بیگ گرین

له‌لایه‌ن: - محەمەد تاهیر محەمەد تاهیر - به‌روار: 2021-07-08-02:14:00 - کۆدی بابەت: 5787
بیگ گرین

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

بیگ گرین کۆمپانیایەکی قازانج نەویستە، لە ساڵی 2011 لەلایەن کیمباڵ مەسک و هاوڕێکەی لە گرووپی (Kitchen restaurant)، هیوگۆ ماثیوسن دامەزرێنرا، کیمباڵ و هاوڕێکەی باوەڕیان وابوو کە هەموو منداڵێک شایەنی ئەوەیە کە چانسی یاریکردن و فێربوونیان هەبێت لە گۆمەڵگەیەکی تەندروستدا.

تێکەڵەیەک لە باخچەی یاری، پۆلی دەرەکی و باخچەی فێرکاری ئەو شوێنانەن کە فێرخوازان تێیدا فێری زانستی ڕواندن و گەشەکردنی میوە و سەوزەکان دەبن، ئامانجی ئەم کۆمپانیایە بریتییە لە پەرەپێدانی تەندروستی قوتابییەکانی و هەروەها باشترکردنی کۆمەڵگە لەڕێگەی دروستکردنی خوێندنگەی باخچەیی.

دەستپێکردن

کۆمپانیای بیگ گرین لە ساڵی 2011 لەلایەن کیمباڵ مەسک و هیوگۆ ماثیوسن دامەزرێنراوە، هۆکاری دروستبوونی ئەم کۆمپانیایە بریتیبوو لە باخچەی قوتابخانەیی کە یارمەتی خوێندکارانی قوتابخانەکان بدات زانیاری و ڕێنامیی تایبەت وەربگرن دەربارەی خۆراکی سروشتی و تەندروست.

ئەم خوێندگایانە بەشێوەیەک دروستدەکرێت کە هەوڵی باشترکردنی باری دەروونی قوتابییەکان دەدات و هەروەها هەوڵی باشترکردنی ئاستی خوێندنیان دەدات، هەروەها دامەزرێنەرانی کۆمپانیای بیگ گرین دەیانەوێت قوتابخانەکان بەهەمانشێوە چارەسەری تر بدۆزنەوە بۆ ئەو کێشانەی کە پەیوەندیان بە قوتابخانەکانەوە هەیە، هەروەها یەکەمین باخچە کە لەلایەن کۆمپانیای بیگ گرینەوە دروستکرا لە قوتابخانەی سەرەتایی شمیت (Schmitt Elementary) بوو لە دێنڤەر، کۆلۆرادۆ.

باخچەکانی فێرکردن

باخچەی فێرکردن بریتییە لە پۆلێک کە لە دەرەوەی بینای قوتابخانەکەدا دروست دەکرێت، وەک باخچەیەکی بەرهەمهێنانی میوە و سەوزە وایە و هەروەها بەرهەمەکانی بۆ خواردن دەبێت، باخچەکان لە چەند شوێنێکی تایبەت پێکدێن بۆ چاند و گەشەکردنی ڕووەکەکان، هەروەها شوێنی دانیشتن و تایبەت بە فێرکردن و فێربوونی لێیە، ئەمانجی ئەم باخچانە بریتییە لە یەرمەتیدانی قوتابیان بۆ گەشەسەند و تێکەڵبوون بە کۆمەڵگە، ئەم باخچانە بە شێوەیەک دیزاین کراون کە بۆ قوتابخانە گەورە و بچووکەکان ببێت.

ئەو خواردنانەی کە دەچێنرێن لە باخچەکاندا، پاش کۆکردنەوەیان دەفرۆشرێن بە چێشتخانەکان، ئامانج لەمەش یارمەتیدانی قوتابییەکانە بۆ ئەوەی لە تەمەنێکی بچووکەوە فێری بازرگانی ببن و تونای کارکردن و مامەڵە کردن بەدەست بهێنن.


سەرچاوەکان



768 بینین