زیانەکانی بۆدرەی منداڵ

له‌لایه‌ن: - سۆز عەتا سۆز عەتا - به‌روار: 2021-11-01-01:03:00 - کۆدی بابەت: 7055
زیانەکانی بۆدرەی منداڵ

ناوه‌ڕۆك

بۆدرە

بۆدرەی منداڵ (بە ئینگلیزی : Baby powder), تۆزێکی نەرمی سپییە، بۆنێکی خۆشی هەیە و لە کانزای تاڵک دروست دەکرێت کە کانزایەکی سروشتییە، سلیکۆن و مەگنیسیۆم و ئۆکسجین لەخۆ دەگرێت، بۆ سووتانەوەی جەستەی منداڵ بەکاردێت و شێداری جەستە هەڵدەمژێت و ڕێگری دەکات لە لێکخشاندن.

زیانەکانی بۆدرەی منداڵان 

بۆدرەی منداڵان سەرەڕای ئەو سوودانەی کە هەیەتی بەڵام زیانەکانی گەورەتر و زۆرترن و کاریگەری گەورە دروست دەکەن کە بریتین کە :

هۆکارە بۆ دروستکردنی کێشە لە هەناسەدانی منداڵی ساوادا

بۆدرەی منداڵ لە گەردیلەی بچووک پێکهاتووە کە دەتوانرێت بە ئاسانی هەڵبمژرێت و ببێتە هۆکارێک بۆ زیانگەیاندن بە سییەکانی منداڵانی ساوا، کە زۆر بە ئاسانی دەتوانن هەڵیبمژن کاتێک بۆیان بەکاردەهێنرێت و ڕەنگە ببێتە هۆی نەخۆشکەوتنیان، ئەو کێشە تەندروستییانەی دروست دەبن لە کاتی هەڵمژینی تۆزی بۆدرەکەدا بریتین لە هەناسەدانی کەم و خێرا، کۆکە، سکچوون و ڕشانەوە و لەرزین.
بەهۆی ئەم زیانە زۆر مەترسیدار و گەورانەوە ئەکادیمیای پزیشکی منداڵانی ئەمریکی پێشنیار دەکات کە بۆدرەی منداڵان بەکارنەهێنرێت چونکە هۆکاری تووشبوونن بە کێشەکانی هەناسەدان و زیانگەیاندن بە سییەکانی منداڵان بەتایبەت ئەگەر منداڵە نەخۆشی دڵی هەبێت.

بەکارهێنانی بۆدرە بێجگە لە منداڵان مەترسی لەسەر گەنجانیش هەیە کە کاردەکاتە سەر کرداری هەناسەدانیان و وادەکات خیزەی سەر سنگیان بۆ دروست ببێت هۆکارە بۆ تووشبوون بە نەخۆشی درێژخایەن لە سییەکانیاندا.

دەبێتە هۆی نەخۆشی هەناسەتەنگی و هەوکردنی سییەکان

هەڵمژینی تۆزی بۆدرە بۆ کەسانێک کە هەستیارییان هەیە بە بۆن و تۆز، دەکرێت ببێتە هۆی دەرکەوتنی نیشانەکانی هەوکردنی سییەکان تیایاندا.

دەبێتە هۆی شێرپەنجەی سییەکان و تووشبوون بە نەخۆشی درێژخایەن لە کرداری هەناسەداندا

ئەو دایکانەی بە بەردەوامی بۆدرە لە منداڵەکانیان دەدەن، خۆیان و منداڵەکانیان ڕووبەڕووی مەترسی زیاتر دەبنەوە و ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشی شیرپەنجەی سییەکان زیاترە.

ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی منداڵدان زیاد دەکات

توێژینەوەیەکی زانستی سەلماندوویەتی کە پەیوەندییەک لە نێوان تۆزی بۆدرە و شێرپەنجەی منداڵدانی ئافرەتاندا هەیە کە جۆرێکی شێرپەنجەیە و تووشی ناوپۆشی منداڵدان دەبێت لە ئافرەتاندا بەتایبەت ئەو ئافرەتانەی سوڕی مانگانەیان کۆتایی پێهاتووە، ئەگەر تۆزی بۆدرە بەکاربهێنن، زیاتر مەترسی تووشبوونیان بە شێرپەنجەی منداڵدان هەیە.

هۆکارە بۆ توشبوون بە شێرپەنجەی هێلکەدان

ژمارەیەکی زۆر لە توێژینەوەکان دەریانخستووە کە بەکارهێنانی تۆزی بۆدرەی منداڵان دەبێتە هۆی گەشەسەندنی تووشبوون بە کوشندەترین جۆری شێرپەنجە کە شێرپەنجەی هێلکەدانە.
گەردیلەکانی ناو تۆزی بۆدرەکە (تاڵکۆم) لە ناو زێی ئافرەتدا هاتووچۆ دەکەن و دەچنە ناو شانەی میزەکەی و دەبنەهۆی هەوکردن، کە ئەمەش دەبێتە هۆی زیانگەیاندن بە خانەکانی DNA و هانی گەشەسەندنی خانەکانی شێرپەنجە دەدات.


سەرچاوەکان



33422 بینین