شانشینی بەکتریای ڕاستەقینە

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-13-17:46:00 - کۆدی بابەت: 3190
شانشینی بەکتریای ڕاستەقینە

ناوه‌ڕۆك

شانشینی بەکتریای ڕاستەقینە

شانشینی ڕاستەقینەکان Eubacteria زیندەوەری تاک خانە و ناوک سەرەتایین، زۆربەیان لە ژیانی ڕۆژانەماندا کاریگەر دەبن، وەکو ئەوانەی دەبنە هۆی داخورانی ددانەکان و ئەوانەی شیر دەگۆڕن بۆ ماست و ئەوانەی دەبنە هۆی خۆراکە ژەهراویبوون، تاکەکانی شانشینی بەکتریای ڕآستەقینەن Kingdom Eubacteria. زۆربەی بەکتریا ڕآستەقینەکان ئۆکسجین بەکار دەهێنن، تەنها ژمارەیەکی کەم نەبێت کە بە بوونی ئۆکسجین ناتوانن بژین. بەکتریای کۆن و بەکتریای ڕاستەقینەکان گەورەترین ژمارەی زیندەوەران دەگرێتەوە لەسەر ڕووی زەوی.
بەکتریای ڕاستەقینە و بەکتریای کۆن بە رێگەی دوو کەرتبوون زۆر دەبن، بەڵام هەندێ شێوازی تێکەڵبوونەوەی بۆهێلەکانی هەیە، بەمەش فرەجۆری بەدی دێت. لە ماوەیەکی زۆر کورت (هەندێ جار ٣٠ خولەک تێناپەڕێت) کە دەبێتە هۆی دەرکەوتنی وەچەکانی بەکتریا کە ڕێگەی پێدەدات خێرا وەڵامی گۆڕانکارییەکانی دەوروبەر بداتەوە.


سەرچاوەکان



1706 بینین