ناوهڕۆك
دەرهێنانی کانزا لە عیراق
جۆری بەرد و پێکهاتەی جیۆلۆجییەکەی هۆکاری سەرەکییە بۆ بوونی کانزا، دەتوانین بڵێین زۆربەی کانزاکانی عێراق لە جۆری کانزای نافلزین وەک (نەوت و خەڵوز، خوێ و گازی سروشتی) بەهۆی بوونی بەردی نیشتەنی لە زۆربەی ڕووبەری عێراق، پەیدا دەبن.
هەروەها کانزای فلزی وەک زیو و قوڕقوشم و ئاسن ...هتد. لە بەردی (ئاگرین و گۆڕاو) دا هەیە بەڵام لە ناوچەیەکی بچوک لە زنجیرە چیا بەرزەکانی هەرێمی کوردستان.
بەڵام لە ئەنجامی گەڕان بە دوای کانزا لە عێراق لە لایەن کۆمپانیا بیانییەکان دەرکەوت کە زۆرترین ڕێژەی کانزاکانی عێراق (نەوت)ـە کە لە زۆربەی ناوچەکاندا هەیە، بە تایبەتی ناوچەی گردۆڵکەیی (زورگ).
سەرچاوەکان
2728 بینین