سێ یاسا گرنگەکەی نیوتن

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-01-20-00:00:00 - کۆدی بابەت: 1449
سێ یاسا گرنگەکەی نیوتن
زانیاری هەمەڕەنگی زانستەکانی زەوی

ئینسکلۆپیدیای زانیاری-هەموو تەنێک لە وەستان یاخود جوڵانەوەی بەردەوام دەمێنێتەوە تاوەکو هێزێک کاری تێدەکات کە دەبێتە هۆی ...

ناوه‌ڕۆك

سێ یاسا گرنگەکەی نیوتن

یاسای یەکەم: هەموو تەنێک لە وەستان یاخود جوڵانەوەی بەردەوام دەمێنێتەوە تاوەکو هێزێک کاری تێدەکات کە دەبێتە هۆی جوڵاندنی ئەگەر ئەو تەنە وەستاو بێت یاخود بێتە هۆی زیادکردنی یان کەمکردنەوەی خێراییەکەی ئەگەر تەنەکە جوڵاو بێت.

یاسای دووەم: تاودانی هەر تەنێک (واتە زیادبوون یان کەمبوونەوەی بڕی خێرایی هەر تەنێک) پشت دەبەستێت بە دوو گۆڕاو، یەکێکیان بڕی ئەو هێزەیە کە کار لە تەنەکە دەکات گۆڕاویش بریتیە لە بارستای تەنەکە.

یاسای سێیەم: بۆ هەر کارێک کاردانەوەیەک هەیە کە یەکسانە بە بڕی کارەکە و پێچەوانەیە لەگەڵ ئاڕاستەکەی.


سەرچاوەکان



6293 بینین