خەیار

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-04-18-04:42:00 - کۆدی بابەت: 4609
خەیار

ناوه‌ڕۆك

مێژوو و سەچاوەی خەیار

ڕۆژهەڵاتی هیندستان شوێنی سەرەتایی ئەو ڕووەکەیە و ٣٠٠٠ ساڵ پێش ئێستا لەو شوێنە هەبووە و هاتووەتە ڕۆژئاوا، ئەگریکییەکانیش ناسیوویانە و ڕۆمانییەکانیش بەکاریان هێناوە، ئیمپراتۆر(تایبیریس-Tiberius) لەسەر خوانی خواردن دایناوە بە هاوین و زستان، نووسەری ڕۆمانی (فلینی) باسی کردووە، لە کتێبەکانی سەدەی شازدەهەم ناوی هاتووە لە بەشی ڕووەکناسی، لە کتێبی ڕووەکناسی هاتووە بەوەی کەوا ڕووەکێکە لەسەر زەوی بڵاو و درێژ دەبێتەوە، لە کتێبی جوولەکانیش هاتووە (التوراة) کەوا نەوەکانی یەعقوب (بني اسرائیل) داوایان لە موسا (علیه السلام) کرد کاتێک لە بیابانی سینا بوون کەوا خەیار و پیاز و سیریان بۆ دابین بکات چونکە کاتی خۆی لە میسر هەیان بوو پێش کۆچکردن بۆ شام.

نووسەر(هازل کویست) دەڵێت: لە سەدەی هەژدەهەم خەیار خۆراکی سەرەکی چینە هەژارەکانی میسر بووە، لە ئینگلتەرا خەیار لە کۆنەوە ناسرابوو دەگەڕیتەوە بۆ سەردەمی شا ئێدواردی سێیەم، پاشان خواردنی خەیار پشت گوێ خرا تاوەکو فەرمانڕەوایی هێنری سێیەم، خەیار لە ئینگلتەرا نەچێنراوە تاوەکو ناوەڕاستی سەدەی حەڤدەیەم.

پێکهاتەی خەیار

بەشی بەکارهاتووی بەرەکەی بە توێکڵەوەیە یان بەبێ توێکڵ بەخاوی یان بە کوڵاوی لە ڕووی خۆراک و ووزەوە سوودەکانی خەیار کەمە چونکە ٪٩٦ ئاوە، وە هەندێک ڤیتامین (ئەی و سی) تێدایە.

بەکارهێنانی و سوودەکانی

  1. تۆوی خەیار میزکردن زیاد دەکات.
  2. نەخۆشییەکانی سەرما و هەڵامەت.
  3. نەخۆشییەکانی ڕیخۆڵە و ترشانی گەددە (دڵە کزێ)، چارەسەری قەبزی.
  4. نەخۆشییەکانی کۆئەندامی میزەڕۆ.
  5. هێمنکەرەوەی دەروون و هاوسەنگی میزاج.
  6. دابەزینی پەستانی خوێن بەتایبەتی جۆری دەروونی.
  7. گیراوەی خەیار چارەسەرە بۆ نەخۆشییەکانی پێست و زیادە هەستیاری بە دانانی ئەو گیراوەیە لەسەر پێست ڕۆژی چەند جارێک.
  8. بەکاردێت بۆ جوانکاری دەم و چاو بە تێکەڵ کردنی گیراوەی خەیار و زەیتی زەیتوون و گلیسرین و زەیتی بادەم و کحول جا ئەمانە بە شێوەی سابوون یان گیراوەی ئاوی بێت.
  9. بۆ دروست کردنی بۆن.
  10. ژانە سەر پاش دانانی چەند پارچەیەک لەسەر دەم و چاو.
  11. دابەزینی پلەی گەرمی لەش و لابردنی تا.
  12. چالاکی جگەر زیاد دەکات و بەرگری لە زەردوویی دەکات.
  13. لێدانی دڵ کەم دەکاتەوە بۆ دڵە کوتێ باشە.

خەیار بۆ ئەم کەسانە خراپە

  1. نەخۆشیەکانی ڕۆماتیزم چونکە ئاوی زۆری تێدایە.
  2. نەخۆشییەکانی ڕەقبوونی بۆری خوێنەکان و شەلەل و ئیفلیجی، پارکنسۆنیزم.
  3. پیری زۆر بەتەمەن.
  4. ئەوانەی لاوازی جنسییان هەیە.


سەرچاوەکان



1078 بینین