ڕووەكی مشەخۆر چییە؟
هەموو گیانلەبەران لە ژیاندا پشت بە خواردنی ئاژەڵانی تر یان ڕووەکەکان دەبەستن، وەکو چۆن زۆربەی ڕووەکەکان خواردنەکەیان بەهۆی ڕۆشنەپێکهاتنەوە بەرهەم دەهێنن، بەڵام هەندێک ڕووەک هەیە بەهۆی نەبوونی کلۆرۆفیلەوە ناتوانن خۆراکی خۆیان درووست بکەن، بۆیە ناچارن لەسەر ڕووەکی تر یان گیاندارە مردووەکان بژین، ئەو ڕووەکانەی کە لەسەر زیندەوەرە مردووەکان دەژین پێیان دەوترێت (کەڕووییەکان) ئەوانەشیان کە لەسەر ڕووەکەکان دەژین پێیان دەوترێت (مشەخۆرەکان).
ئەو ڕووەکانە کامانەن؟
کەڕووەکان ڕۆڵێکی گرنگ دەبینن لە کرداری فشەڵ کردن و پاککردنەوەی زەوی لە گیاندارە مردووەکان، بە هەرس کردن و مژینی مەوادە خۆراکییەکان لە ماددە مردووەکاندا، هەموو جۆرە کەڕووییەکان و بەکتریاکان کە کلۆرۆفیلیان تێدانییە لە ژێر ئەم گرووپەدا پۆلێن دەکرێن، چونکە ناتوانن خۆراکی خۆیان دروست بکەن مشەخۆرەکانیش لە ئەو ڕووەکانەن کە ناتوانن خۆراکی خۆیان دروست بکەن بۆیە لەسەر ڕووەکی تر دەژین. مشەخۆرەکان ئەو خۆراکەی دەستیان دەکەوێت لەو ڕووەکەی لەسەری دەژین، لە ڕێگەی ئەندامێکەوە کە پێی دەوترێت (مژەرەکان)، کە چوونە ناوەوە بۆ مشەخۆرەکە مسۆگەر دەکات لەسەر ڕیشاڵەکانی ڕوەکەکانی تر دەڕوێت، زۆربەی مشەخۆرەکان ژمارەیەکی زۆر گەیەنەریان هەیە، بەڵام هەشیانە لە یەک گەیەنەر زیاتری نییە، پشت بەستنی ڕووەکە مشەخۆرەکان لەسەر ڕووەکی تر لەسەر شێوە سەوزەکەی دەوەستێت، ڕووەکی گیاڵەکە (کە ڕووەکێکی زیان بەخشی بێ گەڵایە) ڕووەکێکی مشەخۆری ناسراوە و وەکو مار نەرمە و وردە، ڕەنگەکەی لە زەردی کاڵەوە دەچێت بەرەو سوور، کاتێک دەڕوێت شێوەی بازنەییە و دارێک دەدۆزێتەوە خۆی پێوە دەئاڵێنێت و خواردنی خۆی لێوە بەدەست دەهێنێت. ڕووەکی تر هەیە نموونەی (ورت) یان جەعفیل یان گورگە کە لەسەر ڕەگی ڕووەکەکانی تر دەژین، نەک لەسەر قەدەکەیان، ئەم ڕووەکانە کەمتر لە ڕووەکی گیاکەڵە دیارن، چونکە بەشە سەوزەکەیان لە ژێر زەویدایە، ڕووەکی تری مشەخۆر هەیە ناوی دەمووکانـ'ە Loranthus وەکو هێشوو لە لقی دارەکاندا دەڕوێت و پێیەوە دەئاڵێت، مژکێک بەرهەم دەهێنێت پەیوەندی دەکات بە قەدی ڕووەکە لەسەر ژیاوەکەو وە ئاو و مەوادی کانزایی تری لێیەوە دەمژێت، دەتوانێت خۆراک بە ڕۆشنەپێکهاتن بەرهەم بهێنێت، بەڵام دەبێت ئاو و مەوادی کانزایی لە دارەکە وەربگرێت. قەوزەکان، ڕووەکی مشەخۆرن و توێکڵی دار دادەپۆشن و خۆراکی خۆیانی لێوە وەردەگرن.