تاڵانی پارە - (Money Heist(2017

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-15-00:37:00 - کۆدی بابەت: 1344
تاڵانی پارە - (Money Heist(2017

ناوه‌ڕۆك

چیرۆك و زانیاری زنجیرە

پیاوێکی ئاڵۆز کە ناسراوە بە پرۆفیسۆر دەست دەکات بە خۆ ئامادەکردن بۆ گەورەترین تاڵان و دزی کە تا ئێستا کرابێت، وە لە ڕاستیا خەونی باوکی بوو کە نەی توانی بیهێنێتە دی بەهۆی مردنیەوە بە گولەیەکی پۆلیس لە کاتی کردەیەکی دزی ، وە ئەمەش بە ئامادەکردنی ٨ کەس بۆ کردەکە کە ناوی شارە جیهانیەکانیان لێ نراوە.
 
لاکاسا دی پاپێل ناسراو بە تاڵانی پارە وە بە ئیسپانیLa casa de papel) ‎) بە پێی پەرەپێدانی تۆڕی نێتفلێکسی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕواست و باکوری ئەفریقا، وە زنجیرەیەکی تاڵانکاریی ئیسپانیە لە بەرهەم هێنانی الکس بینا تۆری ئانتینا وە نیشانەیەکی زنجیرەیەکی سنوردارە و ٤ سیزنی بڵاو کراوەتەوە یەکەم پێشکەشکردنی لە ٢ی ٥ی ٢٠١٧ بوو وە کۆتا پێشکەشکردنی لە ٣ی ٤ی ٢٠٢٠بوو، زنجیرەیەکە بووە یەکەم لە لیستی زنجیرەکانی نێتفلیکس وە دوای دەسکاری ئەڵقەکانی کرا لە ٩ وە بۆ ١٣ کە خۆی ٩ بوو لە ڕاستیدا.
 
نێتفلیکس دوای دەسکەوتنی ڕاستیەکانی زنجیرەکە بۆ وەرزی یەکەم دەستی کردن بە دروستکردنی لە ٢٠ی ١٢ی ٢٠١٧، وە بۆ ئەوەی کاتەکەی بە دڵی هەوادارەکانی بێت کەم کرایەوە بۆ ٤٠-٥٠ خولەک وە دانای ١٣ ئەڵقە بۆ زۆرترین ئەڵقە گەر دانرێت وە پەخشکردنی وەرزی ٤م لە ٣ی ٤ی ٢٠٢٠ کە بەم دواییانە بڵاو کرایەوە.
 
سپۆیڵی تێدایە: زنجیرەی ماڵی پارە یان (تاڵانی پارە) زنجیرەیەکی ئیسپانییە... پیاوێکی نادیار کە بە مامۆستا (پڕۆفیسۆر) بانگ دەکرێت ھەڵدەستێت بە ئامادەکردنی گەورەترین پلانی دزی بەبێ دزینی ھیچ شتێک کە ئەنجام درابێت، وە بۆ ئەوەی ئەوەش بکات ھەڵدەستێت بە دامەزراندنی ٨ کەس کە ھیچیان نییە لە دەستی بدەن.
 
بیرۆکەکە بریتییە لە ھێرشکردنە سەر چاپخانەی شاھانەی ئیسپانی و چاپکردنی ٢٫٤ میلیار یورۆ، وە بۆ جێبەجێکردنی ئەمە پێویستە ١١ ڕۆژ لەوێ بمێننەوە و مامەڵە لەگەڵ ٦٧ بارمتە و ھێزی پۆلیسی ئیسپانیادا بکەن.
 
لە کاتی جێبەجێکردنی ئۆپراسیۆنەکەدا، لێکۆڵەرێکی بلیمەت بە ناوی راکیڵ دێت و ھەوڵ دەدات پلانی دزییەکە بووەستێنێت کە بە گەورەترین پلانی دزی دادەنرێت لە شانشینی ئیسپانیادا، وە لێرەوە یارییەکی سەرکێشی و زیرەکی لە نێوان پڕۆفیسۆر و لێکۆڵەر راکیڵدا دەست پێدەکات.
 

بەژداربووان

ئەرسڵا کۆربێرۆ لە ڕۆڵی تۆکیۆ
 
ئەڵڤەرۆ مۆرتی لە ڕۆڵی پڕۆفیسۆر
 
ئتزیار ئایتینیۆ لە ڕۆڵی لشبۆنە
 
پێدرۆ ئەڵانسۆ لە ڕۆڵی بەرلین
 
ئەڵبا فڵۆرێس لە ڕۆڵی نایرۆبی
 
میگێڵ هێرن لە ڕۆڵی ڕیۆ
 
جەیمی لۆڕێنت لە ڕۆڵی دێنڤەر
 
ئێستەر ئەسیبا لە ڕۆڵی مۆنیکا
 
ئینریکێی ئاڕسێی لە ڕۆڵی ئارتورۆ ڕۆمان
 
دارکۆ پێرێیک لە ڕۆڵی هێلسینکی


سەرچاوەکان



2007 بینین