ئەشکەوتەکانی جیهان

له‌لایه‌ن: - سازگار عومەر - به‌روار: 2021-11-09-15:45:00 - کۆدی بابەت: 7137
ئەشکەوتەکانی جیهان

ناوه‌ڕۆك

ئەشکەوتەکان

ئەشکەوتەکان دەکەونە ناخی زەوییەوە و بە ژمارەیەک وڵاتانی جیهاندا پەرتەوازە دەبن، تایبەتمەندییە جیاکەرەوەکانی ئەم ئەشکەوتانە دیمەنی سروشتی جوان و بەردی سەرنجڕاکێش و ئاوی ناوییەتی، ئەمانەش سەرنجی گەشتیاران و ئەو کەسانەی کە ئارەزوویان لە دۆزینەوەی نهێنی و شتە نادیارەکانی ژینگە هەیە ڕادەکێشن, هەروەها "پاوڵا فرالیچ"ی نووسەر لە وتارێکدا لە نیوزویک ڕوونی کردەوە کە سروشتی بنچینەیی ئەشکەوتەکان هێزێکی سەرنجڕاکێشی تایبەت و نهێنییەکی نادیاریان هەیە، لێرەدا جوانترینیان و بەناوبانگترینیان دەخەینەڕوو.

بەناوبانگترین ئەشکەوتەکان

  1. ئەشکەوتی مامۆس (ویلایەتە یەکگرتووەکان): ئەشکەوتی مامۆس درێژترین ئەشکەوتی جیهانە و دەکەوێتە ژێر دۆڵی ڕووباری سەوزەوە، درێژیەکەی 643 کیلۆمەترە، بەڵام هێشتا بەتەواوی نەدۆزراوەتەوە، ئەم ئەشکەوتە نیشتیمانی چەندین ئاژەڵی ژێر زەوییە، وەک ماسییە کوێرەکان و زەردەقۆڕەکانی ئەشکەوت و ڕۆبیانی سپی ئەشکەوتی.
  2. ئەشکەوتی شین (ئیتاڵیا): ئەم ئەشکەوتە زیاتر لە 60 مەتر درێژە و 25 مەتر پانە و پێشتر لەلایەن ئیمپراتۆری ڕۆمانی تایبیریسەوە بۆ مەلەکردن بەکارهێنراوە, ئەو ڕووناکییە دەنوێنێت کە لە دەرەوە و بە کونێکی بچووکدا تێدەپەڕێت، ڕەنگدانەوەی لەسەر ئاوە ڕوونەکەی ئەشکەوتەکە و پاشان ڕووناکییەکیەی دەشکێتەوە بۆئەوەی بگاتە بەشی بنکی لمەکە لە قوڵایی زیاتر لە 149 مەتردا، کە سەرچاوەی درەوشانەوە شینە بێ هاوتاکەیەتی.
  3. ئەشکەوتی مۆمەکان (فەڵەستین): ئەم ئەشکەوتە بە ئەشکەوتی پارێزگەی سوریکی سروشتی ناسراوە، هەروەها سەرچاوەیەکی گرنگی مێژوویی کەشوهەوای ناوچەی دەریای سپی ناوەڕاستە و ‌لە ڕێگەی ستوونە کەوتووەکانەوە کە چڕییەکەیان بەرزە لە ئەشکەوتەکەدا دۆزرایەوە.
  4. ئەشکەوتی کریستاڵی (دوورگەکانی بەرموودا): سەردانکردنی ئەم ئەشکەوتە ئەزموونێکی ئەفسوناوی ژێرزەوییە کە لە سەردەمی هاوچەرخدا دروستکراوە، بەڵام مرۆڤ تەنیا نزیکەی 100 ساڵ لەمەوبەر دۆزیویەتییەوە، سەقفەکەی بە بلووری کریستاڵ و بەردی قسڵ دەدرەوشێتەوە، هەروەها دەریاچەیەک لە ژێر ئاوە سازگار و سوێرەکەیەوە درێژدەبێتەوە کە قوڵییەکەی دەگاتە 18 مەتر.
  5. ئەشکەوتی کریستاڵی (مەکسیک): نووسەرەکە ڕوونی کردەوە کە ئەم ئەشکەوتە لە پەناگەیەکی سوپەرمان دەچێت و ژمارەیەکی زۆری کریستاڵی سروشتی تێدایە کە لەوێ دۆزراونەتەوە، کە هەندێکیان 11.8 مەتر درێژن و 3.9 مەتر ئەستوورن, سەرەڕای جوانی ئەم شاکارە سروشتییە، دۆزینەوەی زۆر سنووردار بووە بەهۆی زۆر سەختی لۆجستییەوە، وەکو بەرزی پلەکانی گەرما بەهۆی ڕووبەڕووبوونەوەی سەرکرانەوەیەکی گڕکانی و بلۆککردنی کریستاڵەکانی ڕێڕەوەکانەوە.
  6. ئەشکەوتی فینگاڵ (سکۆتلەندا): ئەم ئەشکەوتە دەکەوێتە ناو دوورگەیەکی چۆڵ و بێ نیشتەجێ لە سکۆتلەندا لە دوورگەی ناوەوەی ئەرخەبیل، بە شێوەیەکی سەرەکی ستوونەکانی ئەم ئەشکەوتە لە بەردی شێوە شەشلایی ئاگرینی مەڕمەڕ پێک دێن کە بەهۆی گرتاو دەرپەڕینەوە لە سەردەمی ڕابردووی "البالقيوسيني" دروستبوون, دوای ئەوەی ناوی ئەشکەوتەکە لە هۆنراوەیەکی سەدەی 18دا هات ئەشکەوتەکە بەناوبانگ بوو، هەروەها دەرکەوتنی لە چەندین بەرهەمی هونەری و ئەدەبی بۆ ماوەی چەند سەدەیەک.
  7. ئەشکەوتە درەوشاوەکانی وایتومو (نیوزلاند): سیستەمی ئەشکەوتەکانی وایتومو 30 ملیۆن ساڵ پێش ئێستا دروستکراون و چەندین لایەنی ناوازە لەخۆدەگرێت، وەک ناوچەیەکی گەورەی بەردی ژێر زەوی ناسراو بە كاتێدراڵ و گلۆورم گرۆتۆ دیارترین ئەشکەوتی ناوچەکەیە و سەردانکەرەکان دەتوانن بڕۆنە ناو ڕووباری ژێر زەوییەکەیەوە و چێژ لەو کرمە بریقەدارانە وەربگرن کە سەقفەکەیان ڕازاندۆتەوە وەک ئەوەی ئەستێرەی درەوشاوە بن.
  8. ئەشکەوتی شاندۆنگ (ڤێتنام): ئەم ئەشکەوتە بە گەورەترین ئەشکەوتی جیهان دانراوە کە بەرزییەکەی زیاترە لە 198 مەتر و درێژییەکەی 6.5 کیلۆمەترە، لەگەڵ ئەوەشدا درێژی هەندێک لە ستوونەکانی دەگاتە 69.7 مەتر، ئەم ئەشکەوتە لە ساڵی 1991 لەلایەن پیاوێکی ڤێتنامییەوە دۆزرایەوە، پێش ئەۆەی لە ساڵی 2009دا ناوبانگی جیهانی بەدەست بهێنێت.
  9. ئەشکەوتی سکۆکجان (سلۆڤینیا): ئەشکەوتەکە لە لیستی شوێنەوارەکانی یونسکۆدایە و یەکێکە لە گەورەترین ڕاڕەوەکانی جیهان و لە سەردەمی پێش مێژووەوە ماڵی مرۆڤەکانە، هەروەها چەندین کەس لەسەر ئەوە کۆکن کە ئەم ئەشکەوتە یەکێکە لە جوانترین ئەشکەوتەکانی جیهان، لەگەڵ ئەوەشدا بەرزی و نزمی لەنێو ڕاڕەوەکانیدا وا لە سەردانکەرەکانی دەکات هەست بکەن وەکو ئەوەی لە فیلمێکی خەیاڵی زانستیدان.
  10. ئەشکەوتە مەڕمەڕەکان (چیللی): ئەم ئەشکەوتە دابڕاوانە دەکەونە دەریاچەی کارێرا، لە ناوەندی ناوچەی پاتاگۆنیای چیللی، هەروەها تەنها بە بەلەم دەتوانیت بگەیت بەم ئەشکەوتانە، هەروەها ستوونە ڕەش و سپییەکانی ئەم ئەشکەوتە بەرپەرچی ڕەنگەکانی شینی ئاسمانی و وەنەوشەیی دەریاچەکە دەداتەوە کە بەپێی وەرزەکانی ساڵ دەگۆڕێت.
  11. ئەشکەوتی قامیشی نەی (چین): ئەم ئەشکەوتە دەکەوێتە باکووری شاری گویلینەوە و بە کۆشکی هونەرە سروشتیەکان ناسراوە، هەروەها بە نەخشکاری ڕازێندراوەتەوە و پڕە لەو نەخشاندنانەی کە دەگەڕێتەوە بۆ خێزانی دەسەڵاتداری تانگە.
  12. ئەشکەوتی سکافتافیلی سەهۆڵی (ئایسلاند): بە وتەی نووسەر، ئەشکەوتە سەهۆڵەکان دیاردەیەکی سروشتین لە ئایسلاند و لە ئەشکەوتەکانی فیلمی بەناوبانگی "فروزین" دەچێت، ئەم ئەشکەوتانە زۆر گۆڕانکاریان بەسەردا دێت، چونکە بەفرەکەی لە وەرزی هاویندا دەتوێتەوە و ڕێڕەوی نوێ ئاشکرا دەکات، لە وەرزی زستاندا دووبارە دەبنەوە بە سەهۆڵ و هەندێک لە ڕاڕەوەکانیان دیوارێکی زۆر باریکیان هەیە کە گەشتیارەکان توانای بینینی تاڤگەی بەستووی ژێرزەویان هەیە لەناو سەهۆڵبەندەکەوە.


سەرچاوەکان



811 بینین