قۆنا‌‌‌‌غەکانی پڕۆسەی ڕاگەیاندن

له‌لایه‌ن: - یاد نوره‌دین - به‌روار: 2021-05-16-21:45:00 - کۆدی بابەت: 5363
قۆنا‌‌‌‌غەکانی پڕۆسەی ڕاگەیاندن

ناوه‌ڕۆك

قۆناغه‌كانی ڕاگه‌یاندن

له‌پڕۆسه‌ی ڕاگه‌یاندندا زنجیره‌ قۆناغێكی پێكه‌وه‌ گرێدراو هه‌یه‌ كه‌ له‌ نێره‌ره‌وه‌ ده‌سپێده‌كات و وه‌رگر و ده‌نگدانه‌وه‌ گۆتایی دێت، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌ش دیاری ده‌كرێ:

له‌ڕووی نێره‌ره‌وه‌

  • قۆناغی هه‌ڵبژاردنی بیرۆكه‌

له‌م قۆناغه‌دا وه‌رگر ئه‌و بیرۆكه‌ هه‌ڵده‌بژێرێ كه‌ ده‌یه‌وێ دایڕێژێ و بۆ وه‌رگر بنێرێت، جا ئه‌و بیرۆكه‌یه‌ چ ڕامیاری بێ، یا ئابوری، یاخود ڕۆشنبیری، یان كۆمه‌ڵایه‌تی، یا هونه‌ری، یاخود وه‌رزشی، یازانستی بێت.

  • قۆناغی به‌كۆدكردنی بیرۆكه‌ 

واته‌ داڕشتنی بیرۆكه‌ له‌شێوه‌ی هێمای نووسراو، وه‌كو له‌ نامه‌ی پۆسته‌ و هێمای ده‌نگی وه‌كو له‌قسه‌كردنی ئاسایی له‌گه‌ڵ كه‌سانیتردا.

  • قۆناغی ناردن

واته‌ گواستنه‌وه‌ی په‌یام دوای داڕشتنی و دڵنیابوون له‌ ڕاستی و ڕه‌وانی و نه‌بوونی هه‌ڵه‌ی ڕێزمانی و پێنوسی تێیدا.

له‌ڕوی وه‌رگره‌وه‌

  • قۆناغی وه‌رگرتنی په‌یام

له‌م قۆناغه‌دا وه‌رگر په‌یامه‌كه‌ وه‌رده‌گرێ، جا چ په‌یامی ده‌نگی بێ، یان نووسراو، یاخود ئاماژه‌‌ی بێت.

  • قۆناغی كۆكردنه‌وه‌ی كۆد 

له‌م قۆناغه‌دا وه‌رگر هه‌ڵده‌ستێ به‌كردنه‌وه‌ی هێماكانی په‌یامه‌كه‌ له‌ ڕیگه‌ی گۆڕینی هێماكان (وشه‌كان) بۆ بیرۆكه‌، لەبەر ئه‌وه‌ی وشه‌ شاده‌ماری گواستنه‌وه‌ی بیرۆكه‌.

  • هه‌ڵوێست له‌په‌یامه‌كه‌

هه‌ڵوێستی وه‌رگر له‌په‌یامی نێره‌ر له‌ میانی چوار خاڵه‌وه‌ دیاری ده‌كرێ كه‌ ئه‌مانه‌ن:

یه‌كه‌م: باوه‌ڕهێنان به‌و بیرۆكه‌یه‌ی كه‌ وه‌رده‌گرێت.

دووه‌م: باوه‌ڕنه‌هێنان به‌و بیرۆكه‌یه‌ی وه‌ریده‌گرێت.

سێیه‌م: پشتگوێخستنی  ئه‌و بیرۆكه‌یه‌ی كه‌ وه‌رده‌گیرێت.

چواره‌م: پاشه‌كه‌وتكردن و زیادكردنی بیرۆكه‌كه‌ بۆ گه‌نجینه‌كه.


سەرچاوەکان



2000 بینین