کۆمپیوتەر

له‌لایه‌ن: - محمد تاهیر - به‌روار: 2021-07-16-16:39:00 - کۆدی بابەت: 5915
کۆمپیوتەر

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

کۆمپیوتەر بریتییە لە ئامێرێک کە دەزگای ئەلیکترۆنی بەکاردەهێنێت بۆ وەرگرتن، چارەسەرکردن (پڕۆسێس)ـکردن پاشان دەرکردنی داتا، وەرگرتنی داتا وەک خوێندنەوەی ئەو زانیارییانەی کە لە ئامێرە وەرگرەکانەوە دێن، وەک کامێرا و تەختەکلیل (کیبۆرد) و هەروەها هاردەکان، کۆمپیوتەر هەڵدەستێت بە چارەسەرکردنی داتاکان بە پێی ئەو زانیارییانەک کە لەڕێگەی پڕۆگرامەکانەوە پێیدەدرێت، داتاکان زۆرجار لە هارددا هەڵدەگیردرێن، یان لەسەر شاشە نیشان دەدرێن یان دەنێردرێن بۆ کۆمپیوتەرێکی تر، کۆمەڵە کۆمپیوتەرێک دەتوانرێت پێکەوە ببەسترێتەوە بۆ پێکهێنانی نێتۆرکێک وەک ئینتەرنێت، نێتۆرک توانای پەیوەندیکردن لەنێوان خۆیاندا دەبەخشێت بە کۆمپیوتەرەکان.

چارەسەرکەر (پڕۆسێسەر)ـی کۆمپیوتەر لە سوڕە کارەباییە تەواوکراوەکان (Integrated circuit) پێکدێت کە لە چەندین ترانزیستەر دروستکراون، زۆربەی کۆمپیوتەرەکان دیجیتاڵین، واتا ژمارە باینەرییەکان بەکاردەهێنن کە پێشیان دەوترێت (بت-bit)ـەکان، کۆمپیوتەرەکان قەبارە و شێوەی جیاوازیان هەیە بەپێی پێداویستی کەسەکە.

مێژوو

چەندین نمونەی سەرەتایی کۆمپیوتەر بە درێژایی مێژوودا هەن وەک، چۆرتکە (ئامێرێکە کە لە چەند ڕیزێکی موروی ڕەنگاوڕەنگ پێکهاتووە و لە کۆندا وەک حاسیبە بەکاردەهات) و ئامێری ئەنتی کثیرا (Antikythera mechanism) کە ئامێرێک بوو یۆنانییە کۆنەکان نزیکەی 87 ساڵ پێش زاین بەکاریان دەهێنا بۆ هەژمارکردنی جووڵەی هەسارەکان.

لە کۆتایی ساڵەکانی 1800ـەکان هێرمام هاڵۆریث (Herman Hollerith) هەستا بە دروستکردنی ئامێرێک کە دەیتوانی داتاکان تۆماربکات و لە ناوەندێکدا خەزنیان بکات کە تەنها ئامێر بتوانێت بیخوێنێتەوە.

کۆمپیوتەری پێوانەیی - Analog computer

لە سەرەتای نیوەی یەکەمی سەدەی 20 چەندین زانا هەستان بە بەکارهێنانی کۆمپیوتەری پێوانەیی بۆ ئەنجامدان و شیکارکردنی هاوکێشەکانیان بۆ ئەوەی کاتی زیاتر بە دۆزینەوەی ژمارەوە بەفیڕۆنەدەن و زیاتر بیر لە لایەنی زانستی شتەکان بکەنەوە، یەکەمین کۆمپیوتەری پێوانەیی پێشکەوتوو کە دروستکرا بریتیبوو لە کۆمپیوتەرێک کە توانای پێشبینیکردنی هەڵکشان و داکشانی ئاوی دەریای هەبوو، کە ئەم ئامێرە لەلایەن ویلیام تۆمبسۆنەوە لە ساڵی 1872 دروستکرا کە دواتر بە لۆرد کێڵڤن ناوبانگی دەرکرد، کۆمپیوتەری پێوانەیی گەیشتە بەرزترین ئاستی کاتێک ئامێرێک دروستکرا لەلایەن هاڕۆڵد لۆک هەیزن و ڤانێڤار بووش لە ساڵی 1927، ئەم ئامێرە توانای ئەنجامدانی کرداری لێدەرکردنی هەبوو، کۆمپیوتەری پێوانەی تا ساڵەکانی 1950 بەکارهێنانی هەبوو، پاش ئەمە کۆمپیوتەری دیجیتاڵی شوێنی گرتەوە.

کۆمپیوتەری دیجیتاڵی

لە ساڵی 1938 هێزی دەریایی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کۆمپیوتەرێکی پێوانەیی کارۆمیکانیکیان دروستکردبوو، کە قەبارەکەی هێندە دەبوو کە لە ژێردەریاییدا (غواص) جێگەی دەبوویەوە، ئەم کۆمپیوتەرە ناوی (داتا کۆمپیوتەری تۆربیدۆ) بوو، کە یاسای سێگۆشەیی (trigonometry) بەکاردەهێنا بۆ پێکانی ئامانجە جوڵاوەکانی ژێر دەریا، هەروەها لە جەنگی جیهانی دووەمدا تەکنەلۆژیای هاوشێوە لەلایەن وڵاتانی ترەوە پەرەیپێدراوە.

کۆمپیوتەرە دیجیتاڵییەکان لە سەرەتادا کۆمپیوتەری پێوانەیی کارۆمیکانیکی بوون، کە لە کارکردندا هێواشبوون و کاتی زۆریان پێدەچوو بۆ کارکردن، ئەم کۆمپیوتەرانە جێگەیان پڕکرایەوە بە بەکارهێنانی کۆمپیوتەری خێراتر کە بە گڵۆپی بۆشایی (Vacuum tube) کاریاندەکرد، ئەم کۆمپیوتەرە نوێیە کە ناوی (Z2) بوو لەلایەن ئەندازیاری ئەڵمانی کۆنراد زوسێ (Konrad Zuse) لە ساڵی 1939 دروستکرا.

کۆنراد لە ساڵی 1941 کۆمپیوتەری (Z3) دروستکرد، کە یەکەمین کۆمپیوتەری کارۆمیکانیکی بوو کە دەتوانرا پڕۆگرام بکرێت.

کۆمپیوتەری گەڕۆک

یەکەم کۆمپیوتەری گوازراوە (گەڕۆک) بریتیبوو لە (IBM 5100) کە کێشەکەی 22 کیلۆگرام دەبوو و هەروەها بە کارەبای بەردەوام کاری دەکرد، پاش ئەوە کۆمپیوتەری (Osborne 1) و (Compaq Portable) بڵاوکرانەوە، ئەم دوو کۆپیوتەرە کێشیان سووکتربوو بەڵام بەهەمان شێوە پێویستیان بە سەرچاوەیەکی کارەبا هەبوو، پاشان یەکەم لاپتۆپ کە دروستکرا بە ناوی (Grid Compass) ئەم کۆمپیوتەرە پێویستی بە سەرچاوەی بەردەوامی کارەبا نەبوو، بەڵکو باتری بەکاردەهێنرا بۆ پێدانی وزە پێی، پاشان کۆپیوتەر چەندین پێشکەوتنی بەخۆوە بینی زیاتر لە ساڵەکانی 2000، لە ئێستادا کۆمپیوتەرەکان هێندە بچووک کراونەتەوە کە لە گیرفانماندا جێگەیان دەبێتەوە.

جۆرەکانی کۆمپیوتەر

بەپێی پێکهاتە

  • کۆمپیوتەری پێوانەیی
  • کۆمپیوتەری دیجیتاڵی
  • کۆمپیوتەری فرە ڕەگەز (Hybrid computer)
  • کۆمپیوتەری دروستکراوی هارڤارد (Harvard architecture)
  • کۆمپیوتەری دروستکراوی ڤۆن نیومان
  • کۆمپیوتەری ڕێنمایی ئاڵۆز
  • کۆمپیوتەری ڕێنمایی سادە

بەپێی قەبارە، شێوە، مەبەست

  • کۆمپیوتەری گەورە (Supercomputer)
  • کۆمپوتەری مەرکەزی (Mainframe computer)
  • کۆمپیوتەری زۆر بچووک (Minicomputer)
  • سێرڤەر
    • Rackmount server
    • Blade server
    • Tower server
  • کۆمپیوتەری تایبەت (PC)
    • Workstation
    • کۆمپیوتەری سەرمێز
      • All-in-one PC
      • Nettop
      • Home theater PC
      • Keyboard computer
      • Portable computer
      • Thin client
      • Internet appliance
    • لاپتۆپ
      • لاپتۆپی یاریکردن (Gaming laptop)
      • Rugged laptop
      • Ultrabook
      • Chromebook
      • Subnotebook
      • Netbook
    • کۆمپیوتەری گەڕۆک (Mobile computer)
      • کۆمپیوتەری تابلێتی (Tablet computer)
      • مۆبایلی زیرەک (Smartphone)
      • Ultra-mobile PC
      • کۆمپیوتەری گیرفانی (Pocket PC)
      • کۆمپیوتەری سەردەستی (Palmtop PC)
      • کۆمپیوتەری بە دەستەوەگیردراو (Handheld PC)
    • کۆمپیوتەری لەبەرکراو (Wearable computer)
      • کاتژمێری زیرەک (Smartwatch)
      • چاویلکەی زیرەک (Smartglasses)
    • کۆمپیوتەری یەک نەخشەیی (Single-board computer)
    • Plug computer
    • Stick PC
    • Programmable logic controller
    • Computer-on-module
    • System on module
    • System in a package
    • System-on-chip
    • Microcontroller

پارچەکانی کۆمپیوتەر 

یەکەی چارەسەرکەری ناوەکی (CPU)

یەکەی چارەسەرکەری ناوەکی زۆرجار بە مێشکی کۆمپیوتەر ناودەبرێت چونکە ئەم بەشە هەڵدەستێت بە کۆنتڕۆڵکردنی بەشەکانی تری کۆمپیوتەرەکە و هەروەها هەڵدەستێت بە چارەسەرکردن (پڕۆسێس)ـکردی داتاکان.

یەکەی ژمێریاری و لۆژیک (ALU)

ئەم یەکەیە هەڵدەستێت بە ئەنجامدانی دوو کردار کە بریتین لە کردارە ژمێریارییەکان و لۆژیکییەکان.

بیرگە

بیرگە یان میمۆری بریتییە لە ئامێر یان سیستمێک کە هەڵدەستێت بە گەڵگرتنی زانیاری و داتاکان بۆ ئەوەی دەستبەجێ لەلایەن کۆمپیوتەرەوە بەکاربهێنرێتەوە.

وەرگر و دەرکەر (Input/output)

وەرگر و دەرکەر دوو کۆمەڵە ئامێری کە دەبەسترێن لە کۆمپیوتەر بۆ ئاڵوگۆڕکردنی داتا و زانیارییەکان لەنێوان جیهانی دەرەوە و کۆمپیوتەرەکەدا.

ئامێرە دەرکەرەکان

ئەو ئامێرانەن کە داتا و زانیارییەکان لە کۆمپیوتەرەوە دەگەیەنن بە جیهانی دەرەوە

  • مۆنیتەر (شاشە)
  • ئامێری چاپ
  • بڵندگۆ (مکەبەرە)
  • کارتی شاشە
  • کارتی دەنگ
  • داتاشۆ

ئامێرە وەرگرەکان

ئەو ئامێرانەن کە داتا و زانیارییەکان لە جیهانی دەرەوە وەردەگرن و لە ناو کۆمپیوتەردا هەڵیدەرگرن

  • تەختەکلیل
  • کامێرا
  • سکانەر
  • ماوس
  • شاشەی لەمس

گەورەترین کۆمپانیاکانی کۆمپیوتەر

ناو فرۆشتن (ملیار دۆلار)
ئەپڵ 220،000
سامسۆنگ 212،680
فۆکس کۆن 132،070
ئێچ پی (HP)  112،300
ئای بی ئێم (IBM) 99،750
هیتاشی 87،510
مایکرۆسۆفت 86،830
ئامازۆن 74،450
سۆنی 72،340
پاناسۆنیک 70،830
گووگڵ 59،820
دێڵ 56،940
تۆشیبا 56،200
LG ئێڵ جی 54،750
ئینتێل 52،700

 


سەرچاوەکان



23050 بینین