جۆرەکانی ڕاگەیاندن

له‌لایه‌ن: - یاد نوره‌دین - به‌روار: 2021-05-19-13:45:00 - کۆدی بابەت: 5413
جۆرەکانی ڕاگەیاندن

ناوه‌ڕۆك

جۆره‌كانی ڕاگه‌یاندن

ڕاگه‌یاندنی به‌ره‌و سه‌ره‌وه‌ (تصاعدی):

ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌یه‌ كه‌ واتاكان له‌كه‌سانی خواره‌وه‌ ده‌گه‌ینرێته‌ كه‌سانی سه‌رووتر، ئه‌مجۆره‌ ڕاگه‌یاندنه‌ش له‌ رێكخستنی هه‌ره‌میدا ده‌رده‌كه‌وێت، چونكه‌ ده‌سه‌ڵات له‌ میانی هاوكارییه‌كی ڕێكوپێكدا داده‌مه‌زرێت كه‌ تییجا پرۆسه‌ی ڕاگه‌یاندن پێكدێت، ڕاگه‌یاندنی به‌ره‌و سه‌ره‌وه‌، ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌یه‌ كاتێ فه‌رمانبه‌رێك ڕاسته‌وخۆ قیه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌كه‌ی ده‌كات.

ڕاگه‌یاندنی به‌ره‌و خواره‌وه‌ (تنازلی):

بریتییه‌ له‌ ڕاگه‌یاندنێك كه‌ له‌ سه‌ره‌وه‌ بۆ خواره‌وه‌یه‌، واته‌ گه‌یاندنی فه‌رمان و ڕاسپارده‌ و بڕیاره‌كان له‌ سه‌رۆكه‌وه‌ بۆ فه‌رمانبه‌رای خواره‌وه‌، یان خۆی له‌و بڕیاری پلانانه‌ ده‌دۆزێته‌وه‌ كه‌ ئاراسته‌ی كه‌سانی خواره‌وه‌ ده‌كرێت.

ڕاگه‌یاندنی ئاسۆیی:

ئه‌مجۆره‌ ڕاگه‌یاندنه‌ له‌سه‌ر یه‌ك ئاستی كارگێڕیدا ڕوو ده‌دات، به‌جۆرێك كه‌ ڕاگه‌یاندنه‌كه‌ ڕاسته‌وخۆ له‌ سه‌رۆكه‌وه‌ بۆ به‌ڕێوه‌به‌ره‌كان و كه‌سه‌ كار به‌ده‌سته‌كان بێت، بۆ نمونه‌ ئه‌مجۆره‌ ڕاگه‌یاندنه‌ له‌ ناو یه‌ك دامه‌زراوه‌دا ئه‌نجام ده‌درێت، ئه‌ویش ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌یه‌ كه‌ له‌ نێوان تاكه‌كاندا و له‌ میانی گفتوگۆ كردن له‌سه‌ر كێشه‌یه‌كی دیاریكراو ده‌كرێت. 


سەرچاوەکان



2944 بینین