دووەم ئۆکسیدی کاربۆن

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-01-02:41:00 - کۆدی بابەت: 2764
دووەم ئۆکسیدی کاربۆن

ناوه‌ڕۆك

دووەم ئۆکسیدی کاربۆن چییە؟

دووەم ئۆکسیدی کاربۆن ئاوێتەیەکە، لە شێوەی گازدا، دەشێت ببێتە ماددەیەکی ڕەق ئەگەر بە شێوەیەکی وشک سارد بکرێتەوە.
ڕێژەیەکی زۆر کەم دووەم ئۆکسیدی کاربۆن لە هەوادا هەیە کە نزیکەی ٢٥٦٠ لیتر لە هەوا یەک لیتر دووەم ئۆکسیدی کاربۆنی تێدایە.
زۆربەی ئەو دووەم ئۆکسیدی کاربۆنە کاتێک دەچێتە ناو هەواوە، ڕیشاڵی ڕووەکەکان و ئاژەڵەکان دەخورمێنێتەوە، دەیان کاتە ماددەیەکی کاربۆنی. ئەو سووتەمەنیەی لە کاربۆن دروست دەبێت وەکو دار و خەڵوز، لە کاتی سوتاندا ڕێژەیەکی زۆر لە دووەم ئۆکسیدی کاربۆن دەردەدەن.
مرۆڤ بۆ ئەوەی بژیێت پێویستی بە ڕێژەیەکی کەم لە دووەم ئۆکسیدی کاربۆن هەیە، چون تەحەکوم بە ڕێژەی لێدانی دڵەوە دەکات، وەکو چۆن تەحەکوم بە فەرمانەکانی تری لاشە دەکات، بەڵام مژینی ڕێژەیەکی زۆر لە دووەم ئۆسکیدی کاربۆن دەشێت زیانی هەبێت و هەتا ببێتە هۆی خنکان.
مرۆڤ کاتێک هەناسە دەدات، ئۆسکجین لە هەوادا وەردەگرێت و لە ڕێگەی خوێنەوە لەگەڵ خۆراکدا یەکدەگرن و ئۆکسجینەکە دەگۆڕێت بۆ دووەم ئۆکسیدی کاربۆن.
دووەم ئۆکسیدی کاربۆنەکەش دەگەڕێتەوە بۆ هەردوو سی و لەوێوە لە ڕێگەی هەناسە دەردانەوە دێتە دەرەوە.
لە بەرامبەردا ڕووەک بۆ ئەوەی بژیێت، دووەم ئۆکسیدی کاربۆن هەڵدەمژێت، ڕووەکە سەوزەکان لە ڕێگەی گەڵاکانیانەوە دووەم ئۆکسیدی کاربۆن وەردەگرن و لەگەڵ ئاودا یەکدەگرن و بە هاوکاری تیشکی ڕۆژ.
دووەم ئۆکسیدی کاربۆن و  ئاوەکە دەگۆڕێت بۆ نیشاستە و خۆراکی تری ڕووەکەکە.
دوای ئەمانە هەموو ڕووەکەکە وەکو پاشماوەیەک ئۆکسجین دەردەدات، بەم جۆرە ڕووەکەکان دووەم ئۆکسیدی کاربۆن دەخۆن و ئۆکسجین دەردەەن، لە کاتێکدا گیانلەبەران ئۆکسجین هەڵەمژن و دووەم ئۆکسیدی کاربۆن دەردەدەن.
ئەمەش دەبێتە هۆی دروست بوونی پارسەنگێگ بۆ ڕێژەکانی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن لە هەوادا. 
دووەم ئۆکسیدی کاربۆن، بەکارهێنانی بازرگانیشی زۆرە، کە گرنگترینیان لە خواردنەوە گازەیەکاندایە.


سەرچاوەکان



3763 بینین