مرەبا

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-07-07-16:45:00 - کۆدی بابەت: 5782
مرەبا

ناوه‌ڕۆك

زانیاری گشتی دەربارەی مرەبا

مرەبا (بە عەرەبی: مربى، بە ئینگلیزی: jam)، وەک هەمووان دەزانین مرەبا لە دوو شتی وا دروست دەکرێت کە پێویستن بۆ جەستەمان ئەویش میوە و شەکر یان هەنگوین، وە ئەگەر خواردنی شەکر زیانی هەبێت لەناو مرەبادا زیانەکەی کەم دەبێتەوە یان هەر نایمێنێت بە هۆی میوەکەوە، مرەبا خواردنێکە لە هیچ شێوە ڕژیمێک قەدەغە نەکراوە وەک ڕژێمی کە پەیوەندی بە گورچیلە و جگەر و فشاری خوێن و با کردن و لاوازبوونەوە هەبێت، بەڵکو مرەبا دادەنرێت بە خواردنێک بۆ ئەو کەسانەی ڕێجیم دەکەن، هەروەها بۆ منداڵ و پیر و گەنج بەسوودە و گرنگی خۆی هەیە، چونکە مەوادی نیشاستەی کەمە، بۆ ئەوانەی جوڵەیان زۆرە و بۆ منداڵ و ئەوانەی حەزدەکەن قەڵەو ببن بەسوودە، چونکە ئارەزووی خواردن زیاد دەکات، هەر کات ویستت مرەبا دروسیت بکەیت با میوەکەی گەشتوو بێت، میوەی نەگەشتوو خراپە وە میوە زۆر نەکوڵێت باشە، چونکە تام و بۆنی دەبڕێت و ڤیتامینەکانی کەم دەبنەوە، وە نابێت لە زەرفی ئاسنی و مسیدا بیکوڵێنرێت یان هەڵبگیرێت، وە ئەو شوشەیەی مرەبای تێ دەکرێت نابێت زۆر پڕ بکرێت با جێگای هەوا بمێنێت، نابێت بە گەرمی تێ بکرێت.


سەرچاوەکان



1249 بینین