یاری ونبوو

له‌لایه‌ن: - بەڵێن سامان بەڵێن سامان - به‌روار: 2022-07-26-22:10:00 - کۆدی بابەت: 9562
یاری ونبوو

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

یاری ونبوو یان سەرپێچیکار (بە عەرەبی: ستراي، بە ئینگلیزی: Stray)، یارییەکی سەرگەرمی پشیلەی کەسی سێیەمە کە لە ناو شارێکی ئەلیکترۆنی ڕووناکی نیۆن و لەناوچوو و تەمومژاویدا دەستپێدەکات. لەناو ئەم شارە پڕ لە دیوار و ڕۆبۆت و ڤایرۆساوییەدا، پشیلەکە هاوڕێیەتی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی بچووک دەکات کە بە B-12 ناسراوە. بەیارمەتی ئەم هاوڕێ نوێیەی، دەبێت ڕێگای ڕزگاربوون بدۆزێتەوە بۆ سەر زەوی.

چیرۆکی یاریەکە

Stray پشیلەیەکی بێسەرپەرشتە لە یاریەکەدا ون بووە و لە خێزانەکەی جیابووەتەوە، دەبێت بگەڕێتەوە بۆ نهێنییەکی کۆن بۆ ئەوەی لە شارێکی نەزانراو و نامۆدا ڕزگاری ببێت. لەناو ئەم شارە پڕ لە دیوار و ڕۆبۆت و ئامێر و ڤایرۆساوییەدا، پشیلەکە هاوڕێیەتی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی بچووک دەکات کە بە B-12 ناسراوە. بەیارمەتی ئەم هاوڕێ نوێیەی، دەبێت ڕێگای ڕزگاربوون بدۆزێتەوە بۆ سەر زەوی.

شێوازی یاریکردنەکەی

لە چاوی پشیلەیەکەوە جیهان دەبینیت و بەشێوازێکی ئازاد لەگەڵ ژینگەی یاریەکەدا کارلێک دەکەیت. سترەی پشیلەکی دزێو و چالاکە، دەتوانێت ببێتە پشیلەیەکی بێزارکەر لەگەڵ دانیشتووانی ئەو جیهانە نامۆیە. دوو جۆر دوژمنی پشیلەکە و فڕۆکەی B-12 بوونیان هەیە لە یاریەکەدا، ئەوانیش زورک و سەنتینێڵەکانن. زورک یەکەم دوژمنی پشیلەی سترەیە کە ڕۆبۆتی تەختی بچووکن لە شێوەی کێچدا کە بە زورک ناسراون، بەردەوام هەوڵی گرتن و کوشتنی پشیلەکە دەدەن و زۆر مەترسیدار و چالاکن، بێ گوێدانە ئەوەی کە بەئامانجەکەیان دەگەن یان نا شوێن نێچیرەکەیان دەکەون. دووەم دوژمنی سەرەکی لە سترەیدا سەنتینێڵەکانە. سەنتینێڵەکان کە جۆرێکن لە ڕۆبۆتی فڕیو، ئەو دوژمنانەن کە لە دوای ئاوەڕۆکان ڕووبەڕووت دەبنەوە، لەگەڵ بەشەکانی مید تاون و زینداندانەکەدا، بەڵام وەکو زورکەکان مەترسیدارنین هەتاکوو زیانیان پێ نەگەیەنیت و بێزاریان نەکەیت.

بڵآوکردنەوەی یاریەکە

یاری Stray لەلایەن ستۆدیۆی (BlueTwelve)ـەوە کە لە باشووری فەڕەنسایە گەشەیپێدراوە، لە ساڵی ٢٠٢٠ ڕاگەیەندرا و لە ١٩ـی تەممووزی ٢٠٢٢ بۆ پلەی ستەیشن ٤ و پلەی ستەیشن ٥ و ویندۆز بڵاوکرایەوە. لە پێگەی (ستیم-Steam) نمرەی ١٠/١٠ـی وەرگرت، بۆ گرافیکی یاری و یاریکردنی پشیلەکە و گێڕانەوەی چیرۆکی یاریەکە.


سەرچاوەکان



998 بینین