شانشینی یەکگرتوو کەی درووست بووە؟

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-03-20-22:21:00 - کۆدی بابەت: 3479
شانشینی یەکگرتوو کەی درووست بووە؟

ناوه‌ڕۆك

مێژووەكەی

شانشینی یەکگرتوو لە بەریتانیا و سکۆتلەندا و وێڵز و ئیرلەندای باکور پێکدێت. کە لە ساڵی ١٨٠١دا دروست بوو. کاتێک "یاسایی یەکێتی" ئیرلەندای خستە ژێر دەسەڵاتی پەرلەمانەوە کە بەریتانیا و سکۆتلەندا و وێڵزی لە ژێر دەسەڵاتدا بوو. بە فەرمیش ناوی وڵات گۆڕا بۆ  "شانشینی یەکگرتووی بەریتانیای مەزن و ئیرلەندا" بەڵام ٢٦ بەشی ئیرلەندا لە ساڵی ١٩٢٢دا وازیان لە یاسایی یەکێتی هێنا و بۆ خۆیان "وڵاتی ئیرلەندای ئازاد" یان پێکهێنا کە ئەمڕۆ پێی دەوترێت "کۆماری ئیرلەندا". دوای پێنج ساڵ یاسا ناوی وڵاتی گۆڕی بۆ "شانشینی یەکگرتووی بەریتانیای مەزن و ئیرلەندای باکور". وێڵز یەکەم ناوچە بوو کە یەکگرتنی لەگەڵ بەریتانیادا کرد. تا لە ساڵی ١٢٨٢ی زاینی شا ئێدوارد خستییە ژێر دەسەڵاتی خۆیەوە. دوایی ئەوە واریسی کورسی ئینگلیزی بە "میری وێڵز" ناسرا. کە شا ئێدوارد لە ساڵی ١٣٠١دا ئەو لەقەبەی بەخشییە منداڵە شیرە خۆرەکەی. بەڵام ئەم میرنشینە تا ساڵی ١٥٣٦ نەچووە پاڵ شانشینەوە، بەڵام لە ماوەی حوکمی هێنری هەشتەمدا، کە لە بنەماڵەی تیۆدۆرەوە لە بنچینەدا دەچێتەوە بۆ وێڵز بە ئارەزووی خۆیی و بە ئاشتی چووە پاڵ شانشینەوە. دوای ئەوە جێیمسی شەشەم پادشای سکۆتلەند، توانی لە ساڵی ١٦٠٣دا بگات بە کورسی حوکمی بەریتانیا و ناوی بەریتانیای مەزن کەوتە سەر زمانەکان و جێیمس هەر دوو تاجی سکۆتلاند و بەریتانیای کرد بە یەک، بەڵام نەیتوانی هەر دوو  گەل بکات بە یەک. تا لە ساڵی ١٧٠٧دا "یاسایی یەکێتی"دەرچوو، کە هەر دوو حکومەتی ئیسکۆتلاندا و بەریتانیا کران بە یەک حکومەت. ئاڵای یەکێتی شانشین پێک دێت، ئاڵای بەریتانیا بە ڕەنگی "سپی لەگەڵ خاچێکی سووردا" لەگەڵ ئاڵای سکۆتلاند بە ڕەنگی "شین لەگەڵ خاچێکدا کە لە خوارەوە سپییە". لەگەڵ ئاڵای ئیرلەندا کە خاچێکە لە خوارەوە سوورە، لە ٢٩ی ئایاری ١٩٥٣ یاسایەک دەرکرا کە "ئیلیزابێسی دووەم" پادشا بێت لەسەر شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا و ئیرلەندای باکوور و هەموو ئەو زەوییانەی سەر بە ئەمانن. لەگەڵ وڵاتانی کۆمەنوەڵسدا. ئەوانەی بەرگری لە ئاین دەکەن.


سەرچاوەکان



1182 بینین