عامر خان

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-28-23:59:00 - کۆدی بابەت: 1756
عامر خان

ناوه‌ڕۆك

ژیاننامە

عامر حسین خان (لە دایکبووی ١٤ مارس ١٩٥٥) ھەم ئەکتەر ھەم دەرھێنەر فیلمە ھیندیەکانە.لە زۆر فیلمی سەرکەوتوو کاری کردووە قازانجێکی باشی کردووە لە رووی داراییەوە وەک یەکێ لە ئەکتەرە بەناوبانگەکانی سینەمای ھیندی دیارە و ناوبانگێکی باشی ھەیە.

وە ھەروەھا و خاوەنی کۆمەڵەی عامر خان بۆ وەبەرھێنان(فیلم)، سەرەتای نواندنی ئەو کاتە دەستی پێ کرد کە منداڵ بوو وەک ئەکتەرێ بەژداری کرد بۆ فیلمی مامی عمر ناسر حسین کە ناونیشانی فیلمەکە یادون کیبارات بوو لە ساڵی ١٩٧٣، لە ساڵی ١٩٨٤ لە تەمەنی ١١ ساڵی ناوبانگی دەرکرد لە فیلمی ھولی عام، یەکەم سەرکەوتنی لە رووی دارایی لەگەڵ کوری مامی مەنسور بوو لە فیلمی قایمت سی قایمت لە ساڵی ١٩٨٨کە لەو فيلمە توانی نازناوی باشترین کارەکتەر بە دەست بهێنێت لە فیلمی فیر، دوای حەوت ھەڵبژاردن لە ساڵەکانی ٨٠ و ٩٠ عامر خان توانی نازناوی یەکەم بە دەست بھێنێ لە فیلمی فیر کە لە فیلمی راجا ھندوستانی بوو لە ساڵی ١٩٩٦ لە ساڵی ٢٠٠١ بۆ یەکەمجار بوو بە پاڵێوراوی خەڵاتی ئۆسکار کە عامر خان رۆڵی پاڵەوانی بینی بوو وە ھەروەھا بۆ دووەم جار توانی نازناوی خەڵاتی فیر بە دەست بھێنێ وەک باشترین ئەکتەر،عامر گەرایەوە بۆ ئەکتەری لەگەڵ کیتان میھتا مانجال باندی لە ساڵی ٢٠٠٥ دواتر نازناوی ناقدی بە دەستھێنا بۆ فیلمی فیر وەک باشترین رۆڵ بینین لە ساڵی ٢٠٠٦ وە دواتر لە ساڵی ٢٠٠٧ یەکەم فیلمی خۆی دەرھێنا بە ناوی تاری زامیین بار،کەوا نازناوی باشترین دەرھێنەری وەرگرت بۆ فێلمی فیر.دواتر بەردەوام بوو بۆ فێلمی ghajini لە ساڵی ٢٠٠٨ دیسان کەوا بووە باشترین فیلم لە ھیند و خۆی رۆڵی سەرەکیشی ھەبوو لە زنجیرەکە

عامر خان لە ١٤ مارس ١٩٦٥ لە خێزانێکی موسڵمان لە دایک بووە باڵای ١٦٥ سم کێشی ٧٤ کیلۆیە دوو جار بوو بە پاڵەوانی لەش جوانی پێش ئەوەی ببێ بە ئەکتەر،پێی گووترا ببێ بە سەرۆکی یاری شیترەنج بەلام رەتی کردەوە روونی نەکردەوە وە ناوی چووە ناو ١٠٠ باشترین کەسایەتی لە جیھان لە ساڵی ٢٠١٢ بە پێی رۆژنامەی تایمی وە عامر خان سەر بە خێزانی زاناو موسڵمان و سیاسەتمەدار ئەبو کلام ئازاد بووە

زانیاری

پیشە : ئەكتەر

ڕەگەز : نێر

بەرواری لەدایكبوون : 14/3/1965


سەرچاوەکان



1123 بینین