ناوهڕۆك
سەرکەشی کردن
قۆناغێکی سروشتییە لە قۆناغەکانی گەشەی دەروونی منداڵ، یارمەتی جێگیر بوونی دەدات، کە ئەو کەسێکە خاوەن قەوارە و خودیكی سەربەخۆیە لە گەورەکان و بە تێپەڕ بوونی کات دەردەکەوێ، کە ئەم سەکەشی و بەرەنگار بوونەوەیە ڕێگای ڕاست نین، بەڵکو نەریتە کۆمەڵایەتییەکان لە پێدان و بەخشین و وەرگرتن ڕێگای دروستن بە تایبەتیش ئەگەر هاتوو، مامەڵەکردنی دایک و باوک بە لێک تێگەیشتن و نەرم و نیانی بێت.
هۆکارەکانی
- شوێن کەوتنی ڕەفتاری دایک و باوک.
- ناچارکردنی بۆ گوێڕایەلی و دەمارگیری تیایدا.
- نەبوونی پەیوەندی بەهێز (هاوڕێیەتی) لە تێگەیشتن لە نێوان منداڵ و دایک و باویکدا.
- بەجێهێنانی سەرجەم داواکاریەکانی و زیادەڕەوی لە ناز کێشانیدا.
چارەسەر
- پێویستە دایک و باوک ڕوونی بکەنەوە، کە ئەوەی فەرمانی پێ دەکەن، چ سوودێکی هەیە و قەناعەت بە منداڵەکان بهێنن.
- ئارامی و نەرم و نیانی لەگەڵ هەر وەرگرتن و بەخشینێکدا.
- دایک و باوک حەز دەکەن منداڵەکانیان بەختەوەر بن بۆیە ڕێنماییان دەکەن و دەبنە سەرمەشقیان.
- هاوسەنگی لە پەروەردەی منداڵ لە نێوان بێنازی و زۆر توندڕەوی.
- سوربوون لەسەر ڕاکێشانی سەرنجی منداڵ بەر لەوەی فرمانی پێ بدەی.
- بەکارهێنانی زمانێکی لەسەر خۆ و پاراو لەگەڵ منداڵ تاوەکو ئەو منداڵە تێبگات و بەقسەت بکات.
- دوورکەوتنەوە لەوە کە بە جارێک فەرمانی زۆری بەسەردا بسەپێنی.
- لە سەرەتادا کارێكی پێ نەسپێری و دواتر لێی قەدەغە بکەی و داوای دوور کەوتنەوەی لێ بکەی.
- خەڵات بەخشتین و پاداشت دانەوە لەسەر فەرمانبەرداری و گوێڕایەڵی.
- دوورکەوتنەوە لە پەنابردن بۆ سزادانی جەستەیی، یاخود هەڕەشەکردن لێی وەکو هۆکارێک بۆ ڕاستکردنەوەی هەڵەیەک.
- بەدواداچوونی جێبەجێ کردنی ئەرک و فەرمانەکان.
سەرچاوەکان
4759 بینین