قەڵەوی

له‌لایه‌ن: - محمد بهرام محمد بهرام - به‌روار: 2024-08-14-13:34:00 - کۆدی بابەت: 1422
قەڵەوی

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

قەڵەوی (بە عەرەبی: البدانة، بە ئینگلیزی: Obesity) بریتییە لە چەوری زیادە لەشدا کۆدەبێتەوە کاریگەری خراپ لەسەر ژیانی کەسەکە دروست ئەکات بەزیان گەیاندن بەئەندامەکانی جەستە و بوونی لەش و لارێکی ناڕێک. قەڵەوی سەرچاوەیە بۆ نەخۆشییەکانی دڵ، بەرزەپەستانی خوێن، چەوری، شەکرە، ڕۆماتیزم، سەوفان، بەردی زراو، نەخۆشییەکانی جگەر و  چەندانی تر،

هۆکاری قەڵەوی 

دروست بوونی قەڵەوی دوو هۆکاری سەرەکی هەیە:

هۆکاری یەکەم: بەهۆی خۆشگوزارەنی و بوونی خواردنی زۆر و جووڵەی کەمەوە دروست دەبێت
هۆکاری دووەم: قەڵەوبوونە بە هۆکاری نەخۆشی بۆ نموونە غودەی تەمەڵی دەرقی و نەخۆشییە زکماکییەکان.

چارەسەری قەڵەوی لەڕێی دەرمان

  • (orlistat (onleft 120mg
  • Metformin(glucophage(500+750+850+1000mg
  • Lorcaserin

بەکارهێنانی دەرمانی گیایی کە بەزۆر جۆری ناو بەردەستن بۆ نموونە:

  • Kilo loss
  • Active slim

بەو مەرجەی ڕێگەپێدانی فرۆشتنی هەبێت چونکە زۆر لەو بەرهەمانەی کە ئەفرۆشرێت بەناوی گیایی کۆمەڵێک دەرمانی تێدایە کە لەلایان  FDA قەدەغەکراوە و هیچ دەرمانێکی قەڵەوێ بەبێ دکتۆر بەکارمەهێنن.

تێبینی 

  • باشترین دەرمان بۆ کێش دابەزاندن ویستی کەسەکەیە بۆ دابەزینی کێش.
  • وەرزش کردن و نەخواردنی شیرینی  و برنج و چەوری و نان و خواردنی خێرا هۆکاری زۆر باشن بۆ دابەزینی کێش.
  • بۆ زانینی  قەڵەوی کەسەکە پێوستە BMI کەسە سەروو ٣٠ بێت.


سەرچاوەکان



3076 بینین