زانیاری دەربارەی گێژە گیا
ئەو دارە لە شوێنی باش تا(١٠) مەتر بەرز دەبێت لە کەنار جادە و کەنار دارستانەکان و لە شوێنە سێبەریش دەڕوێت، گەڵای سەوزە و لێوی گەڵاکان بڕمەندیە و پێنج تا حەوت گەڵا بەیەکەوەن، گەڵاکەی بۆنی ناخۆشە ئەگەر بگوشرێت، گوڵەکەی سپی و هێشوویە کە لەکۆتایی بەهار دەردەکەوێن، میوەکەی ورد و گۆشتیە و ڕەنگی ئاوی تێرە، ئەوەی بەکەڵکە بۆ دەرمان بریتیە لە گوڵ و گەڵا و توێکڵی ناو لاخەکان، ئەو دارە لە هەمەدان و ئازەرباینجان زۆرە.
شێوەی بەکارهێنانی گێژە گیا
(٦٠) گرام لە توێکڵەکەی یان گەڵاکەی یان میوەکەی لەناو لیترێک ئاودا دەیکوڵێنیت لەسەر ئاگرێکی هێواش تا نیوەی ئاوەکە کەم دەکات کە نیوەی لێ مایەوە دەیپاڵێویت و لە شوشەی دەکەیت و ڕۆژی سێ جار فنجانێک دەخۆیتەوە.
سرکەی بەو جۆرەیە: (٦٠) گرام لە توێکڵەکەی یان گەڵاکەی یان لە میوەکەی لەناو لیترێک ئاودا دەکوڵێنیت لەسەر ئاگرێکی هێواش تا نیوەی ئاوەکە کەم دەکات کە نیوەی لێ مایەوە دەیپاڵێویت و لە شوشەی دەکەیت و ڕۆژی سێ جار فنجانێک دەخورێتەوە، سرکەی بەو جۆرەیە(١٠-٢٠) گرام گەڵای وشک کراو لە ناو یەک لیتر سرکەی ترێ دەکەیت تا دوو هەفتە هەموو ڕۆژێک سێ جار بە کەوچکی شلە خواردن کەوچکێکی لێ دەخورێت.
ئاو میوە بەم جۆرەیە: میوەی گەیشتوو دەگوشرێت و ئاوەکەی لە شوشە دەکەیت و هەرکە بتەوێت بیخۆیت پڕی یەک کەوچکی چا لە نیو پەرداخ ئاو یان یەک پەرداخ ئاو بەپێی تەمەن پاشان دەیخۆیتەوە یاخود ئاو میوەکە بە هێندەی وەزنی خۆی شەکری تێدەکەیت و دەی کوڵێنیت هەتا خەست دەبێتەوە و لە شوشەی بکە سێ ژەمە پێش نان پڕی کەوچکێکی چێشت خواردن دەخورێت، توێکڵی دووەمی لقەکانی کاریگەرترین جێگای ئەو دارەیە بۆ دەرمان.
سوودەکانی گێژە گیا
- دەرمانی ڕۆماتیزم و ئازاری جومگەیە و میزهێنەر و نەرم کەرەوەیە و دژی قەبزییە گەڵاکەی بۆ سکچوون بەسوودە.
- چارەسەری ئاو هێنان دەکات و ئاوی کۆبوەوە دەکاتە دەرەوە.
- بۆ خوران و توێکڵەکەی لەناو ڕۆندا دەکوڵێنیت و بەو ڕۆنە ئەو شوێنەی خرووی تێدایە چەوری دەکەیت.
- بۆ ئێشی ئێسکی شکاو دەمکراوەکەی بەسوودە و گوڵە وشکەکانی دەم بکەیت بۆ ئەنفلۆزا و سەرمابوون و دەزگای هەناسە بەسوودە.
- ئاوی گوڵەکەی و دەمکراوی گوڵەکەی بۆ ئاوسانی سیەکان بەسوودە.
- بخوری گوڵەکەی بۆ نەخۆشی سیل و خڵتەی چەسپاو بە قورگەوە بەسوودە.
- نەخۆشی گورچیلە و میزەڕۆ چارەسەر دەکات و بەردی گورچیلە فڕێ دەدات.
- شیری دایکان زیاد دەکات.
- خواردنی بەری گەیشتوو و ئاوەکەی لەسەر ببەستیت مووی سەر ڕەش دەکات.
- هاڕاوەی کۆمپرێسی گوڵەکەی بۆ سووتاوی دەرمانە.
- بە ئاوی کوڵاوی گوڵەکەی پاش سارد بوونەوەی چاوی پێ بشۆیت بۆ هەوکردنی چاو باشە.
- بە دەمکراوی گوڵەکەی دەم و چاو بشۆیت شوێنی ئارایشتی خراپ ناهێڵێت و ڕوخسار جوان دەکات کە ماسک بکەیت پێی لکە و خاڵ لادەبات.
- هەر بۆ پێست جوانی ماسک دروست بکە لە هەندێک پاقلەی وشک و لە شوشەی بکە و دەمکراوی گوڵی ئەو درەختەی بەسەردا بکە تا پاقلەکان ون دەبن لە ناویدا و کاتێک بە تەواوی نەرم بوون بیکە بە هەویر و لەسەر دەم و چاوی دابنن و پێی چەور بکە بۆ ماوەی (١٥)خولەک دوای ئەوە بەبێ سابوون بیشۆرەوە، بەکارهێنانی بۆ سارد مەزاج دەبێت لەگەڵ هەنگوین بێت.