قەزای شارباژێڕ

له‌لایه‌ن: - سروشت ناجی - به‌روار: 2022-04-30-21:19:00 - کۆدی بابەت: 8446
قەزای شارباژێڕ

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

قەزای شارباژێڕ (بە ئینگلیزی: Sharbazher) یەکێکە لە قەزاکانی پارێزگای سلێمانی لە باشووری کوردستان، لە شەش ناحییە پێک دێت: (چوارتا، زەڵان، سیتەک، سیوەی، گاپیلۆن)، ناحیەی چوارتا ناوەندی قەزای شارباژێرە. 

هەڵکەوتەی جوگرافی

لە باکوورەوە قەزای ماوەت، لە ڕۆژئاوا سلێمانی، لە باشوورەوە قەزای سەیدسادق، لە باشووری ڕۆژهەڵات قەزای پێنجوێن، لە ڕۆژهەڵات سنووری ئێران، سنووری قەزای شارباژێڕ پێکدێنن، واتە دەکەوێتە بەشی باکووری ڕۆژهەڵاتی پارێزگای سلێمانی، لە باشووری کوردستان.

ئاو و هەوا

بەهۆی هەڵکەوتە جوگرافییەکەیەوە زستانی سارد و بەفراوییە و هاوینی مامناوەند و فێنکە.

بەرزی لە ئاستی ڕووی دەریاوە نزیکەی ٧٠٨ مەترە.

ژمارەی دانیشتوان

ژمارەی دانیشتوانی قەزای شارباژێڕ بەپێی نەخشەی ژمارەی دانیشتوانی پێشبینیکراوی دەستەی ئاماری سەر بە وەزارەتی پلاندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی ٢٠١٨ لە ٢١,٤٠٦ کەس پێک دێت.

ناحیەکان

قەزای شارباژێڕ لە پێنج ناحیە پێکهاتووە، کە بریتیین لە:

  • ناحیەی شارباژێڕ (ناوەند)
  • ناحیەی زەلان
  • ناحیەی سیتەک
  • ناحیەی سیوەیل
  • ناحیەی گاپیلۆن


سەرچاوەکان



793 بینین