جۆن داڵتۆن

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-05-22:37:00 - کۆدی بابەت: 1117
جۆن داڵتۆن

ناوه‌ڕۆك

جۆن داڵتۆن ١٧٦٦ - ١٨٤٤ ز

داڵتۆن زۆربەی کاتەکانی بۆ ڕامان و توێژینەوە لە کەشوهەوا تەرخان کردووە، لە ناوچەیەکی زۆر تەڕ و تووش ژیانی بەسەر بردووە، کە ڕۆژانە چەندان دیاردەی کەشوهەوایی تێدا ڕوو دەدەن. لە ساڵی  ١٧٨٧ز، دەستی کردووە بە نووسینەوەی سەرنج و تێبینییەکانی، تا ئەو ڕۆژەی کۆچی دوایی دەکات، دووسەت تێبینی تۆمار دەکات.
بەڵام ئەوەی ئەو زانایەی پێ بە شۆرەت بوو، بیردۆزەکانی بوون لە بواری گەردیلە ناسیی... لە سەرەتاکانی سەدەی نۆزدەدا بیردۆزی گەردلیەی گەڵاڵە کرد. داڵتۆن بەم بیردۆزەیە دروویەکی گەورەی بە ڕووی زانستی کیمیادا کردەوە.
داڵتۆن چەند تاقیکردنەوەیەکی ئەنجام دا و چەند گازێکی تێدا دەکار هێنان، دواتر بیری خۆی لەسەر ئەوە خەست کردەوە، ئایا ئاو، گازەکان هەڵدەمژێ یان نا؟ ئەو خۆی مامۆستا بوو، لە بواری زانستییش کاری دەکرد، گەیشتە ئەو قەناعەتەی، کە زۆرینەی گازەکان بە هەمان ڕێگە لە نێو ئاودا دەتوێنەوە. بەڵام ڕاستیەکەی وا دەرنەچوو. ئەو دەریخست ''ماددەکان لە چەندان گەردیلەی ورد و درشتی جیاواز پێکهاتوون.'' دیارەی داڵتۆن یەکەم کەس نەبووە ئەو چشتەیەی خستبێتە ڕوو. (دیمۆکریتۆس٤٦٠=پ.ز=٣٧٠پ،ز)، پێشتر ئەمەی ئاشکرا کردبوو.
داڵتۆن تەنێ لە ڕێگەی هەڵمژینی ئاو بۆ گازەکان، بۆ ئەمە نەچوو، بەڵکە لە ڕێگەی بیردۆزی پاراستنی بارستاییش ئەم باسەی شەن و کەو کرد. ئەو گوتی: وەختێک ماددە دووبارە تەشکیل دەبێتەوە، یان لە دۆخی خۆی گۆڕانکاریی بەسەردا دێت، گەردیلەکان خۆیان بە گوێرەی باری نوێیان خۆیان ڕێک دەخەنەوە، نە لە نێو دەچن و نە زیاتر دەبن.

بیردۆزی گەردیلە

داڵتۆن بۆ یەکەم جار لە ساڵی ١٨٠٣ز، لە موحازەرەیەک بیردۆزی گەردیلەی ئاشکرا کرد، ساڵی ١٨٠٨ز، ڕاڤە درێژ و ئاڵؤزەکەی ئەم  بیردۆزەی. لە کتێبێکدا بە نێوی (ڕژێمێکی نوێ بۆ فەلسەفەی کیمیا) بڵاو کردەوە.

بەرهەم و کاری دیکەی

داڵتۆن تەنێ گەردیلەی نە دۆزیەوەتەوە، چەندان شتی گرنگی دیکەیشی دۆزیونەوە، کە پێوەندییان بە بیردۆزی گەردیلەوە هەر نییە. ئەو بۆ یەکەم جار گوتی: هەوا تێکەڵەیەکی گازەکانە، نەک ئاوێتە (مرکب).
داڵتۆن لە دوانزە ساڵیدا دەست دەکات بە وانە وتنەوە. دوای دوو ساڵ لەگەڵ براکەی خوێندنگەیەک دەکڕن و وانەی تێدا دەڵێنەوە.
داڵتۆن یەکەم کەس بووە، لە  بارەی دیاردەی ڕەنگکوێریی نووسیوە، بۆ ماوەیەکی زۆر بە توێژینەوەی (داڵتونیە) شۆرەتی وەرگرتووە.

بە کورتی

- بە ڕەچەڵەک ئینگلیزە.
- بە ڕەبەنی هەموو ژیانی بەسەر بردووە.
- تووشی ڕەنگکوێریی بووە. باسێکی لەوبارە نووسیوە.
- گەردیلەی دۆزیوەتەوە.


سەرچاوەکان



2249 بینین