پیشەسازی خۆراک

له‌لایه‌ن: - ئیسڕا بورهان - به‌روار: 2021-09-19-13:28:00 - کۆدی بابەت: 6631
پیشەسازی خۆراک

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

پیشەسازی خۆراك لە ئینگلیزیدا (Food Industry)، هەروەها پێی دەوترێت بەرهەمهێنانی خۆراك، کۆمەڵێك کردار و پرۆسەی پیشەسازییە، ئامانج لێی دابینکردنی پیشاسازییە هەمەجۆرەکانی خۆراکە بۆ کۆمەڵگا، هەروەها بریتییە لە کۆمەڵێك پرۆسەی گۆڕینی خواردنی ئامادە بۆ خۆراکی پارێزراو بەو مەرجەی بۆ زۆرترین ماوە بمێنێتەوە، بە پشتبەستن بە کۆمەڵێك لە پرۆسەی بەرهەمهێنان، لە دوای ئەوەی مرۆڤ ڕێگا و شێوازەکانی هەڵگرتنی خۆراکی زانی و فێری پاراستنی خۆراك بوو لە کەڕوو و بەکتریاکان و تێکچوون و بۆنکردن کە بە هۆی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا ڕوودەدەن، ئەم هۆکارانە وایکرد کە بیرۆکەی پیشەسازی بێتە ئاراوە، و بە پشتبەستن بە کۆمەڵێك پرۆسەی هەمەجۆر و چەندین ئامێری بەرهەمهێنان، یەکێك لە نموونەکانی پیشەسازی خۆراك بریتییە لە خواردنی لە قوتوونراو، کە لە ئێستادا بووەتە بەشێکی سەرەکی لە خواردنی ڕۆژانەی مرۆڤ لە هەموو جیهاندا.

جۆرەکانی پیشەسازی خۆراك

چەندان جۆر لە پیشەسازی خۆراک بوونی هەیە لە جیهاندا، گرنگترینیان:

پیشەسازی دانەوێڵە و پاقلەمەنییەکان 

دانەوێڵە توخمێکی سەرەکییە لە سیستمە خۆراکییەکان، درووستکردن و بەرهەمهێنانی پەیوەستە بە چاندنی دەستی لە کێڵگەکاندا و هەروەها بە ئامێری هەمەجۆری نێو کارگە پیشەسازییەکانش، زۆرترین جۆری دانەوێڵە کە بەرهەمدەهێنرێت بریتییە: لە برنج، چوونکە بەشێکی سەرەکییە لە ژەمە سەرەکییەکانی خواردن لە زۆربەی وڵاتانی جیهان.

هەروەها پاقلەمەنییەکان وەکوو پاقلە و نۆك و نیسك ڕۆڵێکی سەرەکیان هەیە لەو بەرهەمە خۆراکانەی کە مرۆڤ ڕۆژانە لە ژەمە سەرەکییەکانی بەکاری دەهێنێت، بە هۆی ئەوەی پاقلەمەنییەکان تایبەتمەندی ئەویان هەیە کە وشكن بۆیە دەتوانرێت بۆ ماوەیکی زۆر هەڵبگیرێت بێ ئەوەی تێکبچێت و ماوەی بەسەربچێت. 

پیشەسازی خواردنە خێراکان (خۆراکی فاست فوود)

لە هەرە پیشەسازییە بەربڵاوەکانی جیهانە لە نێو کۆمەڵگاکاندا، بە هۆی ئەوەی خەڵکی بە ڕادەیەکی بەرچاو پشتی پێ دەبەستن وەکوو سەرچاوەیەك بۆ خۆراکی ژەمەکانی ڕۆژانەیان، زۆر بە ئاسانی و بە سادەیی دەستەبەر دەکرێت ئامادە دەکرێت نموونەی خۆراکە خێراکان: ماکەڕۆنییە و نۆدڵزی خێرا (جۆرە ماکەرۆنییەکە کە تەنها پێویستی بە ئاوی گەرم هەیە و ئامادە دەکرێت).

پیشەسازی ماسی

لە پیشەسازییە بەناوبانگەکانی جیهانە، پەیوەستە بە ڕاوکردنی ماسی بە هەموو جۆرەکانی، پاشان دابینکردنی ڕێگا و شێوازی گونجاو و تایبەت بۆ هەڵگرتن و پارێزگاریکردن لێی لە کەڕوو و تێکچوون و بۆنکردن، بە گشتی بە پشتبەستن بە ساردکردن پارێزگاری لە بەرهەمی ماسی دەکرێت، و هەندێك جۆری ماسی بە شێوازی لە قوتوونراو هەڵدەگیرێت و پارێزگاری لێدەکرێت نموونەی ماسی سەردین و ماسی تونا.

تایبەتمەندی پیشەسازییەکانی خۆراك

- بوونی مێژوو و ماوەی بەرهەمهێنان و ماوەی بەسەرچوو لەسەر بەرهەمەکە، بۆ ئەوەی زیاتر تەندرووست و گوونجاو بێت بۆ بەکارهێنەران، بۆیە زۆر پێویستیە لە پێش کڕینی هەر بەرهەمێکی خۆراکی سەرەنجی ماوەی بەسەرچوونی بدرێت.

- بە گشتی سرووشتی پیشەسازی خۆراك پەیوەستە بە جۆری ئەو توخمەی کە لێی درووستکراوە، بۆ نموونە هەندێك لە جۆرەکانی خۆراك پێویستی بە چەند جۆرێك لە مادەی پارێزراو هەیە (Preservatives: مادە یاخود گیراوەیەکی ئامادەکراوە دەکرێتە بەرهەمێکەوە بە مەبەستی ئەوەی بیپارێزێ و بۆ ماوەیەکی درێژتر بمێنێتەوە) بۆ نموونە بەشێکی زۆری بەرهەمە لە قوتوونراوەکان بڕێکی دیاریکراوی لە ماددەی پارێزراو تێدایە بە مەبەستی زۆر مانەوەیان بۆ کاتێکی درێژتر، هەروەها چەند جۆرێکی تر لە بەرهەمە خۆراکییەکان پێویستیان بە ساردکردن هەیە بۆ ئەوەی پارێزگاری لە مانەوەیان بکرێت وەکوو بەرهەمی ماسی و سەوزە ساردکراوەکان.

- شێوازی درووستکردنی خۆراك پەیوەستە بە سرووشتی ئەو ماددەیەی کە لێی درووستکراوە، بۆ نموونە هەندێك جۆری خۆاردن هەیە دەکرێت هەر لە ماڵەوە درووستبکرێت وەکوو ترشیات و بابەتە سوێرکراوەکان، بە پێچەوانەوە هەندێک بەرهەمی تریش هەیە بۆ بەرهەمهێنانی پێویستی بە ئامێر و ڕێگای جیاواز هەیە وەکوو چپس.

- شیعرەکانی تایبەتمەندە بە هێز و هەست و سۆزێکی ڕاستی بنیاتنراو لەسەر ئەزموونی ژیانکردنی خۆی، واتا وێنای ڕاستەقینەی ژیانی خۆیەتی، شیعرەکانی قووڵ و پڕ لە واتان، شێواز و ڕێبازی تایبەت بە خۆی هەبووە لە شیعر نووسیندا واتا و وشەی زۆر قورس و واتاداری هەڵبژاردووە بۆ شیعرەکانی و چەندان شیعر و دیوانی هەیە.


سەرچاوەکان



3192 بینین