پریمەرلیگ

له‌لایه‌ن: - ئەلەند دانا ئەلەند دانا - به‌روار: 2021-07-06-20:43:00 - کۆدی بابەت: 5759
پریمەرلیگ

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

پریمەرلیگ یان خولی ژمارە یەکی ئینگلیزی (بە ئینگلیزی: Premier League). بە باشترین و بەرزترین ئاستی خولی ئینگلیزی دادەنرێت. خولەکە بە بەردەوامی لە ٢٠ یانە پێکدێت کە هەریەکەو ٣٨ یاری ئەنجام دەدەن و کام یانە زۆرترین خاڵی بەدەست هێنابێت لە کۆتایی وەرزەکەدا وەکوو پاڵەوانی خولەکە دەستنیشان دەکرێت.
بەپێی ئەوەی ڕۆژانی شەممە و یەکشەممە ڕۆژانی پشوون لە بەریتانیادا یارییەکان بەگشتی لەو ڕۆژانەدا ئەنجام دەدرێن.

ڕێکەوتی دامەزراندنی خول ٢٠\٢\١٩٩٢
دەوڵەت بەریتانیا
ژمارەی یانەکان لە خولەکەدا ٢٠
ئەو خولانەی پەیوەندییان پێوەی هەیە پاڵەوانێتی ئی ئێف ئێڵ (EFL Championship)

مێژووی دروستبوون

لە ساڵی ١٩٩٠-١٩٩١ هەلێکی نوێ بەردەستبوو بۆ ئەوەی خولەکە پارەیەکی زیاتر بەدەستبهێنێت و ئاستی تۆپی پێ لە خولەکەدا بەرز ببێتەوە، لە ١٧\٧\١٩٩١ گرێبەستەکە واژۆ کرا و خولی پریمەرلیگ بە فەرمی ڕاگەیەندرا. 
پاش ئەوەی لەلایەن یوفا (UEFA)ـەوە ڕێگەیان پێدرا و چەندین سپۆنسەریان پەیدا کرد پریمەرلیگ شوێنی خولی ژمارە یەکی ئینگلیزی گرتەوە و یانەکانی خولی ژمارە یەک گرێبەستیان لەگەڵ پریمەرلیگدا بەست.
یاساکانی خولەکە هیچ گۆڕانکارییەکی تێدا نەبینرا تا ساڵی ١٩٩٦ کاتێک ژمارەی یانەکانی کە لە پریمەرلیگدا بەژدار بوون لە ٢٢ یانەوە بۆ ٢٠ یانە کەمکرایەوە.

سەرەتای ساڵی ٢٠٠٠

پریمەرلیگ لە ساڵی ٢٠٠٠ـەکاندا شتێکی نوێی تیادا دەرکەوت ئەویش ٤ یانە گەورەکە بوون یاخود (The Top 4 Teams) کە پێکهاتبوون لە یانەکانی (لیڤەرپوڵ، مانچستەر یونایتد، ئارسیناڵ و چێڵسی). 
مەبەست لەمەش ئەوەیە کە بە درێژایی ١٠ ساڵەکە ٤ یانە ڕیزبەندی ١-٤ بەدەستدەهێنن و بەهۆی ئاستە بەرزەکەیانەوە ڕێگە بە یانەکانی تر نادەن لەم ڕیزبەندیانەدا ببینرێن.

دوای ساڵی ٢٠١٠

لە ساڵی ٢٠١٠ـەکاندا ژمارەی یانە گەورەکان زیادیان کرد بۆ ٦ یانە، کاتێک دوای ٥ ساڵ تۆتنهام توانی کۆتایی بە سەرکەوتنە بەردەوامەکانی ٤ یانە گەورەکە بهێنێت و ڕیزبەندی چوارەم بەدەستبهێنێت، هەروەها یانەی مانچستەر سیتی توانی نازناوی خولی پریمەرلیگی بۆ ساڵی ٢٠١١-٢٠١٢ بەدەستبهێنێت. 

دوای ساڵی ٢٠٢٠

لە ساڵی ٢٠٢٠ پڕۆژەی وێنەیەکی مەزنتر (Project Big Picture) ڕاگەیاندرا مەبەست لەم پڕۆژەیە یارمەتیدانی یانە بچووکەکان بوو بە پێدانی پارە بۆ بەهێزکردنی یانەکان و هێنانی یاریزانی نوێ بۆ بەهێزکردنی پێکهاتەکەیان.
لە ٢١\٤\٢٠٢١ یارییەکە بۆ ماوەیەکی کاتی وەستێنرا بۆ یارمەتی دانی یاریزانە موسڵمانەکان بۆ شکاندنی ڕۆژووەکانیان. یەکەمجاربوو هەڵوێستێکی جوانی بەم شێوەیە لەو خولەدا بەرامبەر موسڵمانەکان پشانبدرێت.

شێوازی خولەکە

خولەکە لە ٢٠ یانە پێکدێت هەر یانەیەو دوو جار ڕووبەڕووی ١٩ یانەکەی تر دەبێتەوە، یارییەکیان لە یاریگای خۆیاندا و یارییەکەی تر لە یاریگای یانەی بەرامبەردا.
بۆ یەکلایی کردنەوەی پاڵەوان لە سەرەتادا بەپێی زۆری خاڵەکان دەستنیشان دەکرێت، ئەگەر لە ژمارەی خاڵدا یەکسان بوون ئەوا بەپێی ژمارەی گۆڵ یەکلایی دەکرێتەوە، واتە کام یانە ژمارەی گۆڵەکانی زیاتر بێت وەکوو پاڵەوان دەستنیشان دەکرێت.

چۆنیەتی سەرکەوتن بۆ خولەکە

لە دوای هەر وەرزێکەوە ٣ یانەی کۆتایی ڕیزبەندییەکە لە خولەکە دووردەخرێنەوە.
ئەو یانانەی لە ڕیزبەندی ١ و ٢ـی خولی ژمارە دوو بوون و پاڵەوانی خولی ژمارە سێ بۆ پریمەرلیگ سەردەکەون.

پاڵەوانەکانی خولەکە

  • (١٩٩٣) مانچستەر یونایتد
  • (١٩٩٤) مانچستەر یونایتد
  • (١٩٩٥) بلاکبێرن ڕۆڤەرس
  • (١٩٩٦) مانچستەر یونایتد
  • (١٩٩٧) مانچستەر یونایتد
  • (١٩٩٨) ئارسیناڵ
  • (١٩٩٩) مانچستەر یونایتد
  • (٢٠٠٠) مانچستەر یونایتد
  • (٢٠٠١) مانچستەر یونایتد
  • (٢٠٠٢) ئارسیناڵ
  • (٢٠٠٣) مانچستەر یونایتد
  • (٢٠٠٤) ئارسیناڵ
  • (٢٠٠٥) چێڵسی
  • (٢٠٠٦) چێڵسی 
  • (٢٠٠٧) مانچستەر یونایتد
  • (٢٠٠٨) مانچستەر یونایتد
  • (٢٠٠٩) مانچستەر یونایتد
  • (٢٠١٠) چێڵسی 
  • (٢٠١١) مانچستەر یونایتد
  • (٢٠١٢) مانچستەر سیتی
  • (٢٠١٣) مانچستەر یونایتد
  • (٢٠١٤) مانچستەر سیتی
  • (٢٠١٥) چێڵسی
  • (٢٠١٦) لیستەر سیتی
  • (٢٠١٧) چێڵسی
  • (٢٠١٨) مانچستەر سیتی
  • (٢٠١٩) مانچستەر سیتی
  • (٢٠٢٠) لیڤەرپوڵ
  • (٢٠٢١) مانچستەر سیتی
  • (٢٠٢٢) مانچستەر سیتی


سەرچاوەکان



1046 بینین