پڕۆستات

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-08-23:54:00 - کۆدی بابەت: 1200
پڕۆستات

ناوه‌ڕۆك

پڕۆستات

پڕۆستات ڕژێنێکی بچوکە کە لە کۆئەندامی زاوزێی پیاوانە فرمانی سەرەکی پڕۆستات دەردانی ماددەیەکە بۆ سپێرم (تۆو) بۆ ئەوەی یارمەتی هاتنەخوارەوەی تۆو بدات. سێ نەخۆشی پڕۆستات هەیە :

١- هەوکردنی پڕۆسات

٢- گەورەبوونی پڕۆسات

٣- شێرپەنجەی پڕۆسات.


هەوکردنی پڕۆستات زۆرتر بەهۆی چوونە ناوەوەی بەکتریا بۆی تووش دەبێت وە دەبێتە هۆی لەرز و تا، زۆر میزکردن، کەمەر ئێشە، هێلکەگونەکان دەسوتێنەوە و ئازاریان دەبێت، بۆ چاک بونەوە دەبێت ئەنتی بیوتیک بەکاربهێنرێت وە لەناو جێگادا بمێننەوە تاوەکو باش پشو دەدەین . گەورەبوونی پڕۆستات لە پیاوانی (٥٠) ساڵیدا زۆر دەردەکەوێت لەو شوێنەدا کە پڕۆستات دەوری میزەڵدانی داوە گەورەبوونی پڕۆستات دەبێتە هۆی تەسک بوونەوەی و بەئازار میز کردن نەگیرانەوەی میز ، دووبارە بوونەوەی زۆری میز ، لەکاتی گیرانی تەواوی میز پێویست بەدانانی سۆندە دەکات لابردنی بەشێک لە پڕۆستات دەبێتە هۆی باشتر بوونی ئەم نەخۆشیە . لەڕێگەیەکی تردا دەکرێت پڕۆسات لەسەر ڕێڕەوی میزەڵدان لاببرێت بەبێ نەشتەرگەری و هەڵدڕینی سک چەند دەرمانێک بەم دواییە هاتوەتە بازاڕەوە بۆ بەرگرتن لە گەورەبوونی پڕۆستات بۆ ئەوەی پێویست بەنەشتەرگەری نەکات . سێیەمین نەخۆشی کە توشی پڕۆسات دەبێت شێرپەنجەی پڕۆستاتە ئەم جۆرە نەخۆشیە لە پیاوانی سەروو (٥٠) ساڵدا دەبینرێت. لەوانەیە لە سەرەتاوە شێرپەنجەی پڕۆستات هیچ نیشانەیەکی لێ دیاری نەدات. لێکۆڵینەوە لێی زۆر پێویستە بە شێوەی ئەندازە گرتنی ڕژاندنی پڕۆستات بە پڕۆستاتی کەسێکی دیکە بەناوی (PSA) لەوانەیە زوتر نەخۆشیەکەمان بۆ دەربکەوێت لە کاتێکدا کەسەرەتای تووش بوون بێت . لەوانەیە لابردنی پڕۆستات بەنەشتەرگەری (ڕادیۆگرافی) کارێکی سوودمەند بێت لەکاتی بەرەو پێش چوونی نەهۆشیەکە هۆرمۆنی دەستکرد بەو ڕێگە چارەسەرانە زیاد دەکرێت.

پڕۆستات پێویستە‌ ھە‌ر پیاوێك بیزانێت

پڕۆستات غودە‌یە‌كە‌ كە‌ لە‌ژێر میزە‌ڵدانی ڕە‌گە‌زی نێردایە‌ و ڕێگای چوونە‌ دە‌رە‌وە‌ی میز بە‌ نێوە‌ڕاستی ئە‌و غوودە‌یە‌ تێپە‌ڕدە‌بێت.
پڕۆستات غوودە‌یە‌كە‌ بە‌ قە‌بارە‌ی گوێزێك كە‌ بە‌ چوونە‌ سە‌رە‌وە‌ی تە‌مە‌ن لە‌ ڕە‌گە‌زی نێرینە‌دا خۆی دە‌ردە‌خات.
قە‌بارە‌ی ئە‌و غوودە‌یە‌ لە‌ نێوان ٣٠ تا ٥٠ ساڵیدا ھە‌ر ٤ ساڵ و نیوێك یە‌ك جار دوو بە‌رامبە‌ر دە‌بێت و لە‌ میزكردندا كێشە‌ دروست دە‌كات. شێرپە‌نجە‌ی ئە‌و غوودە‌یە‌ باوترین شێرپە‌نجە‌یە‌ لە‌ پیاواندا.
لە‌سە‌دا ٨٠ی پیاوان تا تە‌مە‌نی ٧٠ ساڵی توشی گە‌ورە‌بوونی پرۆستات دە‌بن.
میزە‌ چركێ و ھە‌ستان لە‌ خە‌وی شە‌وانە‌ بۆ چوونە‌ تە‌والێت و ھە‌روە‌ھا درێژخایاندنی بە‌تاڵكردنی میزە‌ڵدان دیارترین ھێماكانی توش بوون بە‌ نە‌خۆشی پڕۆستاتن.
پێشینە‌ی بنە‌ماڵی و ڕە‌گە‌ز و جۆری خواردن و جگە‌ركێشان گرنگترین ھۆكارە‌كانی تووش بوون بە‌ شێرپە‌نجە‌ی پڕۆستاتن.
پێو‌یستە‌ بە‌زووترین كات بۆ دیاریكردنی شێرپە‌نجە‌ی پڕۆستات تێستی خوێن ئە‌نجام بدە‌ین.
خواردنی قاوە‌ مە‌ترسی توشبوون بە‌ شێرپە‌نجە‌ی پڕۆستات كە‌م دە‌كاتە‌وە‌.


سەرچاوەکان



5167 بینین