واتای ئاماژەکانی قۆڵ و قاچ لە زمانی جەستەدا

له‌لایه‌ن: - سۆز عەتا سۆز عەتا - به‌روار: 2022-12-04-22:04:00 - کۆدی بابەت: 10549
واتای ئاماژەکانی قۆڵ و قاچ لە زمانی جەستەدا

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

زمانی جەستە (بە ئینگلیزی: Body Language، بە عەرەبی: لغة الجسد)، ئەو نیشانە و جوڵە نازارەکییانە دەگرێتەوە کە لەکاتی گفتوگۆ یان لە پەیوەندییەکاندا بەکاردەهێنرێن و بەشێکی گەورە لە پەیوەندییەکان پێکدەهێنێت کە ڕەنگە بکاتە ٦٠ بۆ ٦٥٪.

گرنگی زمانی جەستە

زمانی جەستە دەتوانێت یارمەتیدەربێت تاکوو لە خۆمان و دەورووبەرمان تێبگەین چونکە نیشاندەری هەستی بەرانبەرە لە بارودۆخەکاندا؛ هاوکات بۆ دەربڕینی سۆز و هەستی سۆزداریش بەکاردێت.
تێگەیشتن لە زمانی جەستە شتێکی گرنگە بەڵام گرنگتر لەوە تێگەیشتنە لە هەموو ئاماژەکان نەک تەنیا لێکدانەوەی یەک ئاماژە وەک تەواوی هەستی بەرانبەر ببینرێت.

ئاماژەکانی قۆڵ و قاچ

ئاماژەکانی قۆڵ و قاچیش یەکێکن لە ئاماژە گرنگەکانی بۆ خوێندنەوەی زمانی جەستەی کەسی بەرانبەر؛ بۆ نموونە کۆکردنەوەی قۆڵەکان وەک شێوەی هەڵە بە واتای بەرگریکردن دێت یان دوورخستنەوەی قاچەکان لە کەسی بەرانبەر ڕەنگە ئاماژەیەک بێت بۆ ناڕەحەتی و نائاسوودەیی و ئارەزوونەبوون لە کەسی بەرانبەر.
هاوکات دوورخستەوەی قۆڵەکان لە جەستە و فشکردنەوەیان ڕەنگە بۆ ئەوەبێت کە کەسە بیەوێت کەمێک قەبارەی گەورەتر و بە دەسەڵاتتر وەک کەسێکی گەورە و فەرمانڕەوا ببینرێت. لەکاتێکدا هێشتنەوەی قۆڵەکان لە نزیکی جەستە ڕەنگە هەوڵێک بێت بۆ خۆبچووککردنەوە یان لابردنی سەرنجی بەرانبەر.
کاتێک زمانی جەستەی کەسێک هەڵدەسەنگێنیت، گرنگی بەم جوڵانەی دەست و قاچی بدە:

  • قۆڵ لەسەریەک دانان: ئەم شێوازە ڕەنگە ئاماژەبێت بۆ خۆپاراستن یان بەرگریکردن.
  • دەست لەسەر کەمەر دانان: ئاماژەیە بۆ ئەوەی کەسەکە ئامادەیە یان ڕەنگە ئاماژەیەک بێت بۆ خواستی شەڕانگێزی و هێرشبردن.
  • دەستگوشین: ئەم شێوازە ڕەنگە ئاماژەبێت بۆ ئەوەی کەسەکە بێزاربووە یان دڵەڕاوکێیەتی یان تووڕەیە.
  • جوڵاندنی پەنجەکان لە بچووکەوە بۆ گەورە و بە پێچەوانەوە: ئەم جوڵەیە لەسەر مێز دەکرێت و دەنگێک دروست دەکات؛ هاوکات ڕەنگە ئاماژەبێت بۆ ئەوەی کەسەکە بێزاربووە یان بێ ئارامە یان وەڕس بووە.
  • کۆکردنەوەی قاچەکان: ڕەنگە ئاماژەبێت بۆ ئەوەی کەسەکە پێویستی بە سەربەخۆییە یان کەسێکی داخراوە.


سەرچاوەکان



620 بینین