واتای زاراوەی ئەرکخوازی

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-04-26-23:55:00 - کۆدی بابەت: 4880
واتای زاراوەی ئەرکخوازی
زاراوە هەمەڕەنگەکان

شیکاری زاراوەی ئەرکخوازی ، واتای زاراوەی ئەرکخوازی ، ئەرکخوازی ، ئینسکلۆپیدیای زانیاری

شیکاری زاراوەی ئەرکخوازی

ڕەنگە تا ئێستا سەبارەت بە هیچ بیردۆزێک وەکو ئەرکخوازی جیاوازی لە بیروبۆچوون و مشت و مڕ لەسەر واتای ئەم زاراوەیە نەهاتبێتە ئاراوە، بە چەشنێک کە هەندێ کەس بە تەواوی ئەم بیردۆزەیە ڕەت دەکەنەوە و بڕێ لە خاوەن ڕاکان بە بیردۆزێکی گشتگیری دەزانن. لەسەر ئەم هەموو کێشەوە، دەبێ ئاماژە بکەین کە ئەرکخوازی وەکو بیردۆزەیەک لە کۆمەڵناسی سەدەی بیستەمدا سەقامگیر بووە و درێژەی بە ژیانی خۆی داوە. ڕابردوو و مێژووی ئەم بیردۆزیە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی فەیلەسووف و هۆزانڤانی ڕۆژگاری کەونارا، واتە هەر لەسەردەمی ئەفلاتوون و ئەرستۆوە، بنەمای ئەم بیردۆزە زۆر ساکارە و ئەویش بریتییە لەوەی کە هەر گشتێک (هەموو) پێکهاتووە لە هەندێ پارچە کە بە چەشنێکی تایبەت ئاوێتەن و پەیوەندییان پێکڕا هەیە و تەنانەت ئەگەر هەردوو بەش واتە گشت و پارچەکان تووشی ئاڵوگۆڕ بن، دیسان یەکیەتی و سەقامت گشت دەپارێزن.


زۆربەی بیرمەندانی کۆمەڵایەتی کاری ئۆرگانیزم بە بناغەی ئەرکخوازی دەزانن و بۆ لێکۆڵینەوە لەسەر ئەم بابەتە دەبێ لە کتێبی پێشووناندا وردبینەوە، ئەفلاتوون و ئەرستۆ بۆ ڕاڤەی پەیوەندی نێوان حکومەت و هێز و دەسەڵات، لەسەر پەیوەندییەکی ڕێک و پێک و خاوەن نەزم کە لە نێوان پارچە جۆرەکانی حکومەتدا هەیە جەختیان کردووە، لە نێوان هۆزان و بلیمەتانی ئیسلامیشدا هەر ئەم بۆچوونە هەیە. ئیمام ئەبو حامیدی غەزالی لە کتێبی کیمایی بەختەوەریدا بۆ ڕاڤەی پەیوەندیی نێوان کار و ئەرکە کۆمەڵایەتییەکان. لە بیردۆزی ئەرکخوازی بەهرە دەگرێ. بۆ ئەم مەبەستە، وێنەی ئۆرگانێکی دێنێتەوە و هەر کار و پیشەیەکی کۆمەڵایەتی بە یەکێک لە ئەندامەکان دەچوێنێ و ڕێک و پێکی و نەزمی کۆمەڵگا لە گرۆی ڕێک و پێکی لە ئەنجامدانی ئەرکی هەر یەک لە بەشەکانی ئەندامی کۆمەڵگادا دەزانێ، هەروەها ئاماژە دەکات کە نیاز بە ئەرک و وەزیفەی نوێ دەبێتە هۆی بەدیهێنانی ڕێکخرا و ئەرک و وەزیفەی نوێ لە کۆمەڵگادا و بە هەمان ڕادە کە کۆمەڵگا گەورەتر دەبێ، ئەرکەکانیش ئاڵۆزتر دەبن. لە کۆمەڵناسیدا ئەم بۆچوونە تایبەت بە سپێنسێر دەزانن، بەڵام بێگوومان هەم ئیبن خەلوودن و هەم غەزالی و زۆربەی هۆزانە ئیسلامییەکان بە ڕاشکاوی ئاماژەیان پێکردووە.

بنەڕەتی ئەرکخوازی لەسەر ئەم ڕاستییە بنیات نراوە کە سەرجەمی داب و نەریت و ڕەسم و یاسا و ڕێکخراوە کۆمەڵایەتییەکان، دەوام و مانەوەیان بەستراوە بەو کار و ئەرکەی کە لە سیستەمی کۆمەڵایەتیدا واتە (گشت) لە ئەستۆیاندایە، ئەوەی گرینگە کەڵک و قازانجی ئەو ئەرکانەیە لە سەرجەمی سیستەمدا، چونکە دەبێتە هۆی ئاسانکاری لە پەیوەندییەکاندا تا هەموو ئەو گروپانەی کە لەو بازنەیەدان، سوودی لێ وەربگرن، تەنانەت گەر ئەو دامزراوانە لە ڕەهەندی ئابووریەوە بە سوود نەبن، لە باری نائابووریەوە بە قازانجن، واتە لە سەرجەمی سیستەمدا ئەرک و وەزیفەیان لە ئەستۆیە.

بە گشتی باس و تەوەرەی ئەرکخوازی، بریتییە لە ڕوون کردنەوە دەور و ئەرکی هەریەک لە بەشەکانی گشت کە دەبێتە هۆی رێک و پێکی و نەزمی ئەو (گشتە). لەم بیردۆزەدا لێهاتوویی و قازانجی هەر بەشێک بە گوێرەی ئەو ئەرکەی کە خراوەیە ئەستۆی لە پێوانە دەدرێ، واتە ئەگەر پارچەیەک بتوانێ بە باشی ئەرکی خۆی جێ بە جێ بکات، بۆیە هۆی یەکگرتوویی ئەو گشتە، هەرچەند هابز و سپێنسێر و ماڵتووس و مارکس لە بەدیهاتنی ئەم بیردۆزەدا دەوری سەرەکیان هەبووە بەڵآم دوورکایم بە بنیاتنەری فەرمی ئەم بیردۆزە لە کۆمەڵناسیدا دەزانرێ، دوورکایم لە کتێبی دابەشکردنی کاری کۆمەڵایەتیدا بەردی بناغەی ئەم تیۆرییەی لە کۆمەڵناسیدا داناوە. هەرچەندە دوورکایم لەم کتێبەدا بە توندی ڕەخنەی لە سپێنسێر گرتووە، بەڵام بۆ خۆی لە ژێر کاریگەری دڵەڕاوکێیەکانی سەدەی نۆزدەهەم لەگەڵ ژینەوەرناسیدایە، ئەگەر ئەو وشانەی کە لە ژێر کاریگەری ژینەوەرناسیددان بنێنە لاوە، واتە سەرەکییەکانی و تێکچوونێکی زۆربەیان لەگەڵ بیردۆزی ئۆرگانیزمدا هەیە.

  1. کۆمەڵگا لە خۆئدا دیاردەیەکی سەربەخۆیە و ناکرێ بە بەشی جۆراوجۆر دابەش بکرێ.
  2. هەرچەندە پێداگری لەسەر ئەم خاڵە پیشاندەرەی پاڵدانەوە بە لای بیردۆزی ئۆرگانیکی نییە، بەڵام دوورکایم (گشت) لە ڕەهەندی عیللەوە بە سەرتر و پێشتر دەزانێ و بەشەکان بە پێکهێنەری کردەکان، نیازەکان و ویستەکانی گشت دەزانێ و بەم چەشنە پاڵ دەداتە لای بیردۆزی ئۆرگانیکەوە، بە گشتی لە بیردۆزی ئەرکخوازی گشت سەروترە لە پارچە و ئەمە نیازەکانی گشتە کە دەبێتە هۆی زیاتر بوونەوەی پارچەکان.


سەرچاوەکان



496 بینین