پۆلیسی ئینتەرنێت

له‌لایه‌ن: - محەمەد تاهیر محەمەد تاهیر - به‌روار: 2021-07-25-16:35:00 - کۆدی بابەت: 6039
پۆلیسی ئینتەرنێت

ناوه‌ڕۆك

ناساندن 

پۆلیسی ئینتەرنێت (بە ئینگلیزی: Internet police) بریتییە لە جۆرێکی تایبەتی پۆلیس و دامەزراوە حکومییەکان، کە هەڵدەستن بە پاراستنی ئینتەرنێت لە چەند وڵاتێکی جیهاندا، کاری سەرەکی پۆلیسی ئینتەرنێت بریتییە لە وەستانەوە لە دژی تاوانی ئەلیکترۆنی و سانسۆرکردن و بڵاوکردنەوەی پڕوپاگەندە.

کەنەدا

لە کەنەدا چەندین هەوڵ دراوە بۆ دروستکردن و بەکارهێنای کەرەستە بۆ یارمەتیدانی جێبەجێکارانی یاسا و ڕێخراوەکانی پارێزگاری بۆ چاودێریکردنی پایوەندییە ئینتەرنێتییەکان بەبێ بوونی مۆڵەت، کە کۆتا کەرەستە بەناوی (bill C-30)ـەوە بوو کە لە ساڵی  دانرابوو، بەڵام بوویە هۆی ناڕەزایی گشتی و بەکارنەهێنرا.

هیندستان

لە هیندستان خانەی ڕووبەڕووبوونەوەی تاوانی ئەلیکترۆنی (Cyber Crime Investigation Cell) بەشێکبوو لە  پۆلیسی مۆمبای لە هیندستان، کە دروستکراوە بۆ دژایەتیکردنی تاوانی ئەلیکترۆنی و پاڵپشتیکردنی یاسای تەکنەلۆژیای زانیاری و چەندین تاوانی تر کە پەیوەندی بە یاسای تەکنەلۆژیای زانیارییەوە هەیە.
خانەی لێکۆڵینەوەی تاوانی ئەلیکترۆنی ئەندرا پرادێش، کە بەشێکە لە پۆلیسی هایدراباد لە هیندستان.

ئێستۆنیا

لە ئیستۆنیا تیمی فریاکەوتنی وەڵامدانەوەی کۆمپیوتەری ئێستۆنیا (CERT Estonia) لە ساڵی 2006 دامەزراوە و بۆ لێکۆڵینەوە لە ڕووداوە پارێزگارییەکان لە کۆمپیوتەر و نێتۆرکەکاندا، ئامانجی ئەم دامەزراوەیە بریتییە لە یارمەتیدانی بەکارهێنەرانی ئینتەرنیت بۆ دوورکەوتنەوە لە زیان و تاوانەکانی کە پەیوەندییان بە ئینتەرنێتەوە هەیە.

هۆڵەندا

لە هۆڵەندا پۆلیسی هۆڵەندا ئاگادار کراونەتەوە بۆ پێکهێنانی یەکەیەک بۆ وەستانەوە لەدژی تاوانی ئەلیکترۆنی، کە تونای چوونە ناو گروپە هەواڵی و گفتوگۆییەکانیان هەیە بەمەبەستی کۆکردنەوەت زانیاری، بۆ ڕێگریکردن لەو تاوانانەی کە لە ئینتەرنێتدا ڕوودەدەن.

تایلەند

لە تایلەند لە دوای کودەتای ساڵی 2006 لە تایلەند، پۆلیسی تایلەند هەستاون بە چاودێریکردن و بێدەنگکردنی ڕکابەرەکانی کە لە ئینتەنێتدا دروستدەبن، لە 29/4/2010 ویپاس ڕاکسیکولثای (Wipas Raksakulthai) دەستگیرکرا بە تاوانی بڵاوکردنەوەی پۆستێکی فەیسبووک کە تێیدا ڕەخنە لە پادشا بومیبۆل (Bhumibol) گیراوە.

شانشینی یەکگرتوو

لە شانشینی ڕێخراوی چاودێری ئینتەرنێت (IWF) تاکە ڕێخراوی تۆمارکراوە لە شانشینی یەکگرتوو کە کاردەکەن بۆ کەمکردنەوە و نەهێشتنی تاوانە ئەلیکترۆنییەکان، ئەم ڕێخراوە پێکەوە کاردەکات لەگەڵ پۆلیس، حکومەت و هەروەها دابینکەرەکانی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت.


سەرچاوەکان



1305 بینین