قاوەیی 

له‌لایه‌ن: - ئیلهام ئەنوەر ئیلهام ئەنوەر - به‌روار: 2022-05-28-23:35:00 - کۆدی بابەت: 8828
قاوەیی 

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

قاوەیی (بە ئینگلیزی: Brown، بە عەرەبی: البني) سێبەرێکی تۆختری پرتەقاڵییە، کە لە تێکەڵەیەک لە ڕەنگی سوور و ڕەشەوە بەدەست دێت، بە ڕەنگێکی گەرم و بێلایەن دادەنرێت قاوەیی بۆ وەسفکردنی زەوی بەکاردێت لە شێوەکاری و نیگارکێشاندا ئەم ڕەنگە بە زیادکردنی ڕەش بۆ پرتەقاڵی بەرهەم دێت، ڕەنگێکە کە زیاتر پەیوەستە بە شتانێکی وەکوو سادەیی، هەژاری و ژیانەوە، ئەم ڕەنگە بە شێوەیەکی بەرفراوان لە سروشت، دار، خاک، ڕەنگی قژی مرۆڤ و ئەو ڕەنگانەدا هەیە کە چاو و پێست پێکدەهێنن، بەپێی ڕاپرسییەک بۆ ڕای گشتی، ڕەنگی قاوەیی کەمترین حەزی گشتی بۆ خۆی ڕاکێشاوە، ڕەنگێکی جدییە و ئاماژەیە بۆ سەقامگیری و پشتگیری.

دەروونناسی ڕەنگی قاوەیی

قاوەیی پەیوەندی بە کوالێتی شتەکانەوە هەیە، ماڵی ئاسوودە، باشترین خواردن و خواردنەوەکان، هاوەڵانی دڵسۆز، ئەم ڕەنگە پەیوەندی هەیە بە ئاسوودەیی جەستەیی و سادەییەوە، لە ڕوانگەیەکی نەرێنییەوە، ڕەنگی قاوەیی دەتوانێت لە هەندێک بارودۆخدا هەستی کەمی و لاوازی دروست بکات.

  • لە ڕوانگەی دەروونناسی ڕەنگەکانەوە، قاوەیی ڕاستگۆ ڕەسەنە و جێگای ڕێزە، ئەم ڕەنگە پەیوەندی بە کاری قورس، متمانەپێکراوییەوە هەیە و سەقامگیرییەکی زۆر بەرزی هەیە.
  • ئه‌م ڕه‌نگه‌ هه‌ستی گه‌رمی هه‌یه‌ و كه‌سه‌كان له‌ هه‌ستێكی ئارام و ئاسووده‌دا نوقم ده‌كات.
  • قاوەیی ڕەنگی پراکتیکی و عەقڵانییە کە هەستی گشتی دەردەبڕێت.
  • هەرگیز بەدوای سەرنج ڕاکێشانەوە نییە و پێی باشە لە پاشبەندا بمێنێتەوە و ڕێگە بە ڕەنگەکانی تر بدات بدرەوشێتەوە.
  • دەتوانێت مات، بێزارکەر و ناسەرنجڕاکێش دەرکەوێت، لە ڕاستیدا ئەم رەنگە لە جیهانی رۆژئاوادا كەمترین ئارەزووی لەسەرە، وەكوو ڕەنگی زەرد و پرتەقاڵی.

تایبەتمەندی ئەو کەسانەی حەزیان لە ڕەنگی قاوەییە

  • ڕاستگۆ و خۆویستن
  • خۆڕاگر، باوەڕپێکراون، متمانە بەخۆبوونیان زۆرە
  • ڕەسەن و ڕێزدارن
  • کەسایەتییەکی بەرپرسیاری هەیە کە پابەندە بە ئەرکەکانییەوە
  • خێزانییان خۆش دەوێت و خێزان بۆیان زۆر بەنرخە
  • هاوڕێیەکی پاڵپشت و دڵسۆزن
  • هەستیارن بەرانبەر بە پێداویستی و ڕەخنەی کەسانی تر

قاوەیی لە دیزایندا

هەرچەندە ڕەنگی قاوەیی لە دیزاینی ناوەوەدا زۆر سەرنج ڕاناکێشێت، بەڵام بوونی لە ژوورێکدا تەوەرێکی ڕەنگ دروست دەکات، ئاگاداربە زیادەڕەوی لە بەکارهێنانی ڕەنگی قاوەیی دەتوانێت ماندووکەر بێت، لەبەر ئەوە دەبێت ڕەنگی قاوەیی لە شوێنێکدا بەکاربهێنیت کە تۆنی جیاوازی ڕەنگی تری تێدا بێت، بۆ دروستکردنی جیاوازی و سەرنجڕاکێشان بە واتایەکی تر پێویست ناکات هەموو کەلوپەلە دارەکان بە یەک ڕەنگ بکڕیت.


سەرچاوەکان



1005 بینین