکسجین و پیسکەرەکان و ڕەگەزە خۆراکیەکان.
بەڵام بونەوەرە زیندووەکانی سیستەمی ژینگە: بریتین لە بونەوەرە زیندوەکانی وەک ئاژەڵ و ڕووەک و بونەوەرە زیندووە وردەکان، وە بونەوەرە زیندووەکان دابەش دەبن بۆ سێ بەش:  بونەوەرە زیندووە بەرهەم هێنەکان و بەکارهێنەکان و شیکەرەوەکان.


سەرچاوەکان



3467 بینین