نوێژی بەیانی

له‌لایه‌ن: - بەختەوەر بەهادین - به‌روار: 2021-11-05-01:50:00 - کۆدی بابەت: 7093
 نوێژی بەیانی

ناوه‌ڕۆك

 نوێژی الغداة چییە؟

نوێژی (الغداة) مەبەست لێی ئەو نوێژەیە کە کاتەکەی لە بەرەبەیانەوەیە بۆ کاتی هەڵاتنی خۆر، کەواتە مەبەست لەم نوێژە نوێژی بەیانییە، کاتێک پێغەمبەر پرسیاری لێکرا دەربارەی شەو نوێژ، بەوە وەڵامی دایەوە کە فەرمووی: کاتەکەی لە دوای نوێژی عیشاوە دەستپێدەکات هەتا پێش نوێژی (الغداة) واتە پێش نوێژی بەیانی، هەر بۆیە پێغەمبەر دوو ڕکات دوو ڕکات شەو نوێژی دەکرد، پاشان لەکۆتاییدا یەک ڕکات نوێژی وەتری دەکرد، پاشان پێش نوێژی (الغداة) دوو ڕکات نوێژی دەکرد وەک بڵێی بانگ لەگوێیدایە، حەماد وتویەتی: واتە کەمێک بە خێرایی ئەنجامیداوە، کاتی نوێژی بەیانی لە دەستپێکی (بەیانی ڕاستگۆدا) دەستپێدەکات تاوەکو کاتی هەڵهاتنی خۆر، ئەمەش بە بەڵگەی ئەوەی کە پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: (ووقتُ صلاةِ الصُّبحِ مِن طُلوعِ الفَجرِ، ما لَم تَطلُعِ الشَّمسُ...)

فەزڵی نوێژی (الغداة ـ بەیانی)

نوێژ کۆڵەکە و پایەی ئیسلامە، هەرکەس پارێزگاری لێبکات ئەوە پارێزگاری لە ئاینەکەی کردووە، هەر بۆیە بەجێهێنانی نوێژ پاداشت و فەزڵێکی گەورەی هەیە، چونکە خوای گەورە لەسەرو 7 ئاسمانەوە فەرزی کردووە، نوێژی بەیانی پاداشتێکی گەورەتر و تایبەتتری هەیە، چونکە بەجێهێنانی نیشانەی باوەڕە و بەردەوام بوونە لەسەر نوێژەکان و پاکبوونەوەیە لە دوو ڕووی، وە ئەو کەسەی کە نوێژی بەیانی بەجێدەهێنیت فەزڵانێکی زۆر چواردەوری دەدات، لەوانەش:ـ

  • هەر کەسێک پارێزگاری لە نوێژی بەیانیان بکات بە جەماعەت ئەوە لە ڕۆژی دواییدا نورێکی تەواوی هەیە، ئەمەش بە بەڵگەی فەرموودەی  کە دەفەرموێت: (بشِّر المشَّائينَ في الظُّلَمِ إلى المساجدِ بالنورِ التامِّ يومَ القيامةِ).
  • نوێژی بەیانی لەهەموو دونیا و ئەوەشی لەناویدایە باشترە بۆ باوەڕدار.
  • هەر کەسێک بچێت بۆ مزگەوت بەهەر هەنگاوێک کە دەینێت دە پاداشتی بۆ دەنوسرێت وە هەرکەس دابنیشێت لە مزگەوتدا و چاوەڕێی نوێژ بکات وەک ئەنجامدانی نوێژەکە پاداشتی بۆ دەنوسرێت.
  • هەر کەسێک بە جەماعەت نوێژی بەیانی بکات فریشتە بەڕێزەکان لە ڕێزی ئەو کەسانە ناوی تۆمار دەکەن کە پارێزگاریان لە نوێژی بەیانی کردووە لە مزگەوتدا وە لەو کەسانە نەبووە کە خەوتوون و بێئاگابوون لەم نوێژە.
  • هەر کەسێک پارێزگاری لە نوێژی بەیانیان بکات بە جەماعەت ئەوا پاداشتی شەو نوێژی بۆ دەنوسرێت.
  • هەر کەسێک نوێژی بەیانی ئەنجام بدات و پاشان دابنیشێت ئەوا فریشتە بەڕێزەکان داوای لێخۆشبوونی بۆ دەکەن.
  • هەر کەسێک نوێژی بەیانی ئەنجام بدات و دابنیشێت یادی خوای گەورە بکات تاوەکو کاتی خۆرهەڵاتن وەک ئەوە وایە عومرەیەکی ئەنجام دابێت.
  • هەر کەسێک نوێژی بەیانی ئەنجام دابێت ئەوە لە پارێزگاری خوای گەورەدایە ئەو ڕۆژە و هیچ شتێک زیانی پێناگەیەنێت.

چۆنیەتی ئەنجامدانی نوێژەکە

نوێژی بەیانی لە دوو ڕکات پێکدێت، وا باشترە کە بە جەماعەت ئەنجام بدرێت، پێشنوێژ تێیدا بە دەنگی بەرز تێیدا قورئان دەخوێنێت، واش باشترە کە پێش نوێژەکە دوو ڕکات نوێژی سونەت ئەنجام بدرێت.

کەی نوێژ فەرزکرا؟

بەپێی زۆربەی فەرموودە دروستەکان پێنج نوێژ لە شەوی (ئیسڕا و میعراج) دا فەرزکرا لەسەر باوەڕداران.


سەرچاوەکان



3962 بینین