بانە

له‌لایه‌ن: - لەنیا کەریم لەنیا کەریم - به‌روار: 2022-04-25-22:55:00 - کۆدی بابەت: 8390
بانە

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

بانە (بە ئینگلیزی: Baneh)، یەکێکە لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و دەکەوێتە ڕۆژئاواوە، بانە لە دووری ٢٧٠ کیلۆمەتر لە باکووری ڕۆژھەڵاتی سنە ھەڵکەوتووە، ڕووبەرەکەی ١٥٨٣ کیلۆمەتر دووجایە، ژمارەی دانیشتوانەکەی پێکدێت لە ١٥٨٦٩٠ هەزار کەس.

مێژووەکەی

لە دوای شەڕی چاڵدێران و پەیمانی زەهاو بانە بەردەوام لە ژێر دەستی دەسەڵاتە یەک لە دوای یەکانی ئێراندا بووە وەک، سەفەوی، قاجاری و پەهلەوی کۆماری، بەڵام لە کاتی میرنشینی ئەردەڵاندا بەشێک بوو لە میرنشینەکە کە پایتەختەکەی سنە بووە

شوێنی جوگرافی

بانە دەکەوێتە ڕۆژئاوای پارێزگای سنەوە لە ڕۆژئاوای ئێران، بە دووری 30 کیلۆمەتر لە سنوری کوردستانی باشوور.

بانە و کۆماری مهاباد

بەهۆی بوونی سەرکردەیەکی وەک حەمە ڕەشید خانی بانە بووە بە بەشێک لە کۆماری مەهاباد.

ئابووری

لەبەر ئەوەی شاری بانە شارێکی سەر سنوورە ئابوورییەکەی پشتی بە کۆڵبەری و قاچاخچییەتی بەستووە.

کەسایەتییەکانی

بانە خاوەنی چەندین کەسایەتییە کە جێدەستیان دیارە لە کۆمەڵگەی کوردیدا وەک:

  • حەمە ڕەشید خانی بانە، سەرکردەی کۆماری مەهاباد.
  • سەید جەلالەدینی حسێنی، سەرۆکی حیزبی سازمانی خەبات.
  • براهیمی یونسی، نووسەر و وەرگێر.
  • بەهمەنی قوبادی، دەرهێنەری سینەمای.
  • عەتا نەهای، ڕۆماننووس.
  • تەها کەریمی، دەرهێنەر.

شوێنە گەشتیارییەکان

  • دووکانان
  • ئاربابا
  • کانی سوور


سەرچاوەکان



835 بینین