ناوهڕۆك
دەستەواژەی پەیوەست بە زانکۆ و خوێندن
ئەم دەستەواژانەی خوارەوە کۆمەڵێک وشەی تایبەتن بە ژینگەی زانکۆ و خوێندنی باڵا و دەبێت خوێندکار و مامۆستا بەباشی ئاگاداریان بن و بزانن واتایان چییە بۆ ئەوەی کارەکانیان ئاسانتر بەڕێوەبچێت.
وشەکان
| Dean | ڕاگر |
| Professor | پڕۆفیسۆر |
| Undergraduate | خوێندکاری بەکالۆریۆس |
| Graduate | دەرچووی زانکۆ |
| Freshman | خوێندکاری قۆناغی یەک |
| Sophomore | خوێندکاری قۆناغی دووەم |
| Junior | خوێندکاری قۆناغی سێیەم |
| Senior | خوێندکاری قۆناغی چوار |
| Master's degree student | خوێندکاری ماستەر |
| PhD student | خوێندکاری دکتۆرا |
| Post-graduate studies | خوێندنی باڵا |
| Post-graduate student | خوێندکاری خوێندنی باڵا |
| Bachelor's degree | بڕوانامەی بەکالۆریۆس |
| Master's degree | بڕوانامەی ماستەر |
| An honorary degree | بڕوانامەی شانازی و فەخری |
| Diploma | دبلۆم |
| Semester | سمێستەر، وەرزی خوێندن |
| Lecture | وانە |
| course | کۆرس |
| Major | تایبەتمەندی سەرەکی |
| Minor | تایبەتمەندی لاوەکی |
| Tuition fee | کرێی خوێندن |
| Scholarship | سکۆڵەرشیپ، زەمالە، بەخششی خوێندن |
| Plagiarism | دزینی بەرهەمی ئەکادیمی |
| Thesis / dissertation | زانستنامە، نامەی ماستەر و دکتۆرا |
| Campus | کەمپەس، سنوری زانکۆ |
| Dorm / dormitory | شوێنی مانەوەی خوێندکاران |
| faculty | کۆلێج، فاکەڵتی |
| Auditorium | هۆڵی کۆبوونەوە |
| Library | کتێبخانە |
| Canteen | کافتریا، حانوت، چێشت خانە |
| Student's senate, student council | ئەنجوومەنی خوێندکاران |
| Seminar | سیمینار، کۆڕ |
سەرچاوەکان
2534 بینین