کەمی زینک

له‌لایه‌ن: - ئەنەس جومعە - به‌روار: 2021-07-13-01:36:00 - کۆدی بابەت: 5866
کەمی زینک

ناوه‌ڕۆك

زینک

زینک بە یەکێک لە ماددە گرنگەکانی لەشی مرۆڤ دادەنرێت کە چەندین ئەرکی جیاوازی هەیە، لە ڕێگەی یارمەتیدانی کۆئەندامی بەرگری و ڕۆڵی گرنگی هەیە لە کرداری زیندەکارلێک کە مرۆڤ پێویستی پێیەتی بۆ گەشەکردن و ژیان، هەروەها ڕۆڵی گرنگی هەیە لە ساڕێژبوونەوەی برین و چاکبوونەوەی، ڕۆڵیشی هەیە لە کردەی بۆنکردن و تامکردن، لەش زینک لە چەندین سەرچاوەوە وەردەگرێت و زۆرجار سەرچاوەکە خۆراکە، کە زینک بوونی هەیە لە هەریەکە لە مریشک و گۆشتی سوور، زۆرجار خەڵکی زینک بۆ چارەسەری سەرما بەکاردێنن، بەڵام جێی ئاماژەیە کە زینک کاریگەری نەرێنی لەسەر هەندێک دەرمان هەیە چونکە کارلێکیان لەگەڵ دەکات و کاریگەرییان کەم دەکاتەوە. 

کەمی زینک

زینک یارمەتی نزیکەی ١٠٠ ئەنزیم دەدات لە لەشدا بۆ ئەنجامدانی ئەرکەکانیان کە ئەوەش پێویستە بۆ ڕوودانی کارلێکە کیمیاییەکان کە لاشەی مرۆڤ پێویستی پێیەتی لەپێناو مانەوە، کە یارمەتی گەشەکردن و پەرەسەندن دەدات، هەروەها گرنگە لە قۆناغی دووگیانیدا، هەروەها جێی ئاماژەیە کە لەش توانای هەڵگرتنی زینکی نییە بۆیە هەمیشە بۆ زیادکردنی پێویستی بە سەرچاوەی دەرەکییە.

نیشانەکانی کەمی زینک

  • لەدەستدانی حەزی خۆراک. 
  • دواکەوتنی گەشە. 
  • لاوازی لە کۆئەندامی بەرگری.
  • دواکەوتنی پێگەیشتنی ئەندامەکانی زاوزێ.
  • سکچوون
  • کێشە لە تامکردن.
  • درەنگ ساڕێژبوونەوەی برین.
  • کەمبوونەوەی کێشی لەش بە شێوەیەکی ڕووننەکراوە. 
  • کەمی بەرهەمهێنانی هۆڕمۆنی تێستێسترۆن لای پیاوان. 

هۆکارەکانی کەمی زینک

ئەو کردارەی پەیوەندی هەیە بە ئاڵوودەبوون بە کهولەوە بە زۆری، هەروەها توێژینەوەیەک دەریخستووە کە لە هەموو جیهاندا ئەنجامدراوە، نزیکەی ١,١ ملیار کەس لە هەموو جیهاندا کێشەی کەمی زینکیان هەیە لە دەرئەنجامی کەمی خۆراک یان خواردنی ئەو خۆراکانەی بڕی پێویستی زینکیان تێدا نییە.

هەندێک لە هۆکارەکانی کەمی زینک:

  • گەشەی شێرپەنجەیی.
  • نەخۆشییە هەرسییەکان. 
  • نەخۆشییەکانی گورچیلە. 
  • نەخۆشی کرۆن.
  • نەخۆشی شێرپەنجە.
  • نەخۆشییەکانی پەنکریاس
  • کەمخوێنی داسولکەیی. 
  • هەوکردنی برینی کۆڵۆن. 

کەمیی زینک و بۆنی دەم

لە ڕاستیدا هیچ پەیوەندییەک نییە لە نێوان کەمیی زینک و بۆنی دەمدا، کەمیی زینک کاریگەریی هەیە لەسەر حەزی خواردن و هەندێک تێکچوونی تامکردن ڕوودەدات، بەڵام هیچ بەڵگەیەک نییە لەسەر پەیوەندی نێوان کەمی زینک و بۆنی دەم، باشترە چارەسەری کەمیی زینک بکرێت بۆ کۆتایی هێنان بەم کێشانە.

گرنگترین ڕێگاکانی چارەسەری کەمی زینک

  • خواردنی گۆشتی سوور. 
  • خواردنی دانەوێڵە و برنج
  • خواردنی بادەم، کاچۆ، فاسۆلیای قتوو وەکوو جێگرەوەیەک بۆ سەرچاوە ئاژەڵییەکانی زینک بۆ ئەو کەسانەی سەوزەواتین.
  • خواردنی تەواوکارە خۆراکییەکان، واتا ڤیتامینەکان کە زینک لە زۆربەیاندا هەیە، هەروەها لە دەرمانەکانی چارەسەری سەرماشدا هەیە وێڕای ئەوەش نابێت بخورێت تەنها لەکاتی پێویستیدا نەبێت، هەروەها جێی ئاماژەیە کە دەکرێت زینک کارلێک بکات لەگەڵ هەندێک دەرمان وەکوو دژە زیندەییەکان و میزپێکەرەکان.


سەرچاوەکان



2419 بینین