پەردەی مێشک

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2021-01-27-18:37:00 - کۆدی بابەت: 1691
پەردەی مێشک

ناوه‌ڕۆك

پەردەی مێشک

ئەو پەردەیەی کە دەکەوێتە نێوان بەشەکانی مێشک و ئێسکی کاسەی سەرەوە پێی دەوترێت (پەردەی مێشک)، ئەگەر ئەم پەردەیە ناتەواویەکی تێدا دروست ببێت، یان ئیلتیهاب بکات، ئەوا ناتەواوی لە مێشکدا ڕوودەدات، ئەم ناتەواویەش لەوانەیە بەهۆی بەکتریاوە یاخود ڤایرۆسەوە بێت کە پەردەکە هەو دەکات بەهۆیەوە. ئەم هەوکردنەش بەهۆی سورێژە، سیل، یاخود کۆکە ڕەشە توش دەبێت.  یان بەهۆی چڵکی گوێ وە پاشان بگاتە پەردەی مێشک، نیشانەکانی ئەم نەخۆشیەش بریتین لە: سەرئێشەی توند، تالێ هاتن، ئێڵنج دان و ڕشانەوە، خڕبوونی مل، خەواڵویی، تەحەمول نەکردنی تیشکی خۆر و تەشەنوج کردن. لە منداڵانی کەمترە لە (١) ساڵدا (سلکە سەر) بۆ دەرەوە هەڵدەئاوسێت. ئەم نەخۆشییە لە فریاگوزاریەکانە پێویستە بە زوترین کات نەخۆش لە نەخۆشخانە بخەوێت. وە چارەسەری خێرای بۆ بکرێت ئەگەر نەخۆسیەکە بەهۆکاری بەکتریاوە بوو ئەوا ئەنتی بایۆتیک بەکاردەهێنن، بەڵام ئەگەر بەهۆی ڤایرۆسەوە بوو ئەوا خۆباش دەبێت و ئەنتی بایۆتیک هیچ جۆرە چارەسەری ناکات.


سەرچاوەکان



3060 بینین